هه‌مه‌ڕه‌نگ

print thisemail this
photoستیفانی فەقێ گۆرانی بە لوبنانی، عێراقی، و فەرەنسی دەڵێت. [فایل/مەوتنی]
ستیفانی فەقێ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە "غیرلي عمري"

(11/10/19) -- نۆهاد تۆپالیان لە بەیروت

ستیفانی فەقێ باوکی هانی داوە بەشداری بکات لە "ستودیو الفن" لە 2009، و بە مەدالیایەکی ئاڵتونەوە لە پۆلێنی گۆرانی تەرەبی کلاسیکی لێی هاتە دەرەوە.

باوکی سێ گۆرانی بۆ بەرهەم هێناوە، گۆرانی "مني ومنک"، "جاي حبیبي" و دوایینیان "غیرلي عمري".

ستیفانی، کە لە ئێوارەخوانێک لە ئوتێلی کارۆل بیج لە بەیروت گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە، باسی پیشەکەی کرد بۆ مەوتنی.

مەوتنی: چۆن هاتیتە ناو گۆڕەپانی هونەرەوە؟

ستیفانی فەقێ:باوکم هانی دام بەشداری بکەم لە بەرنامەی "ستودیو الفن" 2009-2010 ئنجا پشتگیری کردم بە بەرهەمهێنانی سێ گۆرانی، کە بریتیین لە دەستکەوتەکانم تا ئێستا. دوای ئەوە، گرێبەستم لەکەل بەڕێوەبەرەکەی ئێستام ئیمزا کرد.

مەوتنی: زەحمەت بو بۆت بچیتە ناو بواری هونەر بەم تەمەنەوە؟

ستیفانی: رێچکەی هونەر پڕە لە ئاستەنگ کە لەو کاتەوەی بەشدارییم لە "ستودیو الفن" کردووە روبەڕوم بۆتەوە. بیهێنە پێش چاوت چەند زەحمەتە ئێستا کە من لەسەر رێچکەی راستەقینەی هونەرم، بە تەنها و بە گۆرانییەکانی خۆمەوە؟ ئاستەنگ هەیە لە پێش هەوڵدان بۆ خۆشحاڵکردنی رۆژنامەگەری و کۆمەڵگە، و کارکردن لەگەڵ هونەرمەندانی تر. هەموو ئەمانە ئاسان نین. بەڵام، لەبەر هەبوونی هەندێک کەس لە پشتم کە پشتگیریم دەکەن، هیوادارم سەرکەوتوو بم بەسەر ئەو ئاستەنگانەی دێنە پێشم.

مەوتنی: باسی کلیپی "غیرلي عمري" بکە بۆمان.

ستیفانی: لە نوسینی ئاریج داوە، دانانی ئاوازەکەی ئەیمەن قیماحە، و جۆرج جێریش دابەشی کردووە. من لە ستۆدیۆی باروتجیان تۆمارم کرد. کلیپەکە لە دەرهێنانی ئەحمەد ئەلمونجیدە و ماستەرگەییت موزیک کونسەلتانت بڵاوی کردۆتەوە

بەسەرهاتی کلیپەکە زۆر سادەیە چونکە ویستم بیگەیەنم بە خەڵک و خۆمیان پێ بناسێنم. گۆرانییەکە گەنجانەیە و شیعرەکەی زۆر جوانە. بۆیە لە کلیپەکە رۆڵی نیگارکێشێک دەبینم کە وێنەی پیاوێک دەکێشێت کە ژیانی دەگۆڕێت، و کۆتاییەکەی بریتییە لەوەی کە پیاوەکە دەبینێت لە ژیانی راستەقینە. سیماکانی بەتەواوەتی وەک ئەوە بوو کە ئەو وێنەی دەکێشا.

مەوتنی: تۆ قوتابی کۆلیجیت، چی دەخوێنیت؟

ستیفانی: یاسا دەخوێنم، بەڵام گۆڕیم بۆ موزیک، هیوادارم لە قۆناغێکی دواتردا بتوانم کۆلیژ [ی یاسا] تەواو بکەم بە تایبەتی کە دوو ساڵیم خوێندووە.

مەوتنی: بە شێوازی لوبنانی گۆرانی دەڵێیت. بیرت لە دایەلێکتی تر کردۆتەوە؟

ستیفانی: لە ئێستادا، دەمەوێت جەختی دەنگم بخەمە سەر شێوەزاری لوبنانی، هەروەها شێوازی گۆرانی چیا و لادێ. بەڵام کراوەم بۆ هەموو ستایلێک کە دەنگم دەربخات بە شێوەزارەکانی میسیر و کەنداوی. من گۆرانی عێراقی دەڵێم لە "مني ومنک".

مەوتنی: بۆچی شێوازی عێراقیت هەڵبژارد؟

ستیفانی: چونکە خۆشە و وا رێکەوت کە گۆرانییەکی ئامادەکراوم دەست بکەوێت -- شیعر و ئاوازەکەش -- کە لەگەڵ دەنگمدا گونجا . گۆرانییەکە لە نوسینی شاعیری عێراقی محەمەد ئەلئەکبەرە.

مەوتنی: ئایا شتێکی نوێ ئامادە دەکەیت؟

ستیفانی: ئێستا دەمەوێت بایەخ بە گۆرانیەکانم بدەم بۆ ئەوەی بە جەماوەری بناسێنم. لە لایەکی ترەوە پلانی ترم هەیە کە لە کاتی خۆیدا رایدەگەیەنم.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  3.9/5 (696   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this
عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد