
فڕۆکه‌یه‌کی عێراقی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی عێراق.
ئیحسان عێراقی
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش وه‌ستاندنی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، هه‌فته‌ی رابردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مو‌سڵ فڕینی یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی مه‌ده‌نی به‌خۆوه بینی به‌ره‌و به‌غدا. له راگه‌یاندنێكیدا كه ئاژانسی سه‌ربه‌خۆی هه‌واڵ (ده‌نگه‌كانی عێراق) بڵاویكردۆته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق له مو‌سڵ، موحه‌مه‌د عه‌بدو‌لحه‌مید گووتی هه‌موو رۆژێكی یه‌ك شه‌ممه و پێنج شه‌ممان گه‌شتێكی ئاسمانی به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵه‌وه ده‌فڕێت به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
ئه‌وشی زیادكرد كه كاتی گه‌شته‌كان كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌رۆ ده‌بێت بۆ گه‌شته‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه و كاتژمێر یازده‌ی به‌یانی بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه و كار‌كردن به‌م خشته‌یه به شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانی داوای له گه‌شتیاره‌كان كرد كه كه پێش دوو كاتژمێر له كاتی فڕینی گه‌شته‌كه ئاماده‌بن بۆ ته‌واوكردنی پشكنین و كاروباری به‌ڕێوه‌بارایه‌تی په‌یوه‌ست به رۆیشتنه‌وه.
ئه‌وه‌شی زیادكرد كه دوو گه‌شتی هه‌فتانه هه‌ن بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌سڕه و هه‌ولێر له هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممه‌دا و ده‌رباره‌ی نرخی بلیتیش گووتی "چه‌ند دابه‌شكردنێكی گه‌شته‌كان هه‌ن له‌گه‌ڵ نرخه‌كانیاندا كه به پێێ ئه‌و خشته‌یه‌ی كه باره‌گای گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق له به‌غدا ئاماده‌یكردوه، گه‌شتی مو‌سڵ بۆ به‌غدا پله یه‌ك به‌هاكه‌ی 130 هه‌زار دیناره بۆ رۆشتن و 260 هه‌زار دیناره بۆ ڕۆشتن و هاتن، به‌های گه‌شتی پله‌ی گه‌شتیاریش 100 هه‌زار دیناره بۆ رۆشتن و 200 هه‌زار دیناره بۆ رۆشتن و هاتن".
له لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی مو‌سڵ ئه‌دهه‌م عه‌لی گووتی كه فڕۆكه‌خانه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه بۆ كار‌كردن و پێشوازیكردن و رۆیشتنی گه‌شتیاران له ڕووی سه‌لامه‌تی ئاسمانی و راڕه‌وی نیشتنه‌وه، سه‌ره‌ڕای كه‌لوپه‌ل و هۆڵه‌كان، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئاماده‌باشیه‌كانی سه‌ر زه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه له كه‌لوپه‌ل و كادری مرۆیی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن بۆ گه‌شته‌کان .
به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێویسته له‌سه‌ر گه‌شتیاره‌كان له نزیك هۆڵی "ته‌ها حه‌مو"ی وه‌رزشی نزیك فرۆكه‌خانه‌وه كۆببنه‌وه كه له‌و‌ێوه پاسی سه‌ر به فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌یانگوێزێته‌وه بۆ هۆڵی رۆشتن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌م نزیكانه خشته‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر گه‌شت بۆ دیمه‌شق و عه‌مان و دوبه‌ی و قاهیره و له ئاینده‌شدا بۆ به‌یروت و ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌مه و شایه‌نی باسه كه فڕۆكه‌خانه‌ی مو‌سڵ له كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه كراوه‌ته‌وه و به فڕینی یه‌كه‌م گه‌شتی حاجییه‌كان بۆ ماڵی پیرۆز پاش ماوه‌یه‌كی داخستنی له‌به‌رده‌م گه‌شتی مه‌ده‌نیدا بۆ نزیكه‌ی چوار ساڵ ده‌ستیپێکردۆته‌وه، فڕۆكه‌خانه له ساڵی 1993 و‌ه داخرابوو پاش سه‌پاندنی رێگه‌گرتنی فڕین به‌سه‌ر باكوری عێراقدا و بۆ فڕینی مه‌ده‌نی به‌رده‌ست نه‌خرابوو بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران