
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی به‌ڵینیدا چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا قۆرخ بکرێت و ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون پاڵپشتی بکرێن و له نێو ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ئاوێته بکرێن، وه‌ك پێ‌زانین و پاداشتێك به‌رامبه‌ر به‌ئه‌و خۆبه‌خشین و له‌خۆبورده‌ییه‌ی پێشکه‌شیان کردوه.
مالیکی ئه‌و قسانه‌ی له میانی وتارێکدا ده‌ربڕی که له ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا پێشکه‌شی کرد به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی.
مالیکی پێی وابوو یه‌کخستنی چه‌ك و قۆرخکردنی ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ئاماژه‌یه‌کی گرنگی سه‌رکه‌وتنه، سه‌رنجی کێشا که ئه‌وه‌ی هاوشانمان وه‌ستایه‌وه له‌کاتی جه‌نگمان دژی قاعیده و لاده‌ران له‌یاسادا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌ندامانی ڕابوونه‌کان، ئه‌ڵبه‌ته جێگای ڕێز و پێزانینن و ستایشی ئێمه‌ن و ده‌بێت پاداشتبکرێن به تێکه‌ڵکردنیان له‌ڕیزی ده‌زگاکانی حکومه‌ت و کردنیان به به‌شێك له ئالیه‌تی ده‌وڵه‌ت یاخود ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کانی.
مالیکی گووتی که گرنگترین نیشانه‌کانی سه‌رکه‌وتن له عێراق خۆی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ سروشتی جارانی ده‌بینێته‌وه له شه‌قامی عێراقیدا، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه کۆچپێکراوه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بۆ ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوونی بنه‌ڕه‌تی خۆیان.
مالیکی داوای له هێزه چه‌کداره‌کان کرد ئارامی و ئاسایش و هه‌ستی ڕێز و سه‌رفرازی به هاوڵاتیان ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستنه‌که‌ن که سه‌ربازی عێراقی یاخود پۆلیسی عێراقی شمشێرێکی به‌زه‌بره به‌رامبه‌ریان ڕاگیراوه، به‌ڵکو هه‌ستبکه‌ن ئه‌و فاکته‌ره گرنگ و به‌ڕیزه‌یه که‌له‌ده‌ست "تیرۆر"دا ڕزگاری کردن.
له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا گووتی "به‌های نوێمان به‌ده‌ستهێناون که هیچ له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی سه‌ربازی که‌متر نین"، ئه‌و به‌هایانه‌شی ده‌ستنیشان کرد که "به‌های پیشه‌یی و پرینسپی و ناخی نیشتیمان په‌روه‌رین که بڕوایان به عێراق و به‌رپابوونی ڕۆشنبیری ناتوندوتیژی و یه‌کسانی و لێبوورده‌یی هه‌یه".
هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵێ هاوڵاتیانی کرد له به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتمانی کاتێك گووتی "له ئاشته‌وایی نیشتیمانیدا سه‌رکه‌وتووبووین که سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌کانی عێراق له‌ده‌وری کۆبوونه‌وه... که‌له ماوه‌یدا توانیمان ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌ورانه به‌دیبێنین".
هه‌روه‌ها گووتی که ڕۆڵی ئه‌وان "له سازکردن و ئه‌نجامدانی کۆنگره و به‌شداریکردن و هاوکاریکردنی هێزه چه‌کداره‌کان و ده‌زگاکانی ئاسایش‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و لاده‌ران له‌یاسادا".
له پوخته‌ی قسه‌کانیدا گووتی "عێراق ئه‌مڕۆکه به‌سینگبه‌رزیه‌وه له‌ژێر به‌یداخی حکومه‌تێکی نیشتمانی ده‌وه‌ستێت، که هه‌وڵی ڕۆڵه‌کانی عێراقی تێدا، دوور له هه‌ستیاری و دووبه‌ره‌کی، به‌رجه‌سته ده‌کرێت، که دوژمنان هه‌وڵیاندا له ناخ و جه‌سته‌ی گه‌لی عێراقدا بیڕوێنن".
له‌و پێودانگه‌شه‌وه، جێگری سه‌رۆك کۆمار تاریق هاشمی پێشوازیکردنی خۆی ڕاگه‌یاند له گواستنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ڕابوونه‌کان بۆ حکومه‌ت و ئاوێته‌کردنی ئه‌ندامه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی ئاسایش‌دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننه‌مه‌یه‌ك که نوسینگه‌که‌ی بڵاویکرده‌وه و مه‌وتنی کۆپیه‌کی به‌ده‌ست که‌وت، هاشمی هانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵه‌کانی ڕابوونی دا بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌وپه‌ڕی پابه‌ندبوونیان به یاسا و سیسته‌م پیشانبده‌ن، و هه‌ڵسوکه‌وت و مامڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه جۆراوجۆره‌کانی ده‌وڵه‌تدا به‌گوێره‌ی هه‌ڵکه‌وتێکی شارستانی بێت که وێنه‌یه‌کی ڕۆشن و باشی ئه‌وه کۆمه‌ڵانه به‌ده‌ربخات، و دووپاتکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مێژووییان بێت له پاراستنی ئاسایش و به‌رپاکردنی سه‌قامگیری شانبه‌شانی هێزه چه‌کداره نیشتمانیه‌کان".
ئه‌مه‌و وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی حکومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌دا گووتی که حکومه‌تی عێراق ده‌ست به به‌خشینی موچه‌ی ڕابوونه‌کان ده‌کات ده‌ستپێك له یه‌کی تشرینی یه‌که‌می داهاتوودا، و به‌رپرسیارێتی چاودێریکردن و به‌دواداچوونی ئه‌و گروپانه که ژماره‌یان نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌سه، ڕاده‌ستی حکومه‌ت ده‌کرێته‌وه.
جێی باسه، ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون کۆمه‌ڵه ڕێکخراوێکی عه‌شیره‌تگه‌ری چه‌کدارن، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2006دا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حکومه‌تی عێراقیدا هاتنه‌کایه‌وه، به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین که 17ی جولای/ حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ، کاتێك "شێخ عه‌بدولسه‌تار ئه‌بوڕیشه" به‌فه‌رمی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی ئه‌نباری ڕاگه‌یاند، له‌ڕووی تیۆرییه‌وه به مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ڕابوون داده‌نرا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قاعیده و جه‌نگی دژه تیرۆر، دواتر ئه‌و کۆمه‌ڵانه به‌شداربوون له به‌رپابوونی ئاسایش و هاوکاریکردنی هێزه حکومه‌ییه‌کان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا.
دوای به‌دوای ئه‌و به‌رواره، ئه‌زموونی ڕابوون په‌ره‌یسه‌ند له پارێزگای ئه‌نباره‌وه بۆ پارێزگاکانی تری وه‌ك دیاله و سه‌لاحه‌دین و چه‌ندین ناوچه‌ی پشێو له ده‌وروبه‌ری به‌غدادا سه‌ره‌ڕای شاری موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی بگاته زیاتر له هه‌شتا هه‌زار ئه‌ندام.
ئه‌مه‌و دواتر نازناوی "کوڕانی عێراق" به ئه‌ندامانی ڕابوون به‌خشرا، و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه دووچاری چه‌ندین هه‌وڵ و کاری تیرۆری بوونه‌وه دیارترینیان تیرۆرکردنی شێخ عه‌بدولسه‌تار ئه‌بو ڕێشه بوو، سه‌رکرده‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی ئه‌نبار، هه‌روه‌ها تیرۆرکردنی عه‌قید ڕیاز سامه‌ڕائی سه‌رکرده‌ی ڕابوونی ئه‌عزه‌میه.
لێره‌دا له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی پێویسته جه‌ختبکاته سه‌ر چۆنیه‌تی ئاوێته‌کردنی ئامرازه‌کانی ڕابوون به‌شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له بۆچوونیان بکات که به‌سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لی عێراق و پڕۆسه‌ی سیاسی، و له‌ئاکامدا به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌مان به‌گشتی. به‌ڵام پێویسته ئاوێته‌کردنی ئامرازه‌کانی ڕابوون له ده‌زگاکانی ئاسایش‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد و پشکنینێکی قوڵدا بێت بۆئه‌وه‌ی ڕێگا له دزه‌کردنی ئامرازی ناڕه‌وا بۆ نێو ڕیزی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه بگیرێت که بێگومان بڕینی ڕیزی ده‌زگاکانی ئاسایشی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك ده‌ره‌نجام.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران