حه‌بانیه پێشبینی وه‌رزێکی گه‌شتیاری قه‌ره‌باڵغ ده‌کات
22/03/2010شاری گه‌شتیاریی له حه‌بانیه ئاماده‌یه بۆ پێشوازیکردن له میوانان بۆ وه‌رزی گه‌شتیاری و به‌رپرسان پلان داده‌نێن بۆ سه‌ردانی ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌شتیاران.
حه‌مید عه‌بود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له شاری گه‌شتیاری، وتی "هه‌موو ده‌زگا گه‌شتیارییه‌کان - باخه‌کان، مه‌له‌وانگه‌کان، خانوه‌کان، چێشتخانه‌کانی ناو شاره‌که - به ته‌واوه‌تی نۆژه‌نکراونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن پێشوازی له گه‌شتیاران بکه‌ن."
ناوبراو وتی حیجزکردن هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستیپێکردوه.
به‌رپرسان له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای ئه‌نبار سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌کارییه‌کانی وه‌رزی گه‌شتیاریان کرد، که بریتی بوو له چاککردنه‌وه و بنیاتنانی خان‌و و سویتی نوێی گه‌شتیاری. هه‌روه‌ها شاره گه‌شتیارییه‌که چوار هۆڵی کردۆته‌وه بۆ ئاهه‌نگێران و بووک و زاوا و ئاهه‌نگی گشتیی و تایبه‌تی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، چێشتخانه‌ی نوێ کراوه‌ته‌وه و دره‌ختی زینه‌ی هه‌میشه‌سه‌وز چێنراون.
کار هێشتا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چاککردنه‌وه‌ی ئوتێله گه‌شتیارییه‌که‌ی حه‌بانیه پاش ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا و له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێکی تیرۆریستی‌دا چه‌ند به‌شێکی گه‌وره‌ی وێران ببوو.
له 1986 دا، شاری گه‌شتیاری حه‌بانییه خه‌ڵاتی جامی زێڕینی برده‌وه بۆ باشترین ده‌زگای گه‌شتیاری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. حه‌مید وتی "هیوادارین ده‌زگای گه‌شتیاری وه‌ك جارانی لێ بێته‌وه."
خالید عه‌بدوڵڵا، به‌رپرس له چاودێری نۆژه‌نکردنه‌وه‌کان، وتی "هه‌ندێک به‌شی وێرانکراوی بینا‌کان و خانوه‌کان و پارکه‌کان پێویستیان به نۆژه‌نکردنه‌وه و ده‌ستکردنه‌وه‌یه به پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و دیوار و بۆشاییانه‌ی لای گه‌راجه‌کان بۆیاخ بکرێنه‌وه."
خالید عه‌بدوڵڵا وتی مه‌له‌وانگه‌یه‌کی داخراوی منداڵان و حه‌وزێکی ماسی رازاوه به‌مزوانه ده‌کرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئاسایس له ئه‌نبار خۆیان بۆ وه‌رزی گه‌شتیاری ئاماده‌ده‌که‌ن.
موقه‌ده‌م حه‌مید ئه‌لدولێمی له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار وتی "ئاژانسه‌کانی ئاسایش ده‌ستیانکردوه به پاراستنی ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ره‌و شاری گه‌شتیاری ده‌چن و ئه‌و رێگایانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار به پارێزگا دراوسێکانیه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه."
به وته‌ی موقه‌ده‌م حه‌مید، ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن و کارمه‌ندانی به‌رگری مه‌ده‌نی به سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا و بۆ رێگه‌کانی نزیک خاڵه‌کانی پشکنین بڵاوکراونه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر ناکاوییه‌ک یان روداوێکی هاتوچۆدا.
موقه‌ده‌م حه‌مید هه‌روه‌ها وتی "هێزی هاوبه‌ش له سوپا و پۆلیس و ده‌وریه‌ی پیاده رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕن، وه‌ك ئه‌نجامدانی پشکنین و چاودێری ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌که‌ونه نزیک شاری گه‌شتیارییه‌وه له حه‌بانیه، له کاتێکدا گه‌شتیارانی عێراقی ده‌ڕژێنه شاره‌که‌وه، له حاڵه‌تێکدا له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه په‌لاماریان بدریت."
عاسم جیهاد، خاوه‌نی نوسینگه‌ی گه‌شت و گه‌شتیاری له به‌غدا، وتی "خێزانه عێراقییه‌کان ده‌ستیانکردوه به حیجزکردن له شاری گه‌شتیاری. ژماره‌که تا ئێستا به سه‌دانه و له زیادبونیشدایه، به تایبه‌تی دوای سه‌قامگیربونی ئاسایشی عێراق له ئیستادا."
ناوبراو وتی کۆمپانیاکه‌ی پلانداده‌نێت بۆ ته‌رخانکردنی ئۆتۆمبیل بۆ گواستنه‌وه‌ی رێبواران بۆ ده‌زگای حه‌بانیه و له‌وێشه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه هه‌روه‌ها گه‌شتی ته‌رفیهی بۆ ناو شاری گه‌شتیاری رێکده‌خه‌ین، نه‌ک ته‌نها له رۆژانی بۆنه تایبه‌تیه‌کاندا. ئه‌مه‌ش چونکه خێزانه عێراقییه‌کان حه‌زده‌که‌ن بچن بۆ شاری گه‌شتیاری له حه‌بانیه بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه جوانه‌کانیان."
دانیشتوی به‌غدا هیلال فایه‌ق هه‌مان بۆچونی هه‌بوو.
هیلال وتی "یاده‌وه‌ری جوانم هه‌یه له شاری گه‌شتیاری. کاتێک به‌رامبه‌ر که‌ناره جوانه‌که‌ی ده‌ریاچه‌ی حه‌بانیه ده‌وه‌ستم، هه‌ستێکی ترم هه‌یه."
هیلال هه‌روه‌ها وتی 'له هه‌موو پشویه‌کی ژیانی عێراقیه‌کاندا، پێویسته بچین بۆ شاری گه‌شتیاری، ئه‌گه‌رچی ئێمه له ساڵانی رابردودا سه‌ردانمان نه‌ده‌کرد .به‌ڵام سوپاس بۆ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق که گروپه چه‌کداره‌کانیان ده‌رکرد و هه‌موو ناوچه‌کانیان ئارامکرده‌وه، ئێستا ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ریاچه‌که و که‌شی پشو به‌سه‌رببه‌ین."
حوسام مه‌هدی، 27 ساڵ، له ره‌مادی، وتی "که‌شێکی خۆش هه‌یه له ده‌وروبه‌ری شاری گه‌شتیاری. ئه‌مڕۆ، عێراقیه‌کان له توێژی جۆراوجۆر کۆبونه‌ته‌وه و له داهاتوشدا له هه‌موو بۆنه‌یه‌کماندا پێکه‌وه کۆده‌بینه‌وه."
وێنه: [فایل] ئه‌م ئوتێله له شاری گه‌شتیاری حه‌بانیه ئه‌مساڵ نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه.