
سوپای عێراقی
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌لیم عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی عێراقی گوتی، "له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته به‌رده‌وام بێت له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی پارێزگای دیاله و گه‌یشتن به ناوچه‌کانی تری پارێزگاکه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و یاسا، به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی کارکردن له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ هاوڵاتیان شانبه‌شانی جێبه‌جێکردنی ئۆپه‌راسێۆنه سه‌ربازییه‌کان و به‌گه‌ڕخستنی هێزی کار و ئه‌نجامدانی پرۆژه پێویسته‌کان بۆ پارێزگاکه.
عه‌بدوڵا بۆ 'مه‌وتنی'، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "دانیشتوانی پارێزگای دیاله داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌که‌ن بۆ دووباره به‌جێهێنانی ئۆپه‌راسێۆنه سه‌ربازییه‌کان که ده‌شێت ببنه هۆی هێنانه‌دی سه‌روه‌ری و شکۆمه‌ندی نیشتمانی و ده‌رکردنی چه‌کداره‌کان و ده‌سته‌ی ڕێکخراوی قاعیده که گه‌ڕانه‌ونه‌ته‌وه بۆ هه‌ندێك له ناوچه‌کانی دیاله". نیگه‌رانی خۆیشی پیشاندا له هه‌ڵاوسانی سه‌رله‌نوێی بارودۆخه‌که له‌م پارێزگایه که قوربانیی زۆری پێشکه‌شکردوه.
ئیبراهیم حه‌سه‌ن باجه‌لان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گووتی که ده‌ستپێکر‌دنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌سه‌ردادان و پشکنین له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا له هه‌ندێك له ناوچه‌کان، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای چه‌کداره‌کان و مۆڵگه‌کانیان بوو. وه‌ك ئامه‌ژه‌یه‌ك بۆ نزیكبونه‌وه‌ی به‌جێهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان، که ده‌سپێکی ئاماده‌باشییه‌که‌ی له پارێزگای دیاله له‌لایه‌ن ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری لیوا ڕوکن محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری ئاشکراکرا.
باجه‌لان هێمای بۆ ئه‌وه کرد که پارێزگاکه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا ئاهه‌نگی تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ئوپه‌راسێۆنی 'تیری بڕه‌ر'ی گێڕا که تیایدا هێزه ئاسایشه‌کان توانیان چه‌ند ناوچه‌یه‌کی فراوانی دیاله پاکماڵبکه‌نه‌وه. له هه‌مانکاتدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌له‌کردن له ڕێگرتنی دزه‌کردنی ئامرازه چه‌کداره‌کان بۆ ناو پارێزگاکه له ڕێگه‌ی ئیمام وه‌یس و حه‌مرین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولاوه، کرده‌وه، که به‌هۆی کاردانه‌وه‌ی ئه‌و فشاره سه‌ربازییه‌ی ڕووبه‌ڕووی بو‌نه‌ته‌وه له دوو مانگی ڕابردوودا له پارێزگاکانی به‌غدا و موسڵ دوای ده‌سپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و یاسا، ڕوویان له پارێزگاکه کردۆته‌وه.
باجه‌لان گوتی، "ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له پارێزگاکه له کۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی نوێنه‌ره‌کانیدا، داوای له حکومه‌ت کرد بۆ ده‌ستپێکردن به جێبه‌جێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌پاندنی یاسا له دیاله"، هاوشێوه‌ی پارێزگاکانی تر که حکومه‌ت کاری له‌سه‌ر ڕێگرتنی گه‌شه‌ی تاکه چه‌کداره‌کان کردوه تیایاندا، له‌وانه‌ش به‌سرا، موسڵ و شاری سه‌در.
باجه‌لان تیشکی خسته سه‌ر "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پێشتر جێبه‌جێکراون له پارێزگاکه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر گرووپه چه‌کداره‌کان و ڕێکخراوی قاعیده‌دا به‌ده‌ستهێناوه، که ده‌بێته هۆکارێك بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه له پارێزگاکه‌دا" به‌هیوای ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی به‌رگری لیوا عه‌سکه‌ری پێی‌داوین بێنه‌دی، که گووتی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌پاندنی یاسا به خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆ به‌زاندنی هه‌موو مۆڵگه‌کانی گرووپه چه‌کداره‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بۆ عێراقییه‌کان.
باجه‌لان به‌رده‌وام بوو و گووتی ده‌وروپشتی پارێزگای دیاله له ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌شه‌ی جێگیربوونی ئاسایشی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی وڵات پاڵی به چه‌کداره‌کانه‌وه نا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دیاله و کۆبونه‌وه له‌و مۆڵگانه‌دا که هێزه‌کانی ئاسایش له کرده‌کانی پێشوودا ده‌ستیان پێیان نه‌گه‌یشتبوو، له‌کاتێکدا که هه‌موو بزوتنه‌وه سیاسییه‌کانی پارێزگاکه ئاماده‌ی پشتگیریکردنی هێزه ئاسایشه‌کانن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی.
شایه‌نی ئاماژه‌پێکردنه که وه‌زاره‌تی به‌رگری له زمانی ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنیه‌وه، لیوا ڕوکن محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری، ڕایگه‌یاند که کۆتایی به ئاماده‌باشی که‌رتی سه‌ربازییه‌کان هاتووه بۆ ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌پاندنی یاسا له دیاله بۆ بنبڕکردنی گرووپه چه‌کداره‌کان، و ده‌ستپێکردنه‌که‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی، سه‌رۆکی گشتی هێزی چه‌کدار، وه‌ستاوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران