
ده‌سته‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌وانانی عێراق
به‌سرا
بۆ سایتی مه‌وتنی
له ماوه‌ی دووه‌م کۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیکای رۆژنامه‌واناندا له پارێزگای به‌سرا نه‌قیبی رۆژنامه‌وانانی عێراق موئه‌ید لامی، پلانی کاری سه‌ندیکای بۆ ساڵی داهاتوو راگه‌یاند، و له ئه‌نجامی کۆنگره‌که‌دا ده‌سته‌یه‌کی نوێی به‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵبژێردرا که پێکهاتبوو له چوار ئه‌ندام، دوانیان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پێشتر بوون.
له ماوه‌ی کۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا که ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه 13 تشرینی دووه‌م له ژوری بازرگانی پارێزگای به‌سرا ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و فه‌رمانده‌ی ده‌زگاکانی ئاسایش ئاماده‌ی بوون، لامی گوتی "سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی عێراق له ساڵی داهاتوو هه‌ڵده‌ستێت به رێکخستنی خولی راهێنان بۆ رۆژنامه‌وانانی عێراق و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیکه‌ی 1000 رۆژنامه‌وان له سه‌رجه‌م پارێزگاکانه‌وه به‌شداری تێدا بکه‌ن"، باسی ئه‌وه‌شی کرد که "ئه‌و خولانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کۆمکاری وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن".
ئه‌وه‌شی زیادکرد "هه‌روه‌ها سه‌ندیکا بڕیاریدا که ده‌ستبکاته‌وه به چاپکردنی رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌ورا به تێكڕای 20 هه‌زار کۆپی له رۆژێکدا، سه‌ره‌ڕای ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی و ڕاگه‌یاندنی ئاژانسێکی هه‌واڵ که پشت به تۆڕێکی فراوانی په‌یامنێران ده‌به‌ستێت، و باره‌گا سه‌ره‌کیه‌که‌ی له به‌غدای پایته‌خت ده‌بێت"، ئه‌وه‌شی زیاد کرد "هه‌روها ئێستا پلانی به‌ستنی کۆنگره‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌وانی تاراوگه داده‌رێژین له به‌غدای پایته‌خت سه‌ره‌ڕای میوانداریکردنی کۆنگره‌یه‌کی تر که تیایدا بانگهێشتی زیاتر له 120 که‌سایه‌تی راگه‌یاندن ده‌که‌ین له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه‌وه".
لامی خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا به‌رامبه‌ر به ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی لقی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانان له پارێزگای به‌سرا‌دا كه‌وتنه‌وه، و ئه‌وه‌شی زیادکرد "هیوادارین که سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانان له پارێزگای به‌سرا‌دا پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی و پیشه‌گه‌ریی خۆیان بکه‌ن و ئێمه‌ش له پێگه‌ی خۆمانه‌وه سورین له‌سه‌ر فه‌راهه‌مکردنی ئاسانکاری بۆیان".
هه‌روه‌ها لامی جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستی پاراستنی هێڵی نیشتمانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی عێراقی چونکه ئه‌وه پێوه‌ری سه‌رکه‌وتنیانه، هه‌روه‌ها سه‌ندیکا تائێستاش هه‌وڵه چڕه‌کانی له گه‌ڕدایه بۆ ده‌رکردنی یاسای پاراستنی رۆژنامه‌وانان که ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ناچار ده‌کات پابه‌ند ببن به گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه‌کانیاندا له عێراقدا، سه‌ره‌ڕای رێگه‌گرتن له ده‌ستگیرکردنی هه‌ر رۆژنامه‌وانێك به‌بێ ئاماده‌بوونی راوێژی یاسایی له‌لایه‌ن سه‌ندیکاوه، هه‌روه‌ها ده‌سنوسی یاسایه‌ك پێشکه‌شی په‌رله‌مان کراوه بۆ داڕشتنی هێزێکی ئاسایشی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوانه‌دا که ڕووبه‌ڕووی رۆژنامه‌وانان بۆته‌وه له ساڵی 2003ه‌وه هه‌تا ئێستا".
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی لقی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی عێراق له پارێزگای به‌سرا ده‌رچوونی چوار ئه‌ندامی لێکه‌وته‌وه که دوانیان ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن بوون، و به‌پێی سه‌رۆکی لقی سه‌ندیکا حه‌یده‌ر مه‌نسوری "هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌وان عه‌بدولمونعیم ئه‌لدیراوی به‌کۆی 28 ده‌نگ و رۆژنامه‌وان تاڵیب ئه‌لبه‌دیری به‌کۆی 27 ده‌نگ و رۆژنامه‌وان سه‌ڵاح سابیت به‌کۆی 23 ده‌نگ و رۆژنامه‌وان جه‌واد کازم به‌کۆی 31 ده‌نگی لێکه‌وته‌وه،" مه‌نسوری له وته‌کانی به‌رده‌وام بوو وتی "هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌وان ریاز عه‌بدولهادی و رۆژنامه‌وان سه‌باح ئه‌لمه‌نسوری به ئه‌ندامی یه‌ده‌كی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن داده‌نرێن که خۆم سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌م".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران