
ئه‌كته‌ری لوبنانی نور
ئاماده‌كردنی: فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌كته‌ری لوبنانی نور به‌نیازه بچێته به‌یروت بۆ سه‌ردانی خێزانی له مۆڵه‌تێكی یه‌ك هه‌فته‌ییدا، دوای سه‌رقاڵبوونی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به مانگی هه‌نگوینی له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی بزنسمانی میسری به ڕه‌چه‌له‌ك سوری، یوسف ئه‌نتاكی.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی ڕۆژی حه‌وته‌مدا هاتووه، ئه‌ستێره‌ی لوبنانی دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه قاهیره بۆ ده‌ستكردنه‌وه به چالاكیی هونه‌ری كه ماوه‌یه‌كی درێژه لێی دابڕاوه، به‌تایبه‌تیش دوای كۆتاییهاتنی له وێنه گرتنی دیمه‌نه‌كانی له زنجیره‌ی (فرمێسكه‌كانی مانگ) له نوسینی مه‌جدی سالم، و ده‌رهێنانی عوسام شه‌عبان، كه هه‌ریه‌ك له ڕیاز خۆلی، عه‌بیر سه‌بری، ڕانیا فه‌رید شوقی، حاته‌م زولفه‌قار و هه‌یاتیم له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یدا به‌شدار ده‌بن.
نور ئێستا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سیناریۆیه بۆ هه‌ندێك فیلمی سینه‌مایی دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونه‌كه‌ی له فیلمی (میكانۆ)دا كه ئێستا له هۆڵی سیناماكاندا په‌خش ده‌كرێت، کاره‌که‌ش له نوسینی وائیل حه‌مدی و ده‌رهێنانی مه‌حمود كامیله، هه‌ر یه‌ك له ئه‌كته‌ری سوری تیم حه‌سه‌ن و هونه‌رمه‌ند خالید ساوی شان به شانی نور له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یدا به‌شدارن، فیلمه‌كه ڕه‌زامه‌ندیه‌كی زۆری له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گر و جه‌ماوه‌ره‌وه به‌خۆوه بینی، به‌تایبه‌تیش به ئه‌دای نواندنی تایبه‌تمه‌ندی پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نور پۆزشی له به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی فیلمی (كابتن) هێنایه‌وه، كه له ده‌رهێنانی مه‌نال سه‌یفییه، هه‌روه‌ها له‌و دواییانه پۆزشی هێنایه‌وه له به‌شداربوون له زنجیره‌یه‌ك به ناوی (زه‌هره وه‌لئه‌شواك- گوڵ و دڕكه‌كان)، له نوسینی عه‌لا عه‌بدولنه‌عیم و ده‌رهێنانی ڕائید له‌بیب.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران