
محه‌مه‌د بن هومام
سه‌لیم عه‌بدوڵا
بۆ سایتی مه‌وتنی
محه‌مه‌د بن هومامی قه‌ته‌ری و سه‌رۆکی یه‌کێتی ئاسیای تۆپی پێ، له‌عه‌مان په‌رده‌ی له‌سه‌ر بڕیاری هه‌موارکراوی یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) لادا که‌تایبه‌ته به ته‌رخانکردنی بڕی 800 هه‌زار دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی بنکه‌یه‌کی هه‌رێمایه‌تی تۆپی پێ له باکووری عێراق.
هه‌روه‌ها بن هومام له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له بنکه‌ی یه‌کێتی ئه‌رده‌نی تۆپی پێ له عه‌مان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی سویسری جۆزیف پلاته‌ر و سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌رده‌نی و شازاده عه‌لی بن حسێن له یه‌کێتی ڕۆژئاوای ئاسیا و کاپتن حسێن سه‌عید سه‌رۆکی یه‌کێتی عێراقی بۆ تۆپی پێ سازکرا، ئاماژه‌ی دا به پاڵپشتکردنی یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆژه‌یه‌کی تۆپی پێ له باکووری عێراق.
شازاده عه‌لی بن حسێن گووتی، "هیوادارم که هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌نی یه‌که‌م هه‌ڵبژارده بێت بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌کی دۆستانه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌غدا".
له‌لا‌یه‌کی تره‌وه بن هومام ڕایگه‌یاند که ته‌نها 7 ده‌وڵه‌ت له کۆی 46 وڵات که خێزانی یه‌کێتی ئاسیا پێکده‌هێنن توانیان پێویستی و داواکارییه‌کانی یه‌کێتی کیشوه‌ری زه‌رد فه‌راهه‌مبکه‌ن له جێبه‌جێکردنی یاسای پێشه‌گه‌ری و ده‌ستپێکردنی خولی پێشه‌گه‌ران و به‌ده‌ستهێنانی مافی هاوبه‌شیکردن تیایدا.
هه‌روه‌ها بن هومام ڕوونیکرده‌وه که شاندی یه‌کێتی ئاسیا سه‌ردانی 23 وڵاتی کردوه به‌مه‌به‌ستی ده‌سنیشانکردنی تواناکانیان له‌هه‌مبه‌ر جێبه‌جێکردنی پێوه‌ره‌کانی یه‌کێتی ئاسیادا له بواری جێبه‌جێکردنی پیشه‌گه‌ریدا، ئاشکرایکرد که 16 له‌م وڵاتانه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت وه‌ڵامگۆی داواکارییه‌کانمان نه‌بوون.
بن هومام داوای له یانه ئاسیاویه‌کان کرد که خۆیان بگۆڕن بۆ ده‌زگا و کۆمپانیا بازرگانیه‌کان، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌واهه‌ر سه‌ر به که‌رتی فه‌رمی ده‌مێننه‌وه هه‌روه‌کو له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کاندا به‌دیده‌کرێت.
ئه‌مه‌و ئه‌ندامه‌کانی لیژنه‌ی خولی پیشه‌گه‌ران له یه‌کێتی ئاسیا و به‌سه‌رۆکایه‌تی یابانی سابورو کاوابوتشی ڕاسپارده‌یه‌کیان له مایۆی ڕابردوودا بۆ پاڵپشتکردنی 11 ده‌وڵه‌ت به‌رزکردبوه‌وه، که چوار وڵاتی عه‌ره‌بی له نێودا بوون، و سه‌رجه‌میان وه‌ڵامگۆی مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی کیشوه‌ریی بوون بۆ هاوبه‌شیکردن له خولی پاڵه‌وانێتی ئاسیا له وه‌رزی داهاتوودا.
یازده ده‌وڵه‌ته‌که‌ش بریتین له: یابان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا، چین، ئه‌نده‌نوسیا، ئه‌رده‌ن، سعودیه، کوه‌یت، ئیمارات، ئێران و هندستان، له‌کاتێکدا قه‌ته‌ر و سوریا و ئوزباکستان (له ڕۆژئاوای ئاسیا) و تایله‌ند و ڤێتنام و سه‌نگافورا (له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا) له سه‌ر لیستی چاوه‌ڕوانکردن دانران، له‌هه‌مانکاتدا 5 وڵات به‌شێوه‌یه‌کی کۆتایی دوورخرانه‌وه که بریتی بوون له به‌حرێن و عومان و فه‌له‌ستین و لوبنان و عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران