
ئه‌ندامانی ڕۆڵه‌کانی عێراقی له‌ئاهه‌نگه‌که‌یاندا وێنه‌ی شه‌هید عه‌بدولسه‌تار ئه‌بو ڕیشه‌یان هه‌ڵگرتوه
یوسف ئیبراهیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
ڕۆڵه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له دوا هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كاندا ده‌نگیان بۆ سێ حیزبی گرنگ دا، هه‌ندێكیان ناسراون به تواناداربوون له نه‌هێشتنی توندوتیژی و سه‌پاندنی ئاسایش، هه‌ندێكی تریش ناسراون به په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ توێژی ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشوو، ئه‌مه‌ش ڕێ خۆشكه‌ره بۆ قۆناغێكی نوێ له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌ره‌و ڕیزی نیشتمانی و تێكه‌ڵبوونیان به ئاشته‌وایی نیشتمانی.
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی (گردبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی) به سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ به 17،6 ئاشكراكرد، له‌دوای ئه‌و (ڕابوونی عێراق و سه‌ربه‌خۆكان) بوون ئه‌وه‌ش حیزبی ڕابوونه‌كانه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیش كه 17،1 ی به‌ده‌ست هێنا، پاشان (هاوپه‌یمانی ڕۆشنبیران و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان) هات به سه‌رۆكایه‌تی حیزبی ئیسلامی عێراق به 15،9.
ئه‌گه‌ر بزانرێت كه ئه‌و لیستانه په‌یوه‌ندیێكی پته‌ویان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕوه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌نبار به‌بێ جیاوازی، ئه‌وا ئه‌و ژماره نوێیه‌ی كه هاتۆته ناو هاوكێشه‌كه حیزبه‌كه‌ی موتڵه‌گه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه پۆزه‌تیفه‌كانی به ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عێراق له پارێزگادا.
به‌پێی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی براوه‌كان ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پێی زۆربه‌ی پێشهاته‌كان له حكومه‌تێكی دوو باڵی كۆبه‌ند پێكدێت، ئه‌وانیش باڵی موتڵه‌گ و باڵی ئه‌بو ڕیشه‌ن، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی حیزبی ئیسلامی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆبه‌نده ناوبراوه‌كه له‌ناوخۆی ئه‌نجومه‌ندا.
ئه‌و قه‌بڵاندنانه له‌دوای ئه‌و ئاهه‌نگانه‌وه هاتن كه موتڵه‌گ و ئه‌بو ڕیشه دوای چه‌ند ده‌مژمێرێك له ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كان گێڕایان، موتڵه‌گ ڕاسته‌وخۆ ڕووی له‌ماڵی ئه‌بو ڕیشه له ئه‌نبار كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كانیان ڕابگه‌یه‌نن به زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی پارێزگا، له‌ناوه‌ڕاستی سه‌مای هه‌ڵپه‌ڕكێی و ئاڵوگۆڕكردنی پیرۆزباییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌منیداریێتی گشتی كۆنگره‌ی ڕابوونی عێراق حیكمه‌ت سلێمان له ماوه‌ی ڕابردوودا، نزیكبوونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نێوان (ڕابوونی عێراق و سه‌ربه‌خۆكان) به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو ڕیشه و حیزبی موتڵه‌گی ئاشكراكرد بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تێك له‌نێوانیاندا، ئه‌و گوتیشی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش بێجگه له حیزبی ئیسلامی، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه.
موتڵه‌گ و ئه‌بو ڕیشه وێنه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ ته‌واوبوونی سیاسی و ئارامی به‌یه‌كه‌وه له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژی و سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر له پارێزگای ئه‌نبار پێكده‌هێنن.
له‌و كاته‌ی كه ڕابوونه‌كانی ئه‌نباری تێدا سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌لێدانی قاعیده به هێزی چه‌ك و بێبه‌شكردنیان له په‌نا ئارامه‌كان، ئه‌وا موتڵه‌گ چه‌ندین په‌یوه‌ندی كۆن و به‌هێزی هه‌ن به‌گه‌وره ئه‌فسه‌رانی پێشووی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سیاسیه‌وه به خاڵێكی پۆزه‌تیف داده‌نرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی ڕاكێشانی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌دا ده‌بێت به‌ره‌و ڕیزی نیشتمانی و پڕۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌دكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و پشتیوانی كردن له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕابوون.
جێگای ئاماژه‌یه كه موتڵه‌گ به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له سیستمگه‌لی سه‌ربازی له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی ڕژێمی پێشووی عێراق، ده‌توانێت درزێك له ڕیزه‌كانی گه‌وره ئه‌فسه‌رانی پێشوودا دروستبكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، له ئاكامیشدا پێكهێنانی ته‌وه‌ره‌یه‌كی سیاسی له پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و سوپای عێراقه‌وه، له‌وانه‌ی نه‌چوونه‌ته ناو پڕۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵات‌دا.
تاكه‌كانی سوپای پێشوو كه‌سانێك له ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباردا ده‌دۆزنه‌وه كه متمانه‌یان پێ بكه‌ن، بۆ پێكهێنانی بازنه‌ی په‌یوه‌ندی و خۆشكردنی ڕێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی عێراقیه‌كان نه‌بووه، بۆ گۆڕه‌پانی عێراق و دووركه‌وتنه‌وه له ته‌وه‌ره‌كانی توندوتیژی، كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریه‌كانی وڵاتانی بیانی ده‌ره‌كی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق به‌كردنه‌وه‌ی پێنج نوسینگه بۆ ده‌سته‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عه‌ممان و دیمه‌شق و سه‌نعا و دوبه‌ی و قاهیره بۆ پێشوازی كردن له ئه‌فسه‌رانی سوپای پێشووی عێراق، له‌وانه‌ی له‌وێ ده‌ژین و قسه‌كردن له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سوپا و خانه‌نشینكردنی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه.
حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه كاری ئه‌و نوسینگانه به‌رده‌وام ده‌بێت تا مارسی داهاتوو، ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌و ماوه‌یه به‌س ده‌بێت بۆ كۆتایی هاتن به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژین و ئه‌وانه‌ش كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ سوپا.
هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایانگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق چه‌ندین ڕێوشوێنی ڕاگه‌یاندوون به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵی ئه‌فسه‌رانی پێشوو له‌ماوه‌ی 72 کاتژمێردا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی حیزبی له ساڵی 2003 دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
سیاسیه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ئه‌نبار ته‌وه‌ره‌یه‌كی ته‌واو پێكده‌هێنن بۆ له‌ناوبردنی تی‌رۆری ئایدیۆلۆژیا و دڵنیاكردنه‌وه‌ی ڕاڕایه‌كان له چوونه ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی و بیناكردنی چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتنی نوێ له پارێزگادا، كه چه‌ندین چیرۆكی هاوشێوه‌ی به‌خۆوه بینین، دیارترینیان سه‌ركه‌وتنی پیاوانی ڕابوون “ڕۆڵه‌كانی عێراق “به وه‌ده‌رنانی ڕێكخراوی قاعیده‌ی تی‌رۆریست له پارێزگاكه‌یانه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران