
تانکه‌ره نه‌وت هه‌ڵگره‌کان
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئاودیوكردنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی یه‌كێكن له دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و تاوانی دزینی پاره‌ی گشتی و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و دروستكردنی چینی سودمه‌ند له یاریكه‌ره گه‌وره‌كان (مافیای ئاودیوكردن) كه كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و زیادكردنی تێكڕاكانی هه‌ڵئاوسان، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به عێراقی نوێ و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی پێویست بۆی.
به‌م دواییانه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر یاسایه‌ك دا كه ئاودیوكردنی پێكهاته نه‌وتیه‌كان به تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان مه‌حمود مه‌شهه‌دانی به مه‌وتنی گووت كه یاساكه رێگه له ده‌ستكاریكردنی تانكیه‌كانی گاز و به‌نزین له سه‌رجه‌م بارهه‌ڵگره‌كاندا به مه‌به‌ستی ئاودیوكردن ده‌گرێت و رێگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره ناعێراقیه‌كان یاخود هاورده‌كان ده‌گرێت كه تانكیهكانیان ده‌ستكاریكراوه و هه‌روه‌ها رێگه له باركردنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی ده‌گرێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت جگه له رێگه‌ی رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێك كه تۆمه‌تی ئاودیوكردنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی به‌سه‌ردا ساغ بوه‌وه ئه‌وا به زیندانیكردن و غه‌رامه‌كردن به بڕی پێنج قاتی مادده‌ی ئاودیوكراو سزا ده‌درێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگره‌دا كه له كاتی پرۆسه‌ی ئاودیوكردنه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها گووتی "یاساکه ئاودیوكردنی نه‌وتی وا شیوه‌ناسكرد كه به‌كارهێنانی شێوازی نایاسایی و دوور له ده‌سه‌ڵاتی یاسایه له رێگه‌ی دزینی نه‌وت و پێكهاته‌كانیه‌وه به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی له ده‌ره‌وه و خستنی بۆ نێو بازاڕی ره‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زۆر یان شتنه‌وه‌ی پاره كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایش و ئابووری وڵات و زیادكردنی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی هاوڵاتیان،" هۆشیاری ئه‌وه‌شیدا كه ئه‌و تاوانانه په‌یوه‌ندیان به تیرۆر و وێرانكردنی ئابووری وڵاته‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاساكه بۆته هۆی ئیخباریدان له پرۆسه‌كانی ئاودیوكردن بۆ دانانی سنوورێك بۆی و له یاساكه‌دا هاتووه كه بڕی 30% له نرخی ماده فڕێنراوه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه وه‌ك پاداشت ده‌به‌خشرێت به‌و كه‌سه به‌مه‌رجێك له 10 ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه كه یاساكه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نه‌وت و پێكهاته‌كانیدا كه ئاماده‌كراون بۆ ئاودویكردنی داوه به ده‌زگاكانی ئاسایشی تایبه‌ت و ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌یاره‌كه یاخود هه‌ر رێگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی به‌كارهێنراو و ناردنی تۆمه‌تباره‌كان بۆ داداگای تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له گه‌ڵیاندا.
ئه‌م یاسایه به رێگرێك داده‌نرێت له‌به‌رده‌م مافیاكانی ئاودیوكردنی نه‌وتدا، به‌ڵام ناكرێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان نه‌خرێنه‌گه‌ڕ بۆ پشتیوانیكردنی ، لێره‌شدا ده‌بێت كه ئه‌و هێزه ئاینی و سیاسی و به‌رپرسانه‌ی نه‌وت كه ده‌ستیان هه‌بووه له كاره‌كانی ئاودیوكردندا و بونه‌ته به‌شێك له بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌لابنێین و جودا بكه‌ینه‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ناڵاندنی خۆی به‌ده‌ست ئه‌م دیارده‌یه‌وه راگه‌یاند و گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت عاسم جیهاد به مه‌وتنی گووت "كه پڕمه‌ترسیترین ئه‌و كێشانه‌ی كه وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه بریتین له ئاودیوكردنی پێكهاته‌كانی نه‌وت و تیرۆر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئابووری وڵات و رێگه‌گرتن له گه‌شه‌كردنی".
جیهاد ئه‌و زیانانه‌ی كه ئابووری عێراق به‌هۆی ئه‌م كاری ئاودیوكردنه‌وه لێیده‌كه‌وێت به نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له مانگێكدا خه‌مڵاند، هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵده‌ستن به كڕینی پێكهاته‌كانی نه‌وت له حكومه‌ت و پاشان هه‌ڵده‌ستن به ئاودیوكردنی له رێگه‌ی كه‌شتی یاخود بارهه‌ڵگره‌وه بۆ ئه‌رده‌ن و سوریا و كوه‌یت و ئێران و ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، پاشان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ عێراق به نرخی به‌زتر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه ئاودیوكه‌ره‌كان هاوكاری حكومه‌تیان بۆ پێكهاته‌كانی نه‌وت قۆستۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت ئه‌و پێكهاتانه به نرخێكی كه‌متر له نرخی كڕینی ده‌دات به هاوڵاتیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه عێراق خاوه‌نی گه‌وره‌ترین نه‌وتی یه‌ده‌كه له جیهاندا، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ناچاره كه پێكهاته‌كانی نه‌وت له ده‌ره‌وه بكڕێت به مه‌به‌ستی دابینكردنی داواكاری ناوخۆ.
چاودێرێكی گه‌وره له وه‌زاره‌تی نه‌وت، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێت "كه مه‌ترسیدارترین ئاودیوكردن ئه‌وه‌یه كه شۆفێره‌كانی بارهه‌ڵگره‌کانی به‌رهه‌مه هاورده‌كان هه‌مووی یان به‌شێكی له خاكی توركیا و سوریا و ئه‌رده‌ن ده‌فرۆشن و دێنه‌عێراقه‌وه به باری ناته‌واوه‌وه یان پڕی ده‌كه‌ن له ئاو و له‌گه‌ڵ خاڵه سنوورییه‌كاندا له خاڵی ئیبراهیم خه‌لیل و ره‌بیعه (خۆرئاوا) رێكده‌كه‌ون و به‌رهه‌مه‌كه له ناو عێراقدا ده‌كڕن و ده‌یده‌ن به به‌نزینخانه‌كان كه گوایه به‌رهه‌می هاورده‌یه".
ئه‌وشی زیادكرد "هه‌ندێك له شۆفێره‌كانی شاحینه‌كان هه‌ڵده‌ستن به ده‌ستكاریكردنی تانكیهكانیان تا وا ده‌ربكه‌وێت كه بڕی ته‌واوی تێدایه به‌ڵام جیاكه‌ره‌وه له ناو ته‌نكیه گوێزه‌ره‌وه‌كاندا دا‌ده‌نێن كه ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی كه نزیكه له لوله‌ی پشكنینه‌وه پڕه له به‌رهه‌مه‌كه و ئه‌ملاولای ته‌نكیه‌كه به‌تاڵه یاخود پڕكراوه له ئاو".
راوێژكار وای ده‌بینێت كه هۆكاره یارمه‌تیده‌ره‌كانی پرۆسه‌كانی ئاودیوكردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ "ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه‌ی كه له نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كاندا له نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه و بێتوانایی له كۆنتڕۆڵكردنی جوڵه‌ی پێكهاته نه‌وتییه‌كان و مامه‌ڵه پێكردنیانه‌وه و گوێنه‌دان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر پێشێڵکه‌ران و له یاسالاده‌ران و نه‌بوونی هاوكاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه و لاوازی هێزه‌كانی سه‌رسنوور و به‌رپرسی به‌نده‌ره‌كان و گه‌نده‌ڵی له ده‌زگاكانی كاركه‌ر له بواری نه‌وت و جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكان له به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كانی سه‌ر زه‌ویدا، سه‌ره‌ڕای به‌شداری هێزی حكومی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاسانكاری بۆ ئاودیوكردندا و نه‌بوونی مه‌فره‌زه له‌سه‌ر رێگا ده‌ره‌كیه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌نامه و باره‌كانیان".
بێگومان له ترسناكترین ئه‌و شتانه‌ی كه ئاودیوكردن دروستی ده‌كات به‌وپێیه‌ی كه یه‌كێكه له سیماكانی تاوانی ئابووری بریتیه له كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی له‌سه‌ر سیستمی سیاسی كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی متمانه‌ی نێوان گه‌ل و حكومه‌ت و هه‌ڵاوسانی قه‌یرانی نه‌وت كه كارێكه ده‌سه‌ڵاته‌كان ناچارده‌كات له پێناو به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی خۆیاندا له‌به‌رامبه‌ر گه‌لدا په‌نا ببه‌نه به‌ر هاورده‌كردن بۆ دابینكریدنی پێداویستیه ناوخۆییه‌كان و لێره‌شه‌وه لاوازبوونی هاوسه‌نگی ساڵانه و لاوازبوونی حكومه‌ت له ڕووی ئابووریه‌وه ڕوده‌دات، سه‌ره‌ڕای دروستبوونی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی كتوپڕ كه له ئانوساتی گۆڕانكارییه‌كاندا سامانیان ده‌ستكه‌وتوه، بێگومان ئه‌م چینه‌ش كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له به‌كارهێنانیدا له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل و ده‌وڵه‌تدا به‌تایبه‌تیش كاتێك كه به‌شێكی ئه‌م پاره‌یه به‌كارده‌هێندرێت بۆ كۆمه‌كی دارایی تیرۆر.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران