
ئه‌کته‌ری میسری له‌یلاعه‌له‌وی
ئاماده‌كردنی: فه‌یسه‌ل حه‌سه‌ن
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌نێوه‌نده هونه‌ریه‌كاندا و له‌و دواییانه‌دا بڵاوكرایه‌وه كه كێشه هه‌یه له‌نێوان ئه‌ستێره‌ی میسری له‌یلا عه‌له‌وی و هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رمایه‌دار مه‌نسور جه‌مال، ئه‌مه‌ش وای له هونه‌رمه‌ند كرد به‌خێرایی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌د بكاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی "ئای ئار تی" هونه‌ری له‌یلا عه‌له‌وی گوتوویه‌تی، "من زۆر به‌خته‌وه‌رم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و ده‌رچوونیشم له‌ژماره‌یه‌ك بۆنه به‌ته‌نیا مانای وانیه كێشه‌مان هه‌بێت. ئه‌و خاوه‌ن كاره و په‌یوه‌ندی زۆری هه‌ن، پێویست ناكات له هه‌موو بۆنه هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌گه‌ڵ مندا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و پێی خۆشه هه‌رجارێك بواری هه‌بێت له‌گه‌ڵمدا ئاماده بێت.
پێشتر پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه جه‌مال ده‌خوازێت بگه‌ڕێته‌وه به‌لژیك بۆ وه‌به‌رهێنانی پاره‌وپوله‌كانی، وێڕای ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیایێكیشی له‌وێ هه‌یه. به‌ڵام له‌یلا پێی خۆشه له‌میسر بمێنێته‌وه و نایه‌وێت ئه‌زموونی كۆچكردن بگرێته به‌ر، بێجگه له‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به قاهیره زیاتر له هه‌موو شارێكی تره‌وه، وێڕای ئه‌و خواسته‌ی كه ده‌یه‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌ی تا هه‌تایه له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ریشدا له‌یلا عه‌له‌وی خۆی ئاماده ده‌كات بچێته ستۆدیۆكانی وێنه‌گرتن بۆ ده‌ستكردن به زنجیره نوێیه‌كه‌ی "له‌یله‌ت ئه‌لڕوئیا- شه‌وی بینین" ڕاسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی نوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌لال عه‌بدولقه‌وی له‌نوسینه‌وه‌یدا. ده‌رهێنانی زنجیره‌كه‌ی به ده‌رهێنه‌ر مه‌جدی ئه‌بو عومێره سپاردووه له‌جیاتی ده‌رهێنه‌ر جه‌مال عه‌بدولحه‌مید. چیرۆكی زنجیره‌كه سه‌باره‌ت به كچێكه له‌ناوچه‌یه‌كی میللی‌دا ده‌ژیێت و كچێكی هه‌ژاره و ده‌گاته قۆناغی زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته خۆشه‌ویستی مامۆستاكه‌ی له كۆلێژی ماف‌دا، دوایی ژیانی سه‌رتاپا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران