
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی عێراقی ده‌چێته ناو کۆپته‌رێکی سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراقی
یوسف ئیبڕاهیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر محه‌مه‌د جاسم عوبێدی به‌ڵێنی دا ئه‌مساڵه‌ی 2009 ساڵی بیناكردن و په‌ره‌پێدانی هێزی ئاسمانی عێراق بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌موو به‌شه‌كانی تری سوپای عێراق به‌شدار بن له لێدانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كان له عێراقدا.
وته‌كه‌ی عوبێدی له‌و ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌دا هات كه به‌بۆنه‌ی حه‌فتاو هه‌شته‌مین یاده‌وه‌ری هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه ساز كرابوو، به پێی دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی عیراق، كه ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی)ش كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه.
به‌یاننامه‌كه گوتی ئاهه‌نگه فه‌رمیه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووی ڕێكه‌وتی 22 ی نیسان/ ئه‌پڕیل له بنگه‌ی موسه‌نای سه‌ربازی ئاسمانی له به‌غدای پێته‌خت ساز كرا.
به‌یاننامه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، وێڕای وه‌زیری به‌رگری هه‌ر یه‌ك له فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق و فه‌ریقی یه‌كه‌می پله‌داری فڕۆكه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی عێراق و وێڕای ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی به‌رگری و نوێنه‌رانی هێزی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان ئاماده‌ی بوون.
به‌یاننامه‌كه له وه‌زیری به‌رگری گواسته‌وه كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گوتویه‌تی "ساڵی 2009 به پشتیوانی خودا ساڵی هێزی ئاسمانی ده‌بێت، سوپای عێراقیش به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه زه‌بر له پاشماوه‌كانی تیرۆر ده‌وه‌شێنێت.
وه‌زیری عیراقی له په‌ڕاوێزی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به بۆنه‌ی پێكهێنانی هێزی ئاسمانی، سه‌رپه‌رشتی ده‌رچوونی ڕێوڕه‌سمی خولی په‌رستارانی ئاسمانی كرد و بڕاوانامه ڕێزلێنانه‌كانی به‌سه‌ر ده‌رچوانی خوله‌كه‌دا دابه‌ش كردن.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه وه‌زیر دوای ئه‌وه گه‌شتێكی مه‌یدانی له پانتاییه‌كانی بنکه‌ی موسه‌نای ئاسمانی ئه‌نجام داوه، له‌و گه‌شته‌یدا پیشانگای فڕۆكه عێراقیه‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه كه بریتی بوو له ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه و پشكنین و كۆپته‌ر.
شایه‌نی گوتنه كه هێزی ئاسمانی عێراقی ئێستا ڕۆژانه له چه‌ند ئه‌ركێكی سنوورداردا، كه خۆی له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی پشكنینی ئاسمانی و وێنه‌گرتنی ناوچه سنووریه‌كان و هێڵی نه‌وتیدا ده‌بینێته‌وه، وێڕای ئۆپه‌راسیۆنی پشتیوانی ئاسمانی نزیك له كه‌رته سه‌ربازیه‌كان و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیدا، به ده‌یان سوڕانه‌وه‌ی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عێراق هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانی هێزه ئامسانیه‌كانی بكات به تازه‌ترین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه و پشكنین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پشتیوانیه هێزه ئاسایشیه‌کان بینا بكات و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیش له دژی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كان و میلیشیا له یاسا لاده‌ره‌كان له تێكڕای شاره‌كانی عێراقدا به‌هێز بكات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران