
به‌شداربووانی کۆنگره‌ی ئه‌ستانبۆل
مونا عه‌واد
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌وڵه‌ته به‌شداربووه‌کانی کۆنگره‌ی وڵاتانی هاوسێی عێراق، که له ئه‌سته‌نبوڵ گیرا، به‌ڵێنی خۆیان ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به پشتگیریکردنی هه‌وڵه‌کانی به‌غدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و ئه‌نجامدانی هه‌موو کار و هه‌نگاوێکی پێویست بۆ نه‌هێشتنی به‌کارهێنانی خاکی عێراق وه‌کو بنکه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق. هه‌روه‌ها حکومه‌تی عێراقیش پابه‌ندیی خۆی دووباره کرده‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی کار و هه‌نگاوی جیددیانه له دژی ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا.
ئه‌ڵبه‌ته ڕاگه‌یاندننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه بوو. ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ که پاش کۆنگره‌که‌ی مانگی ئایاری ڕابردووی شه‌رمولشێخ ساز کرا، دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی له ئه‌و بابه‌ته‌یه و ئه‌م وڵاتانه تێیدا به‌شدراییان کرد: وڵاتانی دراوسێی عێراق، واته ئێران و تورکیا و سوریا و سعودیه و ئه‌رده‌ن و کوه‌یت و، هه‌روه‌ها میسر و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه به‌هێزه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازیی و یه‌کێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی و کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
سه‌رجه‌م به‌شداربووانی کۆنگره‌که ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کانی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئیقلیمییه‌کاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی سووربوونی خۆی دووپات کرده‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی کار و هه‌وڵی تووند له‌و بواره‌دا، له‌وانه داخستنی نووسینگه‌کانی ئه‌و پارته کوردییه‌ی تورکیا له باکووری عێراق.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ڕێنماییه‌کانی کۆنگره‌که ده‌ڵێت ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیاریی هاوبه‌شانه بکرێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وه‌ی که عێراق نه‌بێته بنکه‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار له دژی وڵاتانی دراوسێی. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هاوکاریی و ته‌نسیقی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێیدا بکات له پێناوی شکستپێهێنانی تێرۆریزم و بنبڕکردنی هه‌موو تاقمه تێرۆریستییه‌کان. هه‌روه‌ها له هه‌مان ئه‌و بواره‌دا ده‌بێت هه‌وڵه‌کانی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌رده‌وام بێت، هه‌ر بۆیه کۆنگره‌که جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی گرنگی وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌نجامدانی کاری تووندی پێویست له دژی ئه‌و تاقم و ده‌ستانه‌ی که تێرۆر له عێراق ده‌هێننه‌کایه‌وه چونکه ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی خوڵقاندنی بارودۆخی ناله‌بار له ناوچه‌که‌دا و، هه‌روه‌ها چونکه بنبڕکردنی تێرۆریزم یارمه‌تیی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عیراق ده‌دات بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاسایش و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی له وڵات‌دا.
له بواری مه‌سه‌له‌کانی که له کۆنگره‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا باس و تاووتوێ کران، کۆنگره‌که سه‌رکه‌وتوو بوو له ده‌ستپێکردنی وتوێژێک بۆ هێنانه‌کایه‌ی ئاشتی له عێراق و ڕۆشنایی خستنه سه‌ر ڕۆڵ و به‌رپرسیاریی ئێران و سوریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و، توانرا له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ندێک پێشنیاری عێراقی کۆمه‌ڵێک بڕیاری چاک بدرێت.
به‌و پێیه پێشنیاری پێکهێنانی سێ لیژنه‌ی کارکردن له‌سه‌ر ئاستی پسپۆڕانی هاوکاریی و کارڕێکخستنی بواری ئه‌منیی کرا و، هه‌روه‌ها خستنه‌وه‌گه‌ڕی ڕێکه‌وتنامه‌کانی پێشوو سه‌باره‌ت به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تێرۆر و نه‌هێشتنی دزه‌کردن و کۆنترۆڵکردنی سنووره‌کان.
بێگومان کۆنگره‌که یه‌که‌م کۆبوونه‌وه بووه که چه‌ندین لایه‌نی گرنگ به‌شداریی تێدا کردووه و، هه‌نگاوی یه‌که‌م بووه به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو که ئه‌نجام و ئاکامی عه‌مه‌لیی ده‌بێت له‌سه‌ر دزه‌کردنی چه‌ک و چه‌کدار له سنووره‌کانه‌وه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین باس و بابه‌تی بواری ئاسایش وروژێنرا و وه‌فدی عێراقی پێکهێنانی کۆمه‌ڵێک لیژنه‌ی کارکردنی بۆ بواره‌کانی پاراستنی سنووره‌کان و مه‌سه‌له‌کانی تری پێشنیار کرد.
ئێستاکه تاووتوێی ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌کرێت که له داهاتوودا کۆنگره‌یه‌کی ته‌واوکه‌ری کۆنگره‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بگیرێت و، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوسێی عێراق ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگیی مانه‌وه و له یادنه‌کردنی میکانیزمی وڵاتانی دراوسێ. هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتن به‌ده‌ستهێنرا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تانی هاوسێی عێراق له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شدا به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ئه‌جێندای کاره‌کانی کۆنگره‌یه‌کی فراوان له داهاتوودا دابڕێژن.
هه‌ر بۆیه قسه‌که‌ری حکومه‌تی عێراقی عه‌لی ده‌باغ ڕایگه‌یاند که عێراق بانگهێشتێک ئاڕاسته‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌که و کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازیی ده‌کات بۆ ئاماده‌بوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر که له مانگی نیسانی داهاتوودا به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی هه‌وڵه‌کانی به‌رقه‌رارکردنی ئاسایش له عێراق، له ئه‌سته‌نبوڵ ساز ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها باس و تاووتوێی ئه‌وه ده‌کرێت که ده‌وڵه‌تی کوه‌یت بۆ "کۆنگره فراوانه‌که"ی ساڵی داهاتوو بانگهێشت بکرێت و، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی پێویست ڕێگه بدات "کۆنگره‌ی وڵاتانی هاوسێ" له به‌غداد ساز بکرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له دیمه‌شق ساز بکرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران