
گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری
عه‌بدوڵا قاسم
بۆ سایتی مه‌وتنی
له دوای سه‌رکه‌وتنه به‌ده‌ست هاتووه‌کانی حکومه‌تی عێراقی له بواری ئاسایش‌دا له ڕێگای کرده و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان له هه‌ردوو پارێزگای به‌سرا و نه‌ینه‌وا، هێزه سه‌ربازییه‌کان له ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی هاوشێوه له پارێزگای میسان به گه‌یشتنی که‌رته‌کان بۆ شاره‌که، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، به ئاماده بوونی مه‌وتنی، تیشکی خسته سه‌رئه‌وه‌ی که فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی، به‌و سیفه‌ته‌ی که سه‌رۆکی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانه، پێویستیه‌کبوون بۆ به‌رده‌وامیدان به سه‌رکه‌وتنه‌کان له شاره‌که به بێ جیاوازی له نێوان ناوچه‌کاندا و ئه‌م جاره ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان له پارێزگای میسان ئه‌نجامده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌کی له چه‌ك داماڵدراو.
عه‌سکه‌ری هه‌روه‌ها دووپاتیکرده‌وه که حکوومه‌تی عێراقی رۆژی هه‌ژده‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت ده‌ستنیشان کرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی چه‌كی قورس و مامناوه‌ندی له میسان له پاشاندا هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵده‌ستن به کرده‌ی سه‌ربازی و لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی حکوومه‌تیان به جێ نه‌هێناوه. عه‌سکه‌ری له‌مه‌ڕ هۆکاره‌کانی کرده سه‌ربازیه‌که‌ی میسان ڕوونی کرده‌وه که یه‌کێك له ئامانجه‌کانمان ئه‌وه‌یه که ئه‌م پارێزگایه بکه‌ینه ناوچه‌یه‌کی داماڵراو له چه‌ك وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاسا بۆی، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مو‌ڵکه‌کانی پارێزگا له باڵه‌خانه و به‌شه‌کانی تری که له لایه‌ن حیزب و چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری هێمای بۆ ئه‌وه دا که ئه‌م پرۆسه‌یه له مانگی نیسانی ڕابردوه‌وه ده‌ستی پێکردوه له‌سه‌ر داواکاری شێخ و ڕیش سپی عه‌شیره‌ته‌کان له سه‌رۆك وه‌زیران به مه‌به‌ستی ڕزگار کردنیان له کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان.
گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری دڵنیایی دا که ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه له ئاماده‌باشیدان هاوکات له‌گه‌ڵ لیوای ڕاپه‌ڕینی خێرا که ده‌توانن سه‌رتاسه‌ری پارێزگای میسان بپارێزن نه‌ك ته‌نها شاری عه‌ماره، ئۆپه‌راسیۆنه‌که بریتی ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنێکی وردکار و داڕێژراو که له‌وانه‌یه چه‌کی تێدا به‌کارنه‌هێنرێت پاش ئه‌وه‌ی بۆ یاخیبوه‌کان ڕوونده‌بێته‌وه که هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نییه جگه له ده‌ستبه‌رداربوون له چه‌که‌کانیان و ملکه‌چبوون بۆ هێزی یاسا. هه‌ندێك له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌زمانی سه‌رۆکی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی میسانیان گواسته‌وه که سه‌رکرده‌کان له‌سه‌ر ناونانی 'مزگێنییه‌کانی ئاشتی/بشائر ئه‌لسه‌لام' ڕێك که‌وتون بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی میسان.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری دڵنیایی دا که ئاماده‌باشی سه‌ربازی تریش له ئارادایه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌رفراوان بۆ سه‌ر پارێزگای دیاله که چه‌ند کۆمه‌ڵێکی تێرۆرستی سه‌ر به رێکخراوی قاعیده دزه‌یان کردوه بۆی و حکومه‌ت که‌رتی گونجاو‌ی له‌گه‌ڵ سروشتی جه‌نگه‌کان ئاماده کردوه بۆ ئه‌و پارێزگایه که کاردانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگای كه‌رکوك هه‌یه.
هه‌روه‌ها و له‌هه‌مان چوارچێوه‌ی ئه‌منیدا، گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشکرای کرد که حکومه‌ت له مانگی ته‌موزی داهاتوودا فایلی ئاسایشی پارێزگای دیوانیه وه‌رده‌گرێت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ "له ئاماده‌باشی ئاسایش و لۆجستیدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی فایلی پارێزگای دیوانیه له هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌کان له مانگی ته‌موزی داهاتوودا، که ده‌بێته ده‌یه‌مین پارێزگا که هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی لێپرسراوێتیان له ئه‌ستۆ گرتووه".
پێده‌چێ که خڕه‌کی سه‌ربازی عێراقی ده‌ستی کردبێت به بڕینی هه‌نگاوه‌کانی به خێرایی و ڕاناوه‌ستێ هه‌تا دوایی پاکژکردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق له گشت باند و ڕێکخراوه تێرۆرستیه‌کان، و ده‌بێت هێزی یاسا به‌سه‌رهه‌موواندا به‌بێ جیاوازی بچه‌سپێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران