
ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراقی ئه‌حمه‌د رازی له لێدوانێکدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش زیاتر له 26 ساڵ وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی تۆپی پێی عێراقی و پاش کاروانێکی دوور و درێژی پڕ له ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتن و بوون به ئه‌ستێره‌یه‌کی تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و کیشوه‌ری ئاسیادا، ئێستاکه ئه‌حمه‌د ڕازی یاریزانی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی پێشوو بوو به یاریزانێکی بواری سیاسه‌ت پاش ئه‌وه‌ی بڕیار دا که ببێت به ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانییدا له عه‌ممانه‌وه، که له ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست ئۆنلاین بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د ڕازی ده‌ڵێت:
"هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان بۆ من شتێکی کت‌وپڕ نه‌بوو، زیاتر له مانگێک ده‌بێت که ئه‌و پێشنیاره‌م پێگووتراوه و من سه‌باره‌ت به ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خۆشحاڵم، ئه‌گه‌رچی بایه‌خدانم له کاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مدا زیاتر بوو".
ئه‌حمه‌د ڕازی، که ئێستاکه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن نیشته‌جێیه، به‌رده‌وامبوو و گووتی:
"ئێستاکه گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ عێراق مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر پێویسته چونکه ده‌مه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌رکه نوێیه‌مه‌وه که‌سێکی چالاکبم له هه‌موو ئه‌و کار و هه‌وڵانه‌دا که بۆ نزیکردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کانی کوتله سیاسییه‌کانی ناو په‌رله‌مان ده‌ده‌رێن و کۆشش و کار بکه‌م له پێناوی وڵاته‌که‌م و ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مدا".
ئه‌حمه‌د ڕازی، ئه‌ستێره‌ی جارانی تۆپی پێی عێراقی به‌ڵێنی دا که کار بکات له پێناوی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆکار و بنه‌مایانه‌ی که ده‌بنه هێنانه‌کایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی نوێ له بواری وه‌رزش بۆ عێراق، که له ئاستی خواست و ئاره‌زووه‌کانی توێژی وه‌رزشکاراندا بێت و به‌دیهێنانی گۆڕانکارییه‌کی جۆرایه‌تی له بواری وه‌رزشدا و یارمه‌تیدانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عێراقی و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و، گووتی:
"پێویسته له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا چالاکبین و ده‌بێت مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ره‌کییمان بریتیبێت له خزمه‌تکردنی عێراقییه‌کان".
شایه‌نی باسه پاش ڕفاندنی سه‌رۆکی ئۆڵۆمپیی عێراقی ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فور سامه‌ڕایی و چه‌ند ئه‌ندامێکی نووسینگه‌ی ته‌نفیزیی لیژنه‌که له هاوینی پاردا، ئه‌م یاریزانه‌ی هێرشبه‌ره‌ی پێشووی عێراق له هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا وڵاتی به‌جێهێشت و چوو بۆ تاراوگه.
پێشتر ئه‌حمه‌د ڕازی له ساڵی 2003ه‌وه، پاش هه‌ڵبژاردنی به کۆی ده‌نگه‌کان له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی 'زه‌ورا'وه که یه‌کێکه له یانه وه‌رزشییه گه‌وره‌کانی عێراق، بوو به سه‌رۆکی یانه‌که. به‌ڵام پاشتر له‌به‌ر هۆکاری تایبه‌تیی خۆی جارێکی تر خۆی هه‌ڵنه‌بژارده‌وه و ئێستاکه ئه‌و پێی باشتره که کاری ئیداریی نه‌کات.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێی عێراقی، بنکه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌ی له ناو ناوه‌نده‌کانی تۆپی پێی عێراقیدا بۆ خۆی دروست کردووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زانی که چۆن زیاتر له 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به سه‌رکه‌وتن به هه‌ورازی ناوبانگ ده‌رکردندا بکات و، کاروانێکی پڕ ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی کیشوه‌ری ئاسیا ببڕێت و بوو به یه‌کێک له پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقی و یانه‌ی زه‌ورا، که جه‌ماوه‌رێکی ئێجگار زۆری هه‌یه.
له ساڵی 1988دا، ئه‌حمه‌د ڕازی وه‌کو چاکترین یاریزانی ئاسیا هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان ساڵدا نازناوی گۆڵکه‌ری پاڵه‌وانێتیی جامی که‌نداوی له سعودیه پێبه‌خشرا و هه‌روه‌ها بوو به گۆڵکه‌ری پاڵه‌وانێتیی جامی عه‌ره‌ب له ئه‌رده‌ن.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1985دا، نازناوی گۆڵکه‌ری خولی عه‌ره‌بیی که له مه‌غریب کرا پێبه‌خشرا و، نازناوی گۆڵکه‌ری پاڵه‌وانێتیی دۆستایه‌تی و ئاشتی، که ساڵی 1990 له کوه‌یت کرا، پێبه‌خشرا.
ئه‌حمه‌د ڕازی هه‌روه‌ها له دوو خولی ئۆڵۆمپیادا به‌شداریی کردووه، یه‌که‌میان ساڵی 1984 له لۆس ئه‌نجلس و دووه‌میان ساڵی 1988 له سیئۆل. هه‌روه‌ها به‌شداریی له مۆندیالی 1986ی مه‌کسیکۆ کرد و تاکه گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا کرد (1-2).
شایه‌نی باسه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاروانی ئه‌حمه‌د ڕازی (ته‌مه‌ن 43 ساڵ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1981-1982 کاتێک له یانه‌ی زه‌ورا ده‌ستی به یاریکردن کرد و سه‌ره‌تاییه‌ک بوو بۆ ناوبانگ ده‌رکردن و بوون به خۆشه‌ویستێکی جه‌ماوه‌ر.
یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی ئه‌و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بریتی‌بوو له به‌شداریکردنی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌شتووانی عیراق له سوید له ساڵی 1979 و ئه‌مجا پاش ئه‌وه خوێندنی له‌کۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له زانکۆی به‌غدا ته‌واو کرد.
ئه‌حمه‌د ڕازی له ناو خێزانێکی وه‌رزشیی بواری تۆپی پێدا گه‌وره بووه، چونکه 'ساڵح'ی برای که ئێستاکه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی 'ئه‌لمه‌بره'ی لوبنانیه، پێشتر سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین له یانه وه‌رزشییه گه‌وره‌کانی به‌غدای کردووه،له‌وانه یانه‌ی زه‌ورا و یانه‌ی پۆلیس و یانه‌ی هێزی ده‌ریایی و، له ساڵی 2005-2006دا نازناوی پاڵه‌وانی خولی بۆ یانه‌ی زه‌ورا به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ڕازی هاوشانی ئه‌ستێره‌یه‌کی تری تۆپی پێ که بریتیه له حسێن سه‌عید، که ئێستاکه سه‌رۆکی یه‌کێتیی تۆپی پێی عێراقییه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بوو به یاریزانی یانه‌ی 'ئه‌کوه‌کره'ی قه‌ته‌ری و پێشتریش یانه‌ی 'دبا ئه‌لحوسن'ی ئیماراتی، هه‌ردووکیان نازناوی 'یاریزانی سه‌ده'یان له عێراق به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران