
یاریزانی عێراقی حه‌مدان پازده‌دات بۆ تێگرتنی تۆپ له یاری تۆپی ده‌ست له میانی خولی 11ی نه‌ته‌وه عه‌ره‌بیه‌کان له میسر.
سه‌لیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
لێپرسراوانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عێراقی هیوادارن که هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌کانیان له یانزه‌مین خولی یارییه‌کانی عه‌ره‌بییدا، که له 11 هه‌تا 25ی تشرینی دووه‌م له میسر ساز ده‌کرێت، ده‌ستکه‌وتی چاکتر له‌وه‌ی له خولی ڕابردوو له ساڵی 2004 له جه‌زائیر به‌ده‌ستیان هێنابوو، به‌ده‌ستبهێنن.
به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی عێراقییه‌کان هیوایان به پێشبڕکییه‌کانی قورسایی به‌رزکردنه‌وه و زۆرانبازیی و تیرئه‌ندازیی هه‌یه که به هۆیانه‌وه بتوانن مه‌دالیای چاک به‌ده‌ستبهێنن و، سه‌رۆکی کاتیی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عێراقی به‌شار موسته‌فا به 'فرانس پرێس'ی گووت:
هیوایه‌کی زۆرمان به پێشبڕکییه‌کانی قورسایی به‌رزکردنه‌وه و زۆرانبازیی هه‌یه که زیاتر له یه‌ک مه‌دالیای زێڕین به‌ده‌ستبهێنین و، هه‌روه‌ها هیوامان به چالاکیی ده‌مانچه‌ی هه‌وایی پێشبڕکییه‌کانی تیرئه‌ندازیی و هه‌روه‌ها به یاریی شه‌تره‌نج هه‌یه.
به‌شار موسته‌فا به‌رده‌وام بوو و گووتی: بۆ به‌شداریکردن له ئه‌م خوله‌دا، هه‌ڵبژارده‌کانمان دوچاری بارودۆخی زۆر سه‌خت و دژوار بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی پێداوستییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و نه‌بوونی هیچ بنکه‌یه‌کی مه‌شقپێکردنی پسپۆڕانه.
ئه‌م لێپرسراوه عیراقییه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاستی هیواکانمان بۆ بردنه‌وه‌ی مه‌دالیاکان زۆر زیادی نه‌کردووه، به‌ڵام به‌شداریکردنی عێراق مانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه و سووربوونمانه له‌سه‌ر به‌شداریکردن له بارودۆخێکی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا که ئه‌مڕۆ له عێراق وه‌رزشی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که که چیتر پێویست ناکات ئێمه ڕوونی بکه‌ینه‌وه.
شایه‌نی باسه له خولی یارییه‌کانی ئاسیا که له ساڵی 2006 له دۆحه کرا، دوو یاریزانی قورسایی به‌رزکردنه‌وه موحه‌مه‌د جاسم له کێشی 105 کگم و که‌ریم عه‌لی له‌کێشی 77 کگم دوو مه‌دالیای زیووین و برۆنزیان به‌ده‌ستهێنابوو.
خۆئاماده‌کارییه‌کی چڕ‌وپڕ و پشتگیری‌کردن له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه
هه‌ڵبژارده‌کانمان دوو مانگ به‌ر له به‌رواری ده‌ستپێکردنی خوله‌که، له مه‌شقگاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له میسر و تورکیا و ئێران ده‌ستیان به خۆئاماده‌کاریی کردووه و، ده‌وڵه‌ت بایه‌خێکی گرنگی به مه‌سه‌له‌ی به‌شداربوونیان داوه و حکومه‌تی عێراقی بڕی 2.3 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاماده‌کارییه‌کان و خه‌رجیی ئه‌و مه‌شقگایانه، ته‌رخان کردووه.
ئه‌گه‌رچی عێراق له ئه‌و خوله‌دا له 23 چالاکیی وه‌رزشییدا به‌شداریی ده‌کات، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقی، پاڵه‌وانی ئاسیا، به هۆی چالاکیی تریان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که له هه‌مان به‌رواری خوله‌که‌دا ده‌بێت، ناتوانێت به‌شداریی بکات. هه‌ر بۆیه سه‌رباری داواکارییه‌کانی لیژنه‌ی ئاماده‌کارییه‌کانی خوله‌که، لێپرسراوانی عێراقی ناچاربوون که داوای لێبووردنیان بکه‌ن که هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقی ناتوانێت به‌شداریی تێدا بکات.
ئه‌و چالاکییانه‌ی که عێراق به‌شداریی تێدا ده‌کات بریتین له:
زۆرانبازیی، قورسایی به‌رزکردنه‌وه، باسکه، سه‌وڵ لیدان، با‌له، مه‌له، ڕیشه، تێنسی سه‌رمێز، تیر و که‌وان، پاسکیلسواریی، بۆکسێن، تایکواندۆ، کاراتی، شه‌تره‌نج، جومناستیک، تیرئه‌ندازیی، بۆڵینگ، تۆپی ده‌ست، سکواش، جۆدۆ، بادمینگتن، ئه‌سپسواریی و یارییه‌کانی ساحه و مه‌یدان. ئه‌ڵبه‌ته هیوای سه‌رکه‌وتن له هه‌ندێک له چالاکییه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌شداریکردن له هه‌ندێک له چالاکییه‌کانی تردا هه‌ر وه‌کو شتێکی ڕه‌مزییه چونکه جیاوازییه‌کی گه‌وره له نێوان ئاستی هه‌ڵبژارده‌کانی عێراق و هه‌ڵبژارده عه‌ره‌بییه‌کانی تردا هه‌یه، به تایبه‌تی یارییه به کۆمه‌ڵه‌کانی وه‌کو با‌له و باسکه و تۆپی ده‌ست و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌له و یارییه‌کانی ساحه و مه‌یدان.
به‌شداریکردنی توخمی ناسک
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له ئه‌م خوله‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌مجاره عێراق کۆمه‌ڵێک هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی بۆ یارییه‌کانی ساحه و مه‌یدان، شه‌تره‌نج، بۆڵینگ، تێنسی سه‌رمێز، ڕیشه و تیر و که‌وان هه‌یه.
بێگومان هه‌ڵبژارده‌کانی عێراق کێشه و گرفتی ته‌کنیکییان هه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مه‌شقکردن و نه‌بوونی بنکه تایبه‌تمه‌نده‌کانی مه‌شق و ڕاهێنان، که وه‌های کرد لێپرسراوان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گشتیی وه‌رزشکاره عێراقییه‌کان بیر له ڕێگه‌ی تر بکه‌نه‌وه، له‌وانه ناردنیان بۆ مه‌شقگاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که هه‌تا ڕاده‌یه‌ک بۆ ئه‌وان سوودمه‌ند بوو.
هه‌ر بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته، پێشتر لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عێراقی ڕێکه‌وتنامه‌ی هاوکاریی له‌گه‌ڵ لیژنه ئۆڵۆمپییه‌کانی تورکیا و ئێران و میسر ئیمزا کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به هه‌ڵبژارده‌کانی عێراق بده‌ن که بۆ مه‌شق و ڕاهێنان بنکه و مه‌شقگاکانی ئه‌و وڵاتانه به‌کاربهێنن.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سه‌ختی و دژوارییه هه‌ر ڕووبه‌ڕووی وه‌رزشکاره عێراقییه‌کان نه‌بۆته‌وه، به‌ڵکو دوچاری خودی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپییش بووه. چونکه پاش ڕفاندنی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی ئه‌حمه‌د عه‌بولغه‌فور ئه‌لسامه‌ڕائی و ئه‌مینداری گشتی عامر جه‌بار و چه‌ند ئه‌ندامێکی نووسینگه‌ی ته‌نفیزیی پێش له ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، هێشتا چاره‌نووسی نادیاره.
به‌شدارییه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کان
شایه‌نی باسه که عێراق له یه‌که‌مین خوله‌وه که له ساڵی 1953 له ئه‌سکه‌نده‌ریه ساز کراوه، به‌شداریی کردووه و، له ئه‌و خوله‌دا ژماره‌یه‌ک مه‌دالیای به‌ده‌ستهێناوه که بریتین له دوو مه‌دالیای زیووین و چواری برۆنزی له یارییه‌کانی ساحه و مه‌یدان، سێ مه‌دالیای زیووین له قورسایی به‌رزکردنه‌وه، یه‌ک مه‌دالیای زیووین و یه‌کێکی برۆنز له زۆرانبازیی، که به ئه‌و پێیه ئاستی پێنجه‌می له ئه‌و خوله‌دا به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له دووه‌مین خولدا که ساڵی 1957 له بێروت کرابوو، ئاستی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنابوو پاش بردنه‌وه‌ی 35 مه‌دالیای جۆراوجۆر (15 زێڕین، 13 زیووین و 7 برۆنز).
به‌ڵام عێراق له خولی سێیه‌مدا که ساڵی 1961 له 'کازابلانکا - دارولبه‌یزا' کرابوو به‌شداریی نه‌کردبوو، به‌ڵام له خولی چواره‌مدا که ساڵی 1965 له قاهیره کرابوو به‌شداریی کردۆته‌وه و ئه‌مجا جارێکی تر له‌خولی پێنجه‌مدا که ساڵی 1976 له دیمه‌شق کرابوو به هۆی ناکۆکیی سیاسیی هه‌ردوو وڵاته‌وه به‌شداریی نه‌کردووه.
به‌ڵام به‌شداریی عێراق له خولی شه‌شه‌م که ساڵی 1985 له مه‌غریب کراوه زۆر به‌پیت بووه و سێیه‌می خوله‌که بوو پاش ئه‌وه‌ی 56 مه‌دالیای بردۆته‌وه (20 زێڕین، 20 زیووین و 16 برۆنز). به‌ڵام به هۆی داگیرکردنی کوه‌یت له لایه‌ن عێراقه‌وه له ساڵی 1990دا، عێراق ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه که له دوو خولی داهاتوودا به‌شداریی بکات، که ئه‌وانه بریتبوون له خولی حه‌وته‌م له دیمه‌شق له ساڵی 1992 و خولی هه‌شته‌م له بێروت له ساڵی 1997.
ئه‌مجا عێراق جارێکی تر له خولی نۆیه‌م که ساڵی 1999 له ئه‌رده‌ن کراوه به‌شداریی کردۆته‌وه و 8 مه‌دالیای زێڕینی له شه‌تره‌نج و زۆرانبازیی و بۆکسێندا به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها 7 مه‌دالیای زیووین و 32 برۆنز.
شایه‌نی باسه شاندی عێراقی بۆ خولی یانزه‌مین له 300 وه‌رزشکاری کچ و کوڕی 23 هه‌ڵبژارده پێکهاتووه و، وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراقی ئه‌ندازیار جاسم موحه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌رۆکایه‌تیی شانده‌که‌ی عێراق ده‌کات.
ده‌بێت بگووترێت که ئێستاکه عێراق حه‌وته‌مینه له لیستی کۆی هه‌موو ئه‌و مه‌دالیانه‌ی له هه‌موو خوله‌کاندا به‌ده‌ستیهێناون، که بریتیه له 241 مه‌دالیای جۆراوجۆر، 54 زێڕین، 83 زیووین و 104 برۆنز.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران