
یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر عه‌لی حه‌یده‌ری
سه‌لیم عه‌بدوڵا
بۆ سایتی مه‌وتنی
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 21ی نیسان/ئه‌پریل کایه‌ی چواره‌می پاڵه‌وانێتی جامی یه‌کێتی ئاسیایی ده‌ستپێده‌کات، که تیایدا زه‌ورا و هه‌ولێر نماینده‌یی عێراق ده‌که‌ن.
له گروپی دووه‌مدا، زه‌ورا ده‌بێته میوانی سوه‌یقی عه‌مانی، و له هه‌مان کاتدا سه‌فای لوبنانی له‌گه‌ڵ هیلال ساحیلی یه‌مه‌نی له‌هه‌مان گروپدا یاریده‌که‌ن.
زه‌ورا له ڕۆشتندا له دوبه‌ی به (2-0) به‌سه‌ر سوه‌یقدا سه‌رکه‌وت، له‌کاتێکدا سه‌فا له یاری ڕۆشتندا له یه‌مه‌ن به (1-0) به‌سه‌ر هیلال ساحیلیدا سه‌رکه‌وت.
ڕیزبه‌ندی گروپی دووه‌م:
1 ـ سه‌فای لوبنانی 9 خاڵ له 3 یاریدا.
2 ـ زه‌ورای عێراقی 6 خاڵ له 3 یاریدا.
3 ـ هیلال ساحیلی یه‌مه‌نی 3 خاڵ له 3 یاریدا.
4 ـ سوه‌یقی عه‌مانی هیچ خاڵ له 3 یاریدا.
له گروپی سێیه‌مدا، هه‌ولێر له به‌یه‌کگه‌یشتنێکی پڕخرۆشدا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی قوێسمه له عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ن ڕووبه‌ڕووی عروبه‌ی عومانی ده‌بێته‌وه. هه‌ولێر دروشمی سه‌رکه‌وتنی پێشتر بۆ ئه‌م یاریه به‌رزکردبۆوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها به بردنه‌وه ده‌توانێت ده‌رفه‌تی ڕکابه‌ریکردن له‌سه‌ر یه‌کێك له کارته‌کانی سه‌رکه‌وتن بۆ خولی 16 مسۆگه‌ربکات، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان گروپدا عه‌ره‌بی کوه‌یتی له‌گه‌ڵ مه‌بره‌ی لوبنانی یاریده‌کات.
هه‌ولێر له یاری ڕۆشتندا به (1-1) له سه‌ڵته‌نه‌تنشینی عومان هاوتابووه‌وه، له‌کاتێکدا عه‌ره‌بی له‌سه‌ر خاکی خۆی به ئه‌نجامی (4-2) سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ڕیزبه‌ندی گروپی سێیه‌م:
1 ـ عه‌ره‌بی کوێتی 7 خاڵ له 3 یاریدا.
2 ـ عروبه‌ی عومانی 4 خال له 3 یاریدا.
3 ـ مه‌بره‌ی لوبنانی 3 خاڵ له 3 یاریدا.
4 ـ هه‌ولێری عێراقی 2 خاڵ له 3 یاریدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران