
سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستی ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی بۆ ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیری ته‌ندروستی دکتۆر ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای پێکهاتوو له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه جۆراوجۆره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کرد، که له‌دوتوێیدا بریکاری کارگێڕی وه‌زاره‌ت و راوێژکارانی وه‌زیر بۆ کاروباری ده‌رمان و به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ی پڕۆژه‌کان و خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی و چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ی کاروباری هونه‌ری له‌خۆگرتبوو، بۆ سه‌ردانی پارێزگای ئه‌نبار و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کانی شاره‌که.
به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی که (مه‌وتنی) کۆپیه‌کی ده‌ستکه‌وتووه، گووتی که حه‌سناوی سه‌ردانه‌که‌ی به چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌نبار ئه‌ندازیار مه‌ئمون سامی ڕه‌شید و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگا ده‌ست پێ‌کرد سه‌ره‌ڕای دیداری په‌رله‌مانتار زوهێر محه‌مه‌د ئه‌مین، و ته‌نایی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به "بوونی له‌نێو که‌سوکار و هاوڵاتیمان له‌و پاریزگا ئازیزه‌دا بۆ وه‌ستان له‌مه‌ڕ ئه‌دای ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کانی و ئاگاداربوونه‌وه له هه‌ڵکه‌وتی ته‌ندروستی و پزیشکی و چاره‌سه‌رکاری که پێشکه‌ش به ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئاگاداربوونه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به پێداویستی و که‌موکوڕیه‌کان له‌بواری ده‌رمان و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان و دابینکردنی کادیری ته‌ندروستی و په‌رستیاری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و کێشه و کۆسپانه‌ی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاریی و کارامه‌یی و ئه‌دای کارمه‌ندان ده‌بێت".
له‌کاتێکدا پارێزگاری ئه‌نبار، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، شادومانی و دڵخۆشی خۆی به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی وه‌زیر ده‌ربڕی، و هیوا و گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه به‌شداری بکات له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاست و هه‌ڵکه‌وتی ته‌ندروستی له پارێزگا.
له پاشدا وه‌زیر گه‌شتێکی پشکنینی بۆ هه‌ر شه‌ش نهۆمه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕومادی گشتی ئه‌نجام دا که (420) قه‌ره‌وێڵه له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها هه‌ردوو نهۆمی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌ت و منداڵانی (320) قه‌ره‌وێڵه‌یی، له‌و گه‌شته‌دا که پارێزگار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی یاوه‌ریان کرد، وه‌زیری ته‌ندروستی گوێبیستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌که بوو له پێشکه‌ش کردنی ورده‌کارییه‌کانی سروشتی خزمه‌تگوزارییه پێشکه‌ش کراوه‌کان له‌لایه‌ن قاوش و به‌ش و یه‌که‌کانی وه‌کو هه‌ناو، شکست، چاودێری تایبه‌ت، نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه، و بنکه‌ی سوتاندن که له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا هاته ڕیزی خزمه‌تگوزارییه‌کان و ڕاده‌ست کرایه‌وه، ئه‌مه جگه له یه‌که‌ی وردکردنی به‌رد به لێزه‌ر که (600) حاڵه‌تی تاکو ئێستا به‌ڕێکردوه، و وه‌زیر ستایشی کۆششه‌کانی کارمه‌نده پزیشکییه‌کان و په‌رستیارییه‌کانی کرد بۆ ئه‌و ته‌کان و دڵسۆزی و خه‌مخۆریه‌ی له‌کاره‌کانیاندا نیشانی ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سوربونیان له به‌رده‌وامی له کاره مرۆییه‌کاندا و چاوپۆشی له‌و بارودۆخه ئه‌سته‌مه‌ی که پیایدا تێپه‌ڕبوون.
حه‌سناوی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوڵاتیاندا کۆبوه‌وه و گوێبیستی گله‌یی و سکاڵا و پێشنیاره‌کانیان بوو، له هه‌مانکاتدا ستایشی گیانی نیشتمان په‌روه‌ری و هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕۆڵه و براکانیان له پزیشك و په‌رستیاره‌کان به‌رزنرخاند.
جه‌نابی وه‌زیر گه‌شته‌که‌ی به به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نوێ له فه‌لوجه کۆتایی پێهێنا که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌کاربێت، شایانی باسه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك که ڕووبه‌ره‌که‌ی (30) هه‌زار مه‌تری دووجایه جێبه‌جێ ده‌کرێت و (280) ته‌خت له‌خۆده‌گرێت، به گوژمه‌ی (46) ملیۆن دۆلار و ماوه کارکردنی دوو ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، و به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئه‌نبار و شانده وه‌زارییه‌که سه‌رجه‌م به‌شه‌کان و قاوش و یه‌که‌کانیان به‌رسه‌رکرده‌وه، و ده‌ربڕینی هیواکانی خسته‌ڕوو بۆ هاوبه‌شیکردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له به‌دیهێنانی پێشه‌وه‌چوونی هه‌ڵکه‌وته‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌کانی شاره‌که‌دا، هه‌روه‌ها وه‌زیره‌که له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا چاوی به ژماره‌یه‌ك له شێخ و ڕیش سپی هۆزه‌کان که‌وت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران