ژنانی به‌غدا له‌به‌ر خزمه‌تگوزاریی گشتیی رێزیان لێ ده‌نرێت
22/03/2010یه‌کێتی ژنانی به‌غدا ئاهه‌نگێکی سازکرد چوارشه‌ممه (17 ئازار) بۆ رێزلێنان له ئه‌ندامانی ژن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی و چالاکوانانی بزوتنه‌وه‌ی فێمینیستی.
سندوقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان (UNFPA) سپۆنسه‌ری ئاهه‌نگه دوو رۆژییه‌که‌ی کرد، که چه‌ند به‌رپرس و هاوڵاتی عێراق ئاماده‌ی بوون.
له وته‌یه‌کیدا له ئاهه‌نگه‌که‌دا، سه‌میره خه‌ڵه‌ف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌غدا و ئه‌ندامی یه‌کێتی ژنان، وتی ژنانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانییه‌کان رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕن له حکومه‌تی عێراقدا.
"ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی ته‌نانه‌ت پێش حکومه‌تیش پێکهێنران له کاتێکدا که ده‌زگاکانی حکومه‌ت کاریان نه‌ده‌کرد. بۆیه، رۆڵی ژنان وه‌ك رابه‌ر له میانی کاریان له‌وێ و له رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌و دوو پێکهاته‌یه توانیان ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه پڕبکه‌نه‌وه که نه‌بونی ده‌زگا حکومیه‌کان دروستیان کردبوو."
یه‌کێتی ژنانی به‌غدا له 2004 دا دامه‌زرا و ئه‌ندامه‌کانی بریتین له نوینه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی به‌غدا و ناوچه‌کانی و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو تایه‌فه و نه‌ته‌وه و ئایینێک ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ل که‌باش، جێگری سه‌رۆکی یه‌كێتییه‌که و ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، وتی ئه‌ندامانی یه‌کێتییه‌که "یه‌کگرتوون له خواستی دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان له گه‌ڕه‌کانیان، به تایبه‌تی بۆ ژنان. زۆربه‌یان له پێشدا به خۆبه‌خش کاریانکردوه به بێ بیرکردنه‌وه له پله‌وپایه و ئیمتیاز."
وه‌زاره‌تی ژنان رێزی له یه‌کێتییه‌که نا بۆ کاری چالاکیان له کاروباری ژنان له به‌غدا.
ئاهه‌نگه‌که‌ی چوارشه‌ممه یه‌که‌مین رێزنان بوو له ئه‌ندامه ژنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کان له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کان له 2003 دا دامه‌زراون. ئاهه‌نگه‌که موناقه‌شه‌ی کراوه‌ی نێوان ژنه‌کانی له‌خۆگرت له‌سه‌ر ئه‌و زه‌حمه‌تییانه‌ی روبه‌ڕوی ژنان ده‌بیته‌وه له ماڵه‌وه و له شوێنی کاردا.
ئیمان به‌رزنجی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ژنان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، وتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌ناڵێنێت به ده‌ست که‌می داراییه‌وه، که ئه‌مه‌ش بوه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی بۆ کاره‌کانی لیژنه‌که‌ی ته‌رخانکراون.
ناوبراو وتی "ئێمه هه‌وڵی جدیماندا بۆ ته‌رخانکردنی بڕێک پاره بۆ لیژنه‌ی ژنان و منداڵان که هیچ بودجه‌یه‌کی بۆ ته‌رخان نه‌کرابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری له هه‌ندێک رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی."
ئیمان به‌رزنجی وتی لیژنه‌که‌ی پلان داده‌نێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی وه‌رزش و ته‌رفیهی بۆ ژنان. ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێشتر ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتوه له ئه‌مانه‌ی به‌غدا بۆ ته‌رخانکردنی زه‌وی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه هه‌ر به‌رده‌وامین له کۆبونه‌وه هه‌فتانه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌کبه‌خشان بۆ وه‌رگرتنی بڕه پاره بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه. ئێمه نامانه‌وێت پێگه‌کانمان به بێ به‌ده‌ستهێنانی شتێک که جێی شانازی بێت له ئاینده‌دا، به‌جێ بهێڵین."
نه‌جات شاکر، ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئیستیقلال، وتی "من داوای زیادکردنی ژماره‌ی ژنان و کورسی ته‌رخانکراو ده‌که‌م بۆیان له ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان."
نه‌جات، که بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له 2007 رفێندرابوو، و ئنجا گه‌ڕابۆوه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی، هه‌روه‌ها وتی نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌ندێک ناوچه‌ی به‌غدا ژنان ناچارده‌کات دووربن له بڕیاربه‌ده‌ستان.
نه‌جات وتی "بۆیه، پێویسته ژنان رزگار بکه‌ین و رۆڵیان چالاک بکه‌ین له رێی به‌شداری پێکردنیان له پێگه‌کانی بڕیاردروستکردندا، که له‌وێ سه‌لماندویانه توانایان گه‌وره‌تره له پیاوان له رێی کارکردنیان له ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی."
وێنه: [زیکرا سه‌رسام] ژنانی عێراق خه‌ڵات وه‌رده‌گرن له ئاهه‌نگێکدا که یه‌کێتی ژنانی به‌غدا سازیکردبوو.