
کۆنفرانسی هه‌فه‌ته‌ی ڕابردوو له به‌سرا ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه
به‌سرا
بۆ سایتی مه‌وتنی
لیژنه‌ی پشتیوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌سرا ڕایگه‌یاند كه به‌په‌له بڕه‌پاره‌ی یه‌ك ملیار دیناری عێراقی ته‌رخانكردووه له‌پێناو كڕینی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه (سه‌ره‌تان) له پارێزگای به‌سرا‌دا.
لیژنه‌كه گووتی، "له‌و دواییانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كان ڕێككه‌وتووه بۆ فه‌راهه‌مکردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی پارێزگا به‌بڕێك داووده‌رمان و بابه‌ته‌کانی چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به كۆی بڕه‌پاره‌یه‌ك كه ده‌گاته یه‌ك ملیار دینار"، گووتیشی، "لیژنه‌كه چه‌ند مه‌رجێكی به‌سه‌ر كۆمپانیای دابینکه‌ر سه‌پاندووه، له‌وانه‌ش خێراكردنی جێبه‌جێکردن و وه‌رنه‌گرتنی پاره تا هه‌موو ده‌رمانه‌كان و چاره‌سه‌ره كیمیاویه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌هێنرێن و دوای پشكنینێكی ورد بۆ دڵنیابوون له بێخه‌وشیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌ی كڕینی چاره‌سه‌ریه‌كان و ده‌رمان بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌پارێزگای به‌سرا، به‌پیره‌وه‌چوونی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه بوو كه به‌ودواییانه زۆرێك له ڕێكخراوه‌كانی ته‌ندروستی و مرۆڤدۆستی جیهانی جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه بۆ پێویستی په‌له كردن له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان، چونكه له‌ده‌ست كه‌می چاره‌سه‌ره كیمیاویه‌كان ده‌ناڵێنن.
ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش له دارایی ته‌رخانكراو بۆ ڕووداوه کتوپڕه‌کان (ئیمێرژنسی) كه 100 ملیۆن دۆلار بوو بڕدرا، پاره‌ی ئێمێرژنسیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی دوای چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له جێبه‌جێكردنی پلانی هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران كه له 25 ئازاری ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوو، ته‌رخان كرا. ئه‌و كاته مالیكی ڕازی نه‌بوو پاره ته‌رخانكراوه‌كه بخاته به‌رده‌ستی حكومه‌تی ناوچه‌یی، به‌ڵكو لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا به‌ناوی (لیژنه‌ی پشتیوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌سرا) كه ئێستا وه‌زیری داد به‌وه‌كاله‌ت سه‌فائه‌ددین سافی، سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
شایه‌نی گوتنه كه توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له پارێزگای به‌سرا له‌ده‌ست كه‌می داووده‌رمان و چاره‌سه‌ره كیمیاویه‌كان له نه‌خۆشخانه گشتیه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه حكومییه‌کان ده‌ناڵێنن. پارێزگاری به‌سرا محه‌مه‌د وائیلی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ناوچه‌یی توانای نیه ئه‌و داووده‌رمان و چاره‌سه‌ریانه به‌رده‌ست بكات. له‌هه‌مان كاتیش‌دا بانگهێشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی كرد فریای ئه‌و "كاره‌ساته مرۆییه" بكه‌ون. هه‌روه‌ها به‌ر له‌دوو ڕۆژ له ژووری بازرگانی به‌سرا كۆنگره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو به‌به‌شداربوونی ده‌یان كه‌سوكاری توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كۆنگره‌كه داوای له حكومه‌تی عێراق كرد كه بڕه‌پاره‌ی 500 هه‌زار دۆلار مانگانه ته‌رخان بكات له‌پێناو ڕزگاركردنی توشبووان به شێرپه‌نجه، وێڕای ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێری ته‌ندروستی و دروستكردنی بنكه‌یه‌كی نوێی تایبه‌تمه‌ند به نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له پارێزگای به‌سرا (560 كم له باشووری به‌غدای پێته‌خت) چونكه ساڵانێكه هه‌ڵكشانێكی زۆر له‌ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه به‌خۆوه ده‌بینێت.
به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بنكه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له پارێزگای به‌سرا دكتۆر جه‌واد عه‌لی، حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه له‌ناوچه‌ی باشوور گه‌یشتۆته 1885 كه‌س له‌ساڵی 2005، ساڵی 2006 به‌رزبۆته‌وه بۆ 2302 توشبوون. له‌ساڵی ڕابردووش‌دا (2007) ژماره‌ی توشبووان به‌شێرپه‌نجه 3071 كه‌س بوو. عه‌لیی سه‌رنجیشی ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه و له‌ژێر چاره‌سه‌ردان له‌ڕووی پزیشكییه‌وه له ڕێژه‌ی 60% تێپه‌ڕ ناكات له‌كۆی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی توشبوون به‌و نه‌خۆشیه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران