
مه‌جید مه‌حمود سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌بازاڕکردن له کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل
به‌غد
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌بازاڕکردن (ته‌سویق) له کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل، رۆژی پێنج شه‌ممه 28ی ئاب، فرۆشتنی 12395 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر له‌ڕووی جۆر و سه‌رچاوه‌ی دروستکردنه‌وه ئاشکراکرد له مانگی کانونی دووه‌می ساڵی 2006ه‌وه تاوه‌کو مانگی ته‌مموزی رابردووی (2008) فرۆشراون، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که کاره‌کانی فرۆشتن و وه‌رگرتن تائێستاش هه‌ربه‌رده‌وامه.
مه‌جید مه‌حمود سه‌لمان گووتی که "کۆمپانیاکه هه‌ستاوه به دابینکردنی 12395 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و بارهه‌ڵگر بۆ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای دابینکردنی 165 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنه‌وه و 78 رافیعه (تادانۆ) بۆ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت".
سه‌لمان ئه‌وه‌شی زیادکرد "هه‌روه‌ها 196 موه‌لیده‌ی کاره‌بایی قه‌باره جیاواز له ڕووی توانا و سه‌رچاوه‌ی دروستکردنه‌وه دابینکراون بۆ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان، سه‌ره‌ڕای 5115 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که "کۆمپانیاکه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌تی عێراقیدا ده‌کات، ئه‌م کۆمپانیایانه‌ش هه‌ڵده‌ستن به هاوردنی ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری یابانی و ئێرانی و مالیزی ئه‌مه‌ریکی، سه‌ره‌ڕای هاوردنی ئامێر و موه‌لیده له به‌رامبه‌ر باجێکی دیاریکراودا که ده‌گاته 5% بۆ کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل".
سه‌لمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که "کاره‌کانی کڕین و وه‌رگرتنی جۆره جیاوازه‌کانی ئۆتۆمبێل و ئامێر له لای کۆمپانیاکه به‌رده‌وامه و له توانای هه‌ر هاوڵاتیه‌کیشدا هه‌یه که ئه‌و ئۆتۆمبێل و ئامێرانه بکرێت که پێویستی پێیه‌تی." جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که "کۆمپانیاکه مامه‌ڵه به قیست ناکات له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمپانیاکه بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی نیه تاوه‌کو بتوانێت ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هاورده‌بکات".
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن ئاماژه‌ی دا به "هه‌بوونی پرۆژه‌یه‌ك بۆ هاوردنی ئۆتۆمبێل بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل، ئێستاش رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه باڵاکاندا کراوه سه‌باره‌ت به دابینکردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه".
سه‌لمان ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که "هه‌ندێك له دابینکه‌ران له کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل دواکه‌وتوون له دابینکردنی ئۆتۆمبێله‌کان و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی که رروبه‌ڕووی کۆمپانیای گشتی ده‌بێته‌وه له‌کاتی ئاماده‌کردنی ئۆتۆمبێله داواکراوه‌کان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له کاتێکی دیاریکراودا".
شایه‌نی باسه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له رۆژی 11ی ئابی 2008دا بڕیاریدا که رێگه به ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم نه‌درێت که له دوو ساڵ کۆنترن بهێندرێته ناوه‌وه، "واته 2006 و نزمتر" ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆکاری ئابووری و مه‌ترسی ژینگه‌یی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران