
سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
پێنج كوتله‌ی په‌رله‌مانی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ داوایان كرد بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان له وڵات له‌ڕێگای ڕێككه‌وتن و به‌به‌شداری تێكڕای كوتله په‌رله‌مانیه‌كان وه‌ربگیرێن.
كۆبوونه‌وه‌ی كوتله په‌رله‌مانیه‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ئه‌نجام دران. كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كوتله په‌رله‌مانیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌ره‌ی ته‌وافوق، به‌ره‌ی دایه‌لۆگی نیشتمانی، كوتله‌ی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ، هاوپه‌یمانی كوردی، یه‌كێتی ئیسلامی كوردی و سه‌ربه‌خۆكانی له‌خۆگرتبوو.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی نه‌سیر عانی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌که‌ی خوێنده‌وه، تێیدا هاتبوو، "كۆبووه‌وه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌شداربوونی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا كرده‌وه له دروستكردنی بڕیاردا و به‌تایبه‌تیش بڕیاره بنه‌ڕه‌تی و چاره‌نوسسازه‌كان، ئه‌و بڕیارانه‌ی كه داهاتووی عێراق و پێشكه‌وتنی كاروانه‌كه‌ی پێوه به‌ستراونه‌ته‌وه".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دیداره هیچ كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی یا حیزبێك به‌ئامانج ناگرێت، به‌ڵكو داوای هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌نێوان كوتله و حیزبه به‌شداربووه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی له‌پێناو به‌رده‌وابوونی دایه‌لۆگ و هه‌ماهه‌نگی و فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی".
ئاماژه به‌وه‌ش كرد كه ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێكهاته بنه‌ڕه‌تیه‌كان به‌یه‌که‌وه بریتین له ویست و خواستی عێراق و پێویستی له‌به‌رچاوگردنی بنه‌مای ڕێككه‌وتن له‌نێوان خۆیاندا له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕیاره چاره‌نوسساز و گرنگه‌كاندا له‌ژێر سێبه‌ری بارودۆخی ئه‌مڕۆدا.
به‌پێی لێدوانی عانی، كۆبووه‌وه‌كان ئاره‌زووی خۆیان پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیف ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریانه‌ی پێشكه‌شیان كردوون و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازانه‌ش كه بۆی هه‌یه ئه‌و كوتلانه‌ی پاشان دێنه ڕیزی ئه‌و داواكارییه بكه‌ن، وێڕای پابه‌ندبوون به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیف به‌ڕاپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان و كوتله په‌رله‌مانیه‌كاندا كرده‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌نجومه‌نی باڵا و حیزبی ده‌عوه و لیستی عێراقیه و سه‌ربه‌خۆكان و كوتله په‌رله‌مانیه‌كانی تر، له‌پێناو گه‌یشتن به بڕیارێكی هاوسه‌نگ سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی عێراقی ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌ك كه بایه‌نه‌كه به "به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌كانی عێراق" ناوی برد.
هه‌روه‌ها كۆبووه‌وه‌كان ئامانجیان وایه كه چه‌ند بڕیارێك بده‌ن پێیه‌وه پابه‌ند بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی دیموكراسیه‌ت و به‌شداربوونی پراكتیك و پشتبه‌ستن به بنه‌مای ڕێككه‌وتن له‌پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا.
گومان له‌وه‌دا نیه كه هه‌ر ڕێككه‌وتنێك دژبه‌ر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقیدا ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆكبوونی نیشتمانی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان، واپێده‌چێت هه‌ر ئه‌وه‌یه كه داواكراوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه له په‌رله‌مانی عێراقدا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شته به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌ده‌ست هات، كه بڕیاری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژه گرنگه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریتییه له‌چه‌ند چین و توێژێكی جیاواز، وێڕای نوێنه‌رایه‌تیكردنی چه‌ندین ڕه‌نگی گه‌لی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران