
چه‌کی دۆزراوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای عێراقه‌وه
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌فسه‌رێکی عێراقی له پارێزگای واسیت گووتی که سه‌ربازه‌کانی هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له پارێزگای کوت که له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا کارده‌که‌ن توانیان هاوڵاتیه‌کی سعودی ده‌ستگیر بکه‌ن که به پاسپۆرتێکی عێراقی ساخته‌وه هه‌وڵی دزه‌کردنی بۆ ناو عێراق دابوو له ئێرانه‌وه.
عه‌زیز ئه‌ماره، نه‌قیب له پۆلیسی عێراقدا، له ڕاگه‌یاندنێکی تایبه‌تدا بۆ مه‌وتنی گووتی که هێزه‌کانی "هاوڵاتییه‌کی سعودییان ده‌ستگیرکردوه که ته‌مه‌نی 20 ساڵه و به پاسپۆرتێکی ساخته‌وه هه‌وڵی دزه‌کردنی بۆ عێراق داوه له ڕێگای خاڵی سنووری زه‌رباتیه- مه‌هرانه‌وه و ئامرازه‌کانی ئیتیڵاعاتی ئێران یارمه‌تییان داوه بۆ گه‌یشتن به سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات".
ئه‌ماره زیاتر دوا و گووتی، "ده‌ستگیرکراوه‌که پاسپۆرتێکی ساخته‌ی ده‌رچوو له پارێزگای قادسیه‌وه به ناوی (ئه‌حمه‌د عادل زاهیر زیادی) پێ‌بوو و دانیبه‌وه‌دا نا که سعودییه و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (حسه‌یین علیوی حسه‌یین عه‌رجانی)یه ته‌مه‌نی 20 ساڵ ده‌بێت و دانیشتوی ناوچه‌ی (نجد)ه له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیه".
ئه‌ماره هه‌روه‌ها گووتی که "عه‌رجانی دانی به کارکردنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران‌دا ناوه".
هێماشی به‌وه‌دا که ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی له کاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌یینی 15ی ئۆگه‌ستی مانگی ته‌مموزی ئێستادا جێبه‌جێکرا، لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌و گروپانه‌ی که ئه‌ندامه تیایاندا".
ئه‌مه‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێته پاڵ ئێران پشتڕاست ده‌کاته‌وه له میانی چالاکییه‌کانی فه‌یله‌قی قودس و هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنانی بۆ ڕاهێنانی تیمه‌کانی تێرۆری عێراقی که ناسراوه به (که‌تائب حزبوڵا) و (عه‌سائب ئه‌هلولحه‌ق) که زوربه‌ی ئامرازه‌کانی میلیشیاکان و گروپه چه‌کداره‌کانیان له وه‌رزی به‌هاری ڕابردوودا له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن، له‌کاتێکدا هێزه عیراقییه‌کان توانیان گورزێکی کوشنده له مۆڵگه و کۆگاکانیان بوه‌شێنن له هه‌ریه‌ك له شاره‌کانی به‌سرای باشووری عێراق و به‌غدا و شاری سه‌دڕدا، و له دوایشدا عه‌ماره و ئێستاش له پارێزگای دیاله.
به‌ڵام ده‌زگا هه‌واڵگرییه عێراقییه‌کان ئێستا ئاماده‌باشی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تر ده‌که‌ن بۆ دیاریکردنی کات و شوێنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئامرازه‌کانی ئه‌م گروپه تایبه‌تیانه بۆ ناو عێراق جارێکی تر، به مه‌رجێك هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان دواتر بۆ سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی به‌رزبکه‌نه‌وه.
ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گروپه تایبه‌تیانه، پاش خولقاندنی پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی زۆر له‌سه‌ریان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه سه‌ربازیه عێراقییه‌کاندا، له هه‌وڵی خۆحه‌شارداندا به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی داواکاری یاساییان له دژ تۆمارکرابوو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵهاتنیان و باڵاده‌ستی هێزه ئاساییشه‌کان بوونه هۆکارێك بۆ دابه‌زینی به‌رچاوی ژماره‌ی بۆمبه چێندراوه کو‌شنده‌کان که هه‌ڵگری مۆرکه ئێرانیه‌کانن، بۆنموونه پاش ئه‌وه‌ی مانگی مارسی ڕابردوو 55 هێرشی بۆمبی چێندراوی به خۆیه‌وه بینی، مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو ته‌نها 18 هێرشی له‌م بابه‌ته‌ی تێدا تۆمارکرا.
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌کان ژماره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه به‌سه‌ده‌ها مه‌زنده‌ده‌که‌ن، به‌ڵکو له‌وانه‌یه بگاته هه‌زار چه‌کدار، که دیارترینیان (حاجی مه‌هدی)یه که به‌رپرسه له به‌ئامنج گرتنی ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌که خه‌ڵك نشینه‌کانی به‌غدا به ڕۆکێتی موشه‌کی، و (شێخ باقڕ ساعدی) که گومانی تێوه‌گلانی له فڕاندنی به‌ریتانیه‌کان و هێرشکردنه سه‌ر نوسینگه‌ی خاچی سووری له به‌غدا له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2006دا لێده‌کرێت، هه‌روه‌ها هێرشی سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2006دا. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌یه‌کی فڕاندن و تۆقاندن له به‌غدادا ده‌کات، له ناوه دیاره‌کانی تردا حاجی جه‌واد و حاجی سامر و ئه‌رکان حه‌سناوی و ئه‌حمه‌د هاتۆ که هه‌موویان له‌وانه‌یه نازناو بن. ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌ك چه‌کداری تر.
ڕاگه‌یاندنه‌کان هه‌روه‌ها ئاماژه بۆئه‌وه ده‌که‌ن که ڕاهێنانه‌کان له چوار شاری قوم، تاران، مه‌شهه‌د و ئه‌حواز له ژێر سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی قودس دا و به ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نئی، ئه‌نجامده‌درێن.
ڕاهێنراوه‌کان له‌سه‌ر تێرۆرکردنی که‌سایه‌تی ناسراو و دیاری کراودا ڕاهێنانیان پێده‌کرێت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی بچووك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌کی (ئاڕ بی جی 29) و بۆمبه جۆراوجۆره‌کان، ئه‌مه جگه له چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردن له‌نێوان شانه تێرۆستیه‌کانه‌وه.
به‌مدواییانه هه‌ندێك ڕاپۆرتی هه‌واڵگری ته‌سلیم به ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی موه‌فه‌ق ڕۆبه‌یعی کراون، که زانیاریان ده‌رباره‌ی ئامانجه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ئه‌م گروپانه له خۆگرتووه و لیستی تیرۆرکردنه‌کان ناوی به‌رپرسی میریی و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری تێدابوون، هه‌روه‌ها گوومانی تێوه‌گلانی ئامرازه‌کانی ئه‌م گروپه تایبه‌تیانه ده‌کرێت له زنجیره‌یه‌ك له هێرشه‌کانی بۆمبه چه‌سپێنه‌ره ژیره‌کان (عبوات لاسقه) که شه‌ش له دادوه‌ره عێراقیه‌کانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ڕه‌سافه‌یا‌ن کرده ئامانج و بووه هۆی ژیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆکی دادگاکه.
ئامرازه‌کانی حزبوڵای لوبنانیش هاوبه‌شیی ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی ڕاهێنانه‌کان ده‌که‌ن به‌هۆی شاره‌زاییان له زمانی عه‌ره‌بیدا که ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ ئاسانکردنی په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و مامه‌ڵه‌کردن له‌نێوان ڕاهێنه‌ر و چه‌کداره ڕاهێنراوه‌کاندا، ئه‌مه‌ش له په‌نابردنی ئه‌م گروپانه بۆ ئه‌نجامدانی کرده هاوشێوه‌کانی جه‌نگی ناوخۆی حیزبوڵا ده‌سه‌لمێنرت که بریتین له به‌کارهێنانی بۆمبه چه‌سپێنه‌ره ژیره‌کانی بۆ بۆمبڕێژکردنی ئوتۆمۆبیله‌کان له کرداره‌کانی تێرۆرکردنی جه‌سته‌ییدا، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی موشه‌کی (ئاڕ بی جی 29) که چه‌کی په‌سه‌ندی جه‌نگاوه‌ره‌کانی حزبوڵایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینیه‌کان وای بۆ ده‌چن که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه بۆ عێراق له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا بووبێتن، به‌ڵام هه‌ندێك له کرده‌کان که پێته‌ختی عێراق له‌م دواییه‌دا به خۆیه‌وه بینی مۆرك و جێده‌ستی ئه‌وانی پێوه‌دیاره، له نێوانیاندا ته‌قینه‌وه خوێناویه‌که‌ی ناوچه‌ی حوڕییه به‌ر له دوو مانگ، جگه له چه‌ند کرده‌یه‌کی تریش که هێزه مییریه‌کانیان کرده ئامانجی خۆیان به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره کردانه نیشاندا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ته‌له‌ڤیزیۆنی مه‌نار، زمانحاڵی حیزبوڵلا دانیان پێدانا.
دوایین ده‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌رته چه‌کرادییانه (کاتائیبانه) له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا، له کۆتایی ساڵی 2007 و سه‌ره‌تای 2008دا بوو، که هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ی سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی سه‌دڕی، موقته‌دا سه‌دڕ، به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سڕکردنی سوپای مه‌هدی، له کاتێکدا که ئاماده‌بوونیان له کاتی پێشتردا به‌ڕاستییه‌ك له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له ژێر ناوی که‌تیبه‌ی ئه‌بو فه‌زڵ ئه‌لعه‌باس ئینجا په‌ره‌یسه‌ند و که‌تیبه‌ی که‌ربه‌لای گرته‌خۆ و دواتریش که‌تیبه‌ی زه‌ید بن عه‌لی و له پاشدا که‌تیبه‌ی دیشی هاته‌پاڵ بۆ ئه‌وه‌ی گشتیان له‌ژێر ناوی که‌تائیبی حیزبولڵادا کۆببنه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی بڕوای ئه‌و که‌سانه‌ی که دوودڵن له بوونی ئه‌م گروپانه و که به ته‌نها ڕووکه‌شێك له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیان داده‌نێن، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌م دواییه بوونه هۆی ده‌ه‌ستگیرکردنی نۆ که‌سیان له به‌سرا و ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه که پسپۆری ڕاگه‌یاندنی که‌تائیبی حیزبوڵلا له عێراقدا، که له‌مدواییه‌دا به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ ده‌ستگیرکرا، له نێویاندا بوو، و له میانی یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه‌کاندا دانی به نه‌خشه‌کێشانی پێگه‌ی حیزبوڵلادا نا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی کردار و هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه حکومی و هاوبه‌شه‌کان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران