
مریا‌م فارس
ئاماده‌کردنی: فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌ستێره‌ی لوبنانی مریا‌م فارس پێگه‌که‌ی خۆی له‌نێوان نه‌خشه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کاندا دیارکرد که تایبه‌ته به گێڕانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بۆ ئه‌م ساڵ، ئه‌ویش له‌ڕیگای گێڕانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له کۆمه‌ڵگای "به‌یال" له ناوه‌ڕاستی به‌یروتی پایته‌ختدا.
به‌پێی ئه‌وه‌ی که له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی میسراویدا هاتووه، مریا‌م به‌م دواییانه پاش گه‌شتێکی هونه‌ری که ژماره‌یه‌ك وڵاتی گرتبوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌یروت که له کوه‌یته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکرد له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی "لیلی گاله‌ری سپا" و "ئه‌کواتلیك سپا" له‌میانی ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌دا که ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و باڵیۆزی عه‌ره‌ب و بیانی ئاماده‌ی بوون. جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی بو خه‌مسین که خاوه‌نی کۆمه‌ڵگای لیلی گالێری سپایه له وته‌یه‌یکیدا له سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌که‌دا سوپاسی هونه‌رمه‌ند مریا‌م فارسی کرد بۆ ئاماده‌بونی له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌که‌دا.
دوبه‌ی وێستگه‌ی دووه‌می مریا‌م فارس بوو که تیایدا ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی گێڕا، که له‌ماوه‌یدا وه‌ك باڵیۆزی "سانسیلك" له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژێردرا. هونه‌رمه‌ند له دوبه‌یه‌وه به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێکه‌وت و دوو ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکرد، که یه‌که‌میان بۆ گۆرانی "رۆژانی زستان" بوو که له هۆنراوه‌ی محه‌مه‌د فه‌وده و ئاوازی محه‌مه‌د ره‌حیمه، و گۆرانی دووه‌میش ناونیشانی "ده‌ڕۆیت"ی هه‌یه و له هۆنراوه و ئاوازی مه‌روان ئه‌لخوریه و هه‌ردوو گۆرانیه‌که له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر وه‌سام سه‌میره‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران