سائیبه‌کان به‌ئاشکرا له عێراق ئاهه‌نگی جه‌ژن ده‌گێڕن
22/03/2010سائیبه مه‌ندائییه‌کان چوارشه‌ممه (17 ئازار) جه‌ژنی خه‌لیقه‌تیان گێڕا، که یه‌کێکه له جه‌ژنه ساڵانه هه‌ره گرنگه‌کانی گروپه‌که. جه‌ژنه‌که پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌دان سائیبه‌ی عێراقی له که‌ناره‌کانی روباری دیجله له به‌غدا و مه‌یسان و موسڵ کۆبونه‌وه بۆ پیرۆزکردنی جه‌ژن و دابه‌شکردنی شیرینی به‌سه‌ر یه‌کتریدا.
به‌در جاسم حه‌مادی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاروباری سائیبه‌کان له مه‌یسان، وتی "له‌م رۆژه‌دا، مه‌ندائییه‌کان جه‌ژنی خه‌لیقه‌ت ده‌گێڕن. له‌م رۆژانه‌دا، ده‌رگاکانی روناکی ده‌کرێنه‌وه و فریشته‌کان و رۆحه پاکه‌کان دێنه خواره‌وه بۆئه‌وه‌ی به تیشکیان خاک داپۆشن. ئه‌مانه رۆژانێکی سپی و پیرۆزن."
جه‌ژنی خه‌لیقه‌ت یه‌کێکه له‌و چوار جه‌ژنه‌ی سائیبه مه‌ندائیه‌کان له عێراق ده‌یگێڕن. سائیبه‌کان هه‌روه‌ها جه‌ژن ده‌گێڕن له جه‌ژنی گه‌وره (ده‌وا ربا) که دوو رۆژه، جه‌ژنی کورت (ده‌وا هنینا)یه که ته‌نها یه‌ک رۆژه، هه‌روه‌ها جه‌ژنی له‌ئاوهه‌ڵکێشان (ته‌عمید)ی زیوین (ده‌وا أد دیمانه)، که ئه‌ویش یه‌ک رۆژه.
سروتی ئاهه‌نگی جه‌ژنی خه‌لیقه‌ت بریتیه له نوێژی به‌یانیان و خۆله‌ئاوهه‌ڵکێشان له روبارێکدا و سه‌ربڕینی به‌رخ. خوانێک رێکده‌خرێت بۆ رێزلێنانی روحی مردوان و پێدانی سه‌ده‌قه به نه‌داران.
به وته‌ی به‌در جاسم، چه‌ندین ساڵه ئاهه‌نگی ئاوها گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مساڵی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. به‌در به مه‌وتنی وت "سه‌قامگیریی ره‌وشی ئاسایش رێگه‌ی بۆ خێزانه‌کان خۆشکرد بچنه ده‌ره‌وه و به ئازادی ئاهه‌نگ بگێڕن به بێ ترس له هێرشی تیرۆریستی، که ساڵانی رابردو له به‌غدا رویانده‌دا."
هه‌روه‌ها وتی "هه‌موو که‌س لێره سروته ئاینیه‌کانی خۆی به ئازادی و خۆشی ئه‌نجامده‌دات به بێ ترس له هیچ که‌سێک. عێراق بۆته وڵاتی هه‌موان و هیچ جێگه‌یه‌کی تێدا نه‌ماوه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دواکه‌وتو یان تیرۆریستانه‌ی کۆتوبه‌ند ده‌خه‌نه سه‌ر ئازادیی ئاینه‌کان و تاکه‌که‌سه‌کان."
سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی و چه‌ندین سه‌رکرده‌ی تری سیاسی په‌یامی پیرۆزبایی و چه‌پکه گوڵیان نارد بۆ به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌کان.
حه‌مید سه‌حن ئه‌لخه‌میسی، 55 ساڵێک که له مه‌یسان ئاهه‌نگی ده‌گێڕا، وتی "ئێمه جاران سه‌ری خۆمان کزده‌کرد له ئاهه‌نگگێڕانه‌کانماندا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ، ئێمه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌نێو برایانی موسڵمان و مه‌سیحیدا ده‌یگێڕین به بێ ترس له هیچ که‌سێك چونکه ئاسایش به‌رقه‌راره بۆ هه‌موان و بوار به هه‌موان ده‌دات هه‌رچییان بوێت بیکه‌ن. ئه‌مه چونکه عێراقی نوێ دیموکراته و ئازاده و جێی هه‌موانی تێداده‌بێته‌وه."
له به‌غدا، سه‌دان سائیبه ئاهه‌نگی جه‌ژنیان له په‌رستگای سائیبه‌کان گێڕا له‌سه‌ر روباری دیجله، ئه‌و شوێنه پیرۆزه‌ی نوێژ و رێوره‌سمه‌کانیانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حازم به‌سام، 33 ساڵ، وتی "ئێمه له رژێمی دیکتاتۆری و تیرۆریزمی چه‌کداران و تیرۆریستان رزگارمان بوو، که ئه‌وانه دوژمنی موسڵمان و مه‌سیحی و سائیبه‌کانن. ئاهه‌نگی ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین جه‌ژنی ئاینیمانه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا."
شه‌یما وه‌هبی، 30 ساڵ، ئیسرای کچه چوار مانگه‌که‌ی برد بۆ سروتی له‌ئاوهه‌ڵکێشان.
شه‌یما وتی "کچه‌که‌م به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت چونکه له عێراقێکی ئازاد و ئارام و دیموکرات‌دا منداڵی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات. هیوادارم حه‌قی ئه‌و شتانه‌ی بۆ بکاته‌وه که من له ژیانمدا نه‌مدی."
هه‌روه‌ها وتی "هیوادارم ساڵی داهاتوو خۆشتر بێت و ئاهه‌نگ بگێڕێن به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سوکارمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه."
دانیشتویه‌کی به‌غدا به ناوی فه‌ریده فه‌هیم، 44 ساڵ، وتی "سائیبه‌ی مه‌ندائی نه‌وه‌ی شارستانیه‌تێکی گه‌وره‌ن که له میزۆپۆتامیادا هه‌بوو. هه‌زاران ساڵ له نێوان دوو رووباره‌که‌دا ژیاون و له خۆشی و ناخۆشیدا به‌شداریی گه‌له‌که‌یان کردوین و به‌شدارن له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی فه‌رهه‌نگی وڵاته‌که‌دا."
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه ئێستا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ره‌وشی جارانمان، خۆشحاڵین به ماف و ئازادییه‌کانمان و ئاهه‌نگده‌گێڕین له بۆنه‌کانماندا به بێ ترس یان فشار له هیچ که‌سێکه‌وه. ئێمه کارده‌که‌ین بۆ بنیاتنانی عێراق له‌گه‌ڵ ئاین و تایه‌فه‌کانی تر."
وێنه: [ئۆلیگ نیکشین/گێتی ئیمیجز] سائیبه‌ی مه‌ندائی رێوره‌سمی له‌ئاوهه‌ڵکێشان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له جه‌ژنی خه‌لیقه‌تدا.