
جێگری سه‌رۆک عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی، مه‌سه‌له‌ی گۆڕانگارییه‌کانی که به‌سه‌ر سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی عێراقدا هاتوون له‌گه‌ڵ شاندێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێ کرد. شانده‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکهاتبوو له نیکۆ‌ڵاس هه‌یسۆم به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری سیاسی و مرۆڤایه‌تی و ئه‌رکه‌کانی پاراستنی ئاشتی له نووسینگه‌ی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و، ئه‌ندرۆ گیلمۆر به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری سیاسیی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کۆمه‌کی عێراق (یونامی). له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس و تاووتوێی کۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له کرا، له‌وانه گۆڕانگارییه‌کانی که به‌سه‌ر سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی عێراقدا هاتوون و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك و میکانیزمه ده‌ستوورییه‌کانی که بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 پێویسته په‌یڕه‌و و پیاده بکرێن.
له‌وباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسینگه‌ی سه‌رۆکه‌یاتی، که 'مه‌وتنی' کۆپییه‌کی به‌ده‌ست که‌وتووه، ڕاگه‌یاندراوه که "تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باس و تاووتوێی ئه‌و پێشنیارانه‌ی کردووه که سه‌باره‌ت به ده‌ستکارییه‌کانی ده‌ستوور پێشکه‌ش کراون و، هه‌روه‌ها گۆڕانگارییه‌کانی که له ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی له‌ناوچوودا به‌سه‌ر سنووری پارێزگاکاندا هاتوون و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنیان له ڕێگه‌ی گۆڕانکاریی ده‌ستوورییه‌وه".
به‌یاننامه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که تاڵه‌بانی ڕۆشنایی خستۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك و ئه‌و میکانیزمه ده‌ستووریانه‌ی که بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 پێویسته په‌یڕه‌و و پیاده بکرێن و، جه‌ختی کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌رکوك بکرێته شاری برایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیانی شارستانیانه له نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانی شاره‌که‌دا.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، سه‌رۆکی عێراق جه‌ختی کردووه له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوون به یاسا و ڕێسا و بنه‌ما دیموکراسییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو هاوڵاتیان به بێ جیاوازی دابین و مسۆگه‌ر بکرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه، ئه‌ندامانی شانده‌که دووپاتیان کردۆته‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتگیرکردن له عێراق و یارمه‌تیدانی له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا.
دواتر جێگری سه‌رکۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی مه‌سه‌له‌ی "گۆڕانکارییه باشه‌کانی بواری سیاسی و ئاسایش له وڵات‌دا" له‌گه‌ڵ شانده نێوده‌وڵه‌تییه‌که باس کردووه و، هه‌روه‌ها تاووتوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و خۆئاماده‌کارییه‌کانیان کردووه و جه‌ختی کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گرنگه و ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له عێراقدا بگێڕێت.
به‌ڵام له دیدارێکی هاوشێوه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و شانده‌دا، جێگری سه‌رکۆمار تاریق هاشمی ڕایگه‌یاندووه که "به‌ردی بناغه‌ی چاککردنی بارودۆخه‌که‌ی ئێستا و دانانی عێراق له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاست و دروست بریتیه له ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی کاریگه‌ر و پڕ مانا له ده‌ستووردا له ئه‌و مه‌سه‌لانه‌دا که له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ناته‌بایی و ناکۆکی ده‌رباره‌یان هه‌یه".
له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسینگه‌ی هاشمیدا، که 'مه‌وتنی' کۆپییه‌کی به‌ده‌ست که‌وتووه، هاشمی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که "زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت زۆر له یاسا گشتییه‌کان دابڕێژرێن به بێ ئه‌وه‌ی که پێشتر گۆڕانکاریی له ده‌ستووردا بکرێت و، زۆر له مه‌سه‌له ناکۆکه‌کان هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه چونکه په‌یوه‌ندییان به ئه‌و مه‌سه‌له ده‌ستووریانه‌وه هه‌یه که هێشتا ناته‌بایی و ناکۆکی له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه".
هاوکات سه‌رۆکی شاندی نێردراوی یونامی له عێراق ستیفان دی‌میستۆرا دووپاتی کرده‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر کارکردنی له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و، گووتی "به دڵنیاییه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر کاره‌کانمان له عێراق هه‌تا به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی ڕاست و به‌رچاو له بواری ده‌ستووردا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی سه‌رباره‌ت به ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی عێراق مایه‌ی ناکۆکی و ڕێکنه‌که‌وتنه".
شایه‌نی باسه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له کۆشکی کۆنگره‌کان، سه‌رکرده‌ی گروپه‌کانی ناو په‌رله‌مان بڕیاریان دابوو که لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مانتارانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمانی پارێزگای که‌رکوك پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له که‌رکوك و، له‌وباره‌یه‌وه فه‌وزی ئه‌کره‌م په‌رله‌مانتاری تورکمانیی سه‌ر به کوتله‌ی سه‌دری ڕایگه‌یاند که لیژنه‌که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و داواکاریانه ده‌کات که پێشنیار ده‌که‌ن کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوك بۆ چوار به‌ش دابه‌ش بکرێن و، هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی داواکاریی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌کانی تر که داوا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخرێن.
ئه‌ڵبه‌ته مشت‌ومڕ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوك له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی که له به‌غدا ساز کران له ئارادابوون، چونکه ئه‌ندام په‌رله‌مانه تورکمان و عه‌ره‌به‌کانی شانه‌ی په‌رله‌مانیی قه‌یرانی که‌رکوك دووباره داوایان کرد که ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارێزگا به یه‌کسانی به‌سه‌ر پێکهاته‌کانیدا دابه‌ش بکرێن و، دووپاتیان کرده‌وه که گۆڕانکاریی دێمۆگرافی به قازانجی ته‌نها یه‌ك نه‌ته‌وه ڕوویداوه، که مه‌به‌ستیان کورده‌کان بوو.
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا، په‌رله‌مانتاره کورده‌کان قسه‌کانی شانه‌ی په‌رله‌مانیی قه‌یرانی که‌رکوکیان به ناڕاست و زلکردن ناوهێنا و، دووپاتیان کرده‌وه که هاوپه‌یمانی کوردستان لاریی نیه له پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی بێلایه‌نی په‌رله‌مانی یان حکومی یان هاوبه‌ش که له هه‌موو کوتله‌کانی ناو په‌رله‌مان پیکهاتبێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی که‌رکوك بکه‌ن و له نزیکه‌وه لیکۆڵینه‌وه له ڕاست و دروستیی مه‌سه‌له‌کان بکه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته ناوه‌رۆکی ماده‌ی 140 ده‌ڵێت "ده‌بێت به‌ر له 31ی مانگی دوانزه‌ی 2007، بارودۆخه‌که ئاسایی بکرێته‌وه و ئامار و سه‌رژمێریی دانیشتووان و ڕیفه‌رۆنده‌م له که‌رکوك و ناوچه ناکۆکه‌کان بکرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی خواستی دانیشتووانه‌که‌ی"، به‌ڵام ئێستا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی هه‌وڵدانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕیکه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌نجامدانی ڕیفه‌رۆنده‌م بۆ ده‌ستنیشانکردنی چاره‌نووسی شاره‌که.
شایه‌نی باسه، که‌رکوك ده‌که‌وێته دووریی 255 کم له باکووری به‌غدا و ژماره‌ی دانیشتووانی له یه‌ك ملیۆن که‌س زیاتره، که بریتین له پێکهاته‌یه‌کی تێکه‌ڵاو له تورکمان و کورد و عه‌ره‌ب و که‌مایه‌تیی کلدانی و ئاشوری.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران