
هێزه‌کانی عێراقی چه‌کی تیرۆره‌سته‌کان کۆده‌که‌نه‌وه
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
باسه‌که‌مان له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی له کاروباری ناوخۆی عێراق به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره‌یان باسکردنی کاریگه‌ریی سێ ته‌وه‌ره‌ی نوێی ده‌ستێوه‌ردانه، که یه‌که‌مین بریتیه له تێرۆرکردنی که‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ره عێراقییه‌کان به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ، و دووه‌میان هه‌ڵوێستی دژایه‌تیکردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون (سه‌حوه)یه، سێیه‌میشیان لێشاوی ناردنی خۆراکی به‌سه‌رچووه بۆ بازاڕه‌کانی عێراقه.
یه‌که‌مین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان به ئامانجی کزکردن و کپکردنی ئه‌و ده‌نگانه‌یه که بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی عێراق و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌زموونی ساوای دیموکراسی به‌ره‌و پێشه‌وه، ئه‌و ده‌نگه لیبراڵه ئازادانه‌ی که ئێران ڕێگه به بوونیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقی نادات چونکه ئه‌وانه ده‌نگی دژی تایفه‌گه‌ریی و دواکه‌وتوویین و داوا ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گووتاری ڕۆشنبیرانه بێنه ئاراوه.
حه‌وت گوله له جه‌سته‌ی پیاوێکی جوامێردا، ناونیشانی کۆتاییهێنان بوو به ژیانی کامیل شه‌یاع، ئه‌و پیاوه ڕۆشنبیره لیبراڵه‌ی که له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی عێراقی ڕاوێژکار بوو و به درێژایی پێنج ساڵ له هه‌وڵ و تێکۆشان‌دا بوو به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی که‌شێکی ڕۆشنبیرانه‌ی ئازاد و بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام له پێناوی مه‌ده‌نییه‌تدا.
ئه‌وه‌تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش ئاشکرابوونی پێکهێنانی ده‌سته‌ی تێرۆر له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ تێرۆرکردنی که‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان، یه‌کێك له تاقمه چه‌کداره‌کان، جا ناویان هه‌رچییه‌ك بێت، کامیل شه‌یاعیان به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ تێرۆر کرد.
هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك پاش تێرۆرکردنی کامیل شه‌یاع، ئه‌مجا چه‌کداره‌کان عه‌بدولحه‌سه‌ن شوه‌یلی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یان تێرۆر کرد، چه‌ند ڕۆژێکی که‌میش پاش ئه‌وه ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عه‌میدی سوپای پێشووی عێراق عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن عه‌باسیان تێرۆر کرد و له هه‌مان کاتدا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی پارێزگاریی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیران لیوا حسێن عه‌مید له هه‌وڵێکی تێرۆرکردن ڕزگاری بوو و پێشتر له ئه‌ویش سیاسه‌تمه‌داری عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانییی له هه‌وڵی تێرۆرکردن ڕزگاری بوو، چه‌کی به‌کارهاتووش له‌گشت حاڵه‌ته‌کاندا یه‌ك یان دوو چه‌ك بوون، ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ و بۆمبی وێرانکه‌ره.
هه‌ر که‌سێك که کامیل شه‌یاعی ناسیبێت، ئه‌و دیمه‌نه‌ی تێرۆرکردنی ئه‌و که دێته به‌ر چاوی بریتیه له چه‌کداری دڕنده ئاسا که له ڕێکلامی که‌ناڵه‌کانی سه‌ته‌لایتدا نیشان ده‌درێن و له لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له کرماشان و قوم و تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران مه‌شقیان پێده‌کرێت، هه‌ربۆیه تێرۆرکردنی کامیل شه‌یاع پێده‌چوو که دیمه‌نێکی ته‌واوکه‌ری ئه‌و ڕێکلامانه بێت و ئه‌وان توانییان که تاوانه‌که‌یان ئه‌نجام بده‌ن، دواتر به هه‌مان شێوه‌ش هه‌مان دیمه‌نیان سه‌باره‌ت به چه‌له‌بی و شوه‌یلی و ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ئه‌وانه‌ی تر دووباره کرده‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته ئێران خه‌ریکی ته‌وژمدانه به ئازاردانی گه‌لی عێراق و له ڕێگه‌ی سوپای پاسداران و سوپای قودس و ئیتیلاعات و میلیشیا به‌کرێگیراوه‌کانی و تاقمه تایبه‌ته‌کانی که له میلیشیا جیاوازه‌کان هه‌ڵیبژاردون و کۆیکردونه‌ته‌وه، چه‌ندین تاوانکاریی جۆراوجۆری له دژی گه‌لی عێراق ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها هاوکاریی کردووه بۆ داڕماندنی ژێرخانه ئابوورییه‌کان و هاندانی جه‌رده‌یی و مه‌شقپێکردن و یارمه‌تیدانی میلیشیاکان به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ریی و کوشتار له‌سه‌ر ناسنامه و یارمه‌تیدانی لایه‌نگرانی خۆی به چه‌ك و بۆمبڕێژ و مینی تایبه‌ت و کۆمه‌کی دارایی و ته‌کنیکی به مه‌به‌ستی ڕێگرتن و له کارخستنی نه‌شونماکردن و گه‌شه‌کردنی ده‌وڵه‌تی دیموکراسیانه له عێراق.
له ژێر سایه‌ی ئه‌و ڕۆڵه تێکده‌ره‌ی که ئێران له عێراق به شێوه‌یه‌کی نائاشکرا ده‌یگێڕێت و تاران به به‌رده‌وامی نکۆڵیی لێده‌کات، جاروبار هه‌ندێك ده‌نگی سیاسه‌تمه‌دارانی ئێرانی پیاده‌ی جه‌نگێکی ئاشکرا له دژی عێراق ده‌که‌ن، هه‌روه‌کو چۆن له ئه‌م دواییانه‌دا له لێدوان و ڕه‌فتاره‌کانی باڵویزی ئێران له به‌غدا ده‌رکه‌وت. ئه‌وه‌تا پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی خسته ناو کاروباری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له عێراق و گوشارخستنه سه‌ر قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان، ئێستا هاتووه و ئه‌زموونی ئه‌نجومه‌نه‌کانی 'سه‌حوه' له عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات، که وه‌کو ئاشکرایه ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه بوون که له لێدانی تاقمی میلیشیاکان و چه‌کداره‌کانی قاعیده به‌شدارییان کرد و هاوشانی هێزه‌کانی ئاسایش له جه‌نگی دژی چه‌کداره‌کان ڕاوه‌ستان، ئێستا باڵوێزی ئێران هاتووه ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه تۆمه‌تبار ده‌کات که جۆرێکن له جۆره‌کانی میلیشیا و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، که ئه‌وه بێگومان ده‌ستێوه‌ردانێکی نابه‌جێیه له کاروباری ناوخۆی عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکراوه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق لیوا موحه‌مه‌د شه‌هوانی هۆشیاریی داوه سه‌باره‌ت به پیلانێکی ئێرانی بۆ شکستهێنان به ئه‌زموونی 'سه‌حوه' له عێراق، له کاتێکدا که ئه‌زموونی 'سه‌حوه' بریتیه له گردبوونه‌وه‌ی عه‌شایه‌ره‌کان له ده‌وری حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی ئاسایش، که ئه‌وه هاوکاریی و هاوسۆزییه‌که که بێگومان ئێران نایه‌وێت له عێراق بێته کایه‌وه و ڕووبدات.
لیوا موحه‌مه‌د شه‌هوانی ده‌ڵێت که ئێران خه‌ریکی پلاندانانه بۆ دزه‌کردن بۆ ناو ئه‌نجومه‌نه‌کانی 'سه‌حوه' له پێناوی شکستهێنان به ئه‌و ئه‌زموونه، که ئه‌وه له خۆیدا دزه‌کردنه بۆ ناو داموده‌زگاکانی ئاسایشی عێراق، به واتایه‌کی تر شێواندنی ئابڕوو و ڕووخساری 'سه‌حوه' و له هه‌مان کاتیش‌دا به‌کاریهێنانیان بۆ مه‌رامی پۆخڵه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌کانی 'سه‌حوه' له عێراق شێخ عه‌لی حاته‌م داوای کردووه که باڵوێزی ئێران له عێراق حه‌سه‌ن کازمی قومی ده‌ربکرێت و ده‌ڵێت "پێویسته له‌سه‌ر باڵوێزی ئێران که ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباری ناوخۆی عێراق و مافی ئه‌وه‌ی نیه که هێرش بکاته سه‌ر عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌کان له عێراق، و ئه‌گه‌ر له ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که مۆرکی دیپلۆماسی ئه‌و مافه‌ی پێده‌دات، ئه‌وا سه‌هوه و به هه‌ڵه‌دا چووه".
شێخ عه‌لی حاته‌م هه‌روه‌ها گووتی که "ئێران هه‌ڵده‌ستێت به یارمه‌تیدانی قاعیده و میلیشیاکان به چه‌ك و به پاره و به مه‌شقپێکردن به تێرۆریسته‌کان"، هه‌روه‌ها ئه‌و سوریاشی تۆمه‌تبار کرد و گووتی "سوریا خاکه‌که‌ی کردووه به وێستگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی تێرۆریسته مه‌شقپێکراوه‌کان"، گووتی که "چه‌ندین چه‌کدارمان ده‌ستگیر کردووه که له سوریاوه هاتوون و له لوبنان مه‌شقی چه‌کیان پێکراوه".
به‌ڵام ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌می ده‌ستخستنه ناو کاروباری عێراق بریتیه له جه‌نگی خۆراکی
شایه‌نی باسه ئێران هێشتا هه‌ر خه‌ریکی ده‌ستێوه‌ردانه له کاروباری ناوخۆی لایه‌نه گرنگه‌کانی ژیان له عێراق، که بێگومان ئابووریی یه‌کێکه له لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کان، ئه‌وان له هه‌وڵی داڕووخاندنی ژێرخانه ئابوورییه‌کانی عێراقدان له ڕێگه‌ی دزینی وایه‌ر و کێیبڵی کاره‌با و ته‌قاندنه‌وه‌ی کارگه‌کانی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو و دزینی ئا‌سه‌واره‌کان، چونکه ئێران مکوڕه له‌سه‌ر ئیفلیجکردنی ژیان له عێراق، که ئه‌وه ده‌که‌ینه ته‌وه‌ره‌ی داهاتووی باسه‌کانمان ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران