
ئه‌ندامێکی ڕابوون په‌نجه‌مۆری خۆی له‌سه‌ر فۆرمێك تۆمار ده‌کات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موچه له سوپای عێراقی له به‌غدادا
ئه‌یمه‌ن ئه‌مین
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌پاش ده‌رچوونی فه‌رمانی دیوانی ژماره 118 له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکیه‌وه له هه‌شتی مانگی ئه‌یلول/ سپته‌مبه‌ری ڕابردوودا، که تایبه‌ته به ڕه‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ڕۆڵه‌کانی عێراق بۆ حکومه‌ت، حکومه‌تی عێراق به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌کان هه‌ستان به دانانی خشته‌یه‌کی کاتیی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه لیوا مه‌زهه‌ر مولی، ڕاوێژکاری لیژنه‌ی حکومی "ڕۆڵه‌کانی عێراق"، له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ په‌یامنێری (مه‌وتنی) ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئه‌و دۆسیه‌یه به یه‌کێك له دۆسیه هه‌ستیار و گرنگه‌کان داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی که ژماره‌ی ئه‌ندامانی ڕۆڵه‌کانی عێراق ده‌گاته زیاتر له نه‌وه‌د و چوار هه‌زار ئه‌ندام، ئه‌وه‌ش وای کردووه به‌ڕێوه‌بردنی کارێکی سانا نه‌بێت"، به‌ڵام ئه‌و له‌هه‌مان کاتدا دوپاتیکرده‌وه که ده‌ستیان به‌کار کردووه له‌دۆسیه‌ی پارێزگای به‌غدادا له‌ڕێگای ئاماده‌کردنی ئامار وسه‌رژمێری وردی ئه‌ندامانی ڕۆڵه‌کانی عێراق له پێته‌خت که ژماره‌یان ده‌گاته 51135 ئه‌ندام، و دواتر به‌خشینی موچه‌کانیان له هه‌ر فه‌وجێك له فه‌وجه‌کانی سه‌ر به سوپای عێراقی، و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدادا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له سه‌رله‌شکری فه‌وج، و ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری، و ئه‌فسه‌رانی موچه و نوێنه‌رێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی داماڵینی چه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌رکی وه‌رگرتنی بڕی دارایی و موچه‌کان و دابه‌شکردنیان به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانی عێراقدا بگرێته ئه‌ستۆ، دوپاتیشی کرده‌وه که پڕۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کی نایاب به‌ڕێوه چوو.
مولی ڕونیکرده‌وه که پارێزگای دووه‌م که ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی تیادا ئه‌نجامدرا، دیاله بوو، به‌ڵام سستیه‌ك له به‌خشینی موچه‌کان ڕوویدا، که گێرایه‌وه بۆ هه‌ندێك زانیاری نادروست له فۆرمه‌کانی تایبه‌ت به کۆکردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك، که ئه‌ندامانی ڕۆڵه‌کانی عێراق پابه‌ند ده‌کات به به‌خشینی زانیاری ته‌واوه‌تی وه‌ك ناوی سیانی و ئاستی خوێندن و ته‌مه‌ن و هه‌ندێك زانیاری هاوشێوه، به‌و پێیه‌ی بڕگه‌ی سێهه‌می فه‌رمانی دیوانی ژماره 118، حکومه‌ت پابه‌نده‌کات به دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی کار بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕۆڵه‌کانی عێراق له وڵات‌دا و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته جۆراوجۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌دیاله ڕوویدا هۆی ئه‌وه بوو که زۆرێك له ڕۆڵه‌کانی عێراق ناوی خوازراویان له فۆرمی زانیاری تایبه‌تدا تۆمارکردبوو له‌بڕی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆریان ئاستی خوێندنی خۆیان ئاشکرا نه‌کردبوو و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان پێشکه‌ش نه‌کردبوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆی گێڕانه‌وه‌ی فۆرمه‌کان بۆ ئه‌و تاکانه و داوایان لێ‌کرا که سه‌ر له‌نوێ زانیارییه‌کانیان تۆمار بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها گووتی که هۆکارێکی تری دواکه‌وتنی پڕۆسه‌ی دابه‌شکردنی موچه‌کان بریتی بوو له دواکه‌وتنی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی هاوسه‌نگی فیدراڵی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌مه‌و به‌گوێره‌ی لێدوانه‌کانی لیوا مه‌زهه‌ر مولی، سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی خۆلادان له‌و دواکه‌وتنانه‌ی ڕویاندا، فه‌رمانی ده‌کرد به دابینکردنی بڕی دارایی پێویست بۆ به‌خشینی موچه‌ی ڕۆڵه‌کانی عێراق له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، و له‌ڕاستیدا لیژنه‌ی راسپێردراو هه‌ڵستا به به‌خشینی له‌پاش هه‌وڵی بێوچانی لیژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی و ناوخۆ له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌به‌سته، مولی هه‌روه‌ها گووتی "کارده‌که‌ین بۆ به‌خشینی موچه‌ی سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌کانی عێراق له پارێزگاکانی به‌غدا، که‌رکوك، دیاله، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، بابل، واست و ئه‌نبار له‌ماوه‌ی مانگی نیسانی ئێستادا، و هه‌موو لیسته‌کان ئاماده‌کراون و چه‌که داراییه‌کانیش له‌لامان ئاماده‌ن، و پێمخۆشه ڕۆڵه‌کانی عێراق دڵنیا بکه‌مه‌وه که حکومه‌ت پابه‌نده به به‌خشینی موچه‌کانیان، و ئێمه له‌ڕێگای هه‌ماهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌زاره‌تی عێراقیه‌وه به‌جیددی کارده‌که‌ین له‌پێناو فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تی کاری ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌و ڕۆڵانه له فه‌رمانگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا".
ئه‌ڵبه‌ته ژماره‌یه‌ك له ڕۆڵه‌کانی عێراق له‌کاتێکی پێشوتردا نیگه‌رانی خۆیان پیشاندابوو به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی حکومه‌ت به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێزانه نه‌هێنێته دی، به‌ڵام دوپاتکردنه‌وه و دڵنیاکردنه‌وه‌کانی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی به دۆسیه‌ی ڕۆڵه‌کانی عێراق وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بوو بۆ هێورکدنه‌وه‌ی نیگه‌رانی ئه‌و هێزانه به‌وه‌ی حکومه‌ت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ڕۆڵه‌کانی نابێت، و خۆی له‌و ئه‌رکه مه‌زنه بێبه‌ریناکات له له‌ماوه‌ی دژایه‌تی تیرۆر و ڕێکخراوی قاعیده و له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان ناویانه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران