
سه‌ركۆنه‌كردنێكی میللی و سیاسی له‌دژی كوشتنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان د. ساڵح عه‌گیلی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌ستی غه‌در گه‌یشته په‌رله‌مانتار ساڵح عه‌گیلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی سه‌در، كه ناسراو بوو به هه‌ڵوێسته میانه‌ڕه‌وه‌كانی له‌ناو كوتله‌ی خۆی و له‌ناو په‌رله‌مانیشدا.
عه‌گیلی له‌ژێر كاریگه‌ری برینداربوونێكی سه‌خت له‌ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به دووچه‌رخه‌یه‌كی بۆمبڕێژ، كه‌ژاوه‌كه‌ی ئه‌وی له‌ناوچه‌ی حه‌بیبیه، له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداد به‌ئامانج گرتبوو، كاتێك به‌ره‌و باره‌گای كاری خۆی ده‌ڕۆیشت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دانیشتنكێكی په‌رله‌مان، گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
هه‌وڵه‌كانی پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌ی جومله‌ی عه‌سه‌بی بۆ ڕزگاركردنی له‌و برینانه‌ی كه به ساچمه‌یه‌ك سه‌ری پێكرابوو و توشی داڕوشانی ناوخۆی خوێن هاتبوو و بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی، بێ هوده مانه‌وه.
به‌هه‌زاران هه‌واداری ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی هه‌ینی به‌شداری ڕێوشوێنی جه‌نازه‌ی په‌رله‌مانتار عه‌گیلییان كرد، كه لاشه‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌فی پیرۆز به‌خاك سپێردرا.
به‌سه‌دان هاوڵاتی هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، له‌ناوچه‌ی ئۆرفه‌لی له‌شاری سه‌در، لاشه‌كه‌یان خسته سه‌ر شانیان تا گه‌یاندیانه نوسینگه‌ی سه‌در، پاشان سه‌رله‌نوێ گواستیانه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه، وه‌كو ئاماده‌باشیه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ شاری نه‌جه‌ف بۆ ناشتنی.
چه‌ند گه‌واهیده‌رێك جه‌ختیان كرده‌وه كه 23 په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌كوتله‌ی سه‌در به‌شداری ناشتنی عه‌گیلییان كرد له به‌غداد.
جه‌لیل سه‌رخی كه یه‌كێكه له‌هه‌وادارانی ڕه‌وتی سه‌در له‌كاتی ناشتنه‌كه‌دا به‌یانێكی سه‌ید موقته‌دا سه‌دری خوێنده‌وه و عه‌گیلی به شه‌هید ناوزه‌د كرد، داواشی له‌حكومه‌ت كرد كه لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن بۆ گه‌یشتن به تاوانباران و كه‌مترخه‌مان.
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی سه‌در كه پێی باش بوو ناوی نه‌برێت، گوتی عه‌گیلی ناسراوبوو به هه‌ڵوێستی میانه‌ڕه‌وانه و ئاشتیخوازانه له‌ناو ڕه‌وتی سه‌دردا، به‌ڵام له‌ناو هه‌مان ڕه‌وتدا گروپی توندڕه‌و هه‌ن و كارله‌سه‌ر توندوتیژی ده‌كه‌ن.
له‌و كاته‌ی كه سه‌رۆك كۆمار له‌به‌یانێكدا كه مه‌وتنی كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی په‌رله‌مانتار ساڵح عه‌گیلی كرد و داواشی له ده‌زگاكانی ئاسایش كرد به‌خێرایی ده‌ست به جموجۆڵ بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی پلاندانه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و بیانده‌نه دادگا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی جه‌ختی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كرده‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی كوشتنی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی سه‌در سه‌ڵاح عه‌گیلی.
تاڵه‌بانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌ی به دوژمنانی گه‌لی عێراق ناوزه‌د كردن و داوای له عێراقیه‌كان و هێزه سیاسیه‌كان كرد كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵانه ببنه‌وه كه گیانی جیاوازی و ناكۆكی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به‌په‌له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ ڕاگه‌یاند بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی كوژرانی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی سه‌در سه‌ڵاح عه‌گیلی و به‌ئه‌ندامه‌تی یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا فه‌ریقی فڕۆكه‌وان نه‌سیر عه‌بادی و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌ریق ڕوكن فاروق ئه‌عره‌جی. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاشكراكردن ڕاوه‌دونانی ئه‌وانه‌ی كه به پانتایی ته‌رۆر و تاوان ناوزه‌دی كردن، كرده‌وه و ده‌ستگیركردنی بكوژان و ڕه‌وانكردنیان بۆ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادوه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
كاردانه‌وه‌كان له‌دژی ئه‌و تاوانه به‌دوای یه‌كدا هاتن. نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ستیفان دیمستۆرا كوژرانی په‌رله‌مانتار عه‌گیلی سه‌ركۆنه كرد و كوشتنه‌كه‌ی به "تاوانێكی قێزه‌ون و به‌مه‌به‌ستی قوڵكردنه‌وه‌ی بارگرژی و ناكۆكی له‌عێراق" وێنا كرد.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیش ڕووداوی كوشتنه‌كه‌ی به كرده‌وه‌یه‌كی "ترسنۆكانه" ناوزه‌د" كرد.
له‌به‌یانێكیدا كه مه‌وتنی كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، هاتووه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان،"كرده‌ی گوشتنی شه‌هیدی په‌رله‌مانتار ساڵح عه‌گیلی شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه ده‌ستی غه‌در و تاوان له‌به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه له‌كاتی ڕۆیشتنی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی خۆی وه‌كو نوێنه‌ری گه‌ل له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆتاییان به‌ژیانی هێنا".
بێگومان له‌و كاته‌ی كه كوشتنی عه‌گیلی ده‌نگودۆرێكی زۆری نایه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا مشتومڕێكی زۆری دروست كرد و چه‌ندین پرسیاری وروژاندن سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی كه بۆی هه‌یه له‌دوای كرده‌ی كوشتنه‌كه بن، یاخود هۆكاره‌كانی ئه‌و كوشتنه، كه له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و هۆكارانه ده‌ره‌نجامی ئه‌و ناكۆكیه بێت كه‌له‌نێوان میانه‌ڕه‌وانی ناو ڕه‌وتی سه‌در و توندڕه‌وانیدا هه‌یه. دووه‌م هۆكاریش ده‌ستی ته‌رۆره كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات فیتنه و دووبه‌ره‌كیێكی به‌رده‌وام له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بنێته‌وه، له‌پێناو دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی په‌شۆكاو، چونكه ته‌رۆر له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی وادا نه‌بێت ناتوانێت هه‌ڵ بكات، دوای ئه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی سنووردار بوون له‌سایه‌ی باشبوونی باری ئاسایش، كه ئێستا شاره‌كانی عێراق به شاری سه‌دریشه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران