
یاریزان عه‌لا عه‌بدولزه‌هره
سه‌لیم عه‌بدوڵا
بۆ سایتی مه‌وتنی
ناجیح حمود جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق سوپاسگوزاری خۆی ڕاده‌گه‌یاند بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی که وه‌زیری لاوان و وه‌رزش جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر پێشکه‌شی کرد به له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی ئاماده‌کردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیمان بۆ پاڵه‌وانێتی جامی پاڵه‌وانانی کیشوه‌ره‌کانی 2009.
ناجیح حمود له میوانداری به‌رنامه‌ی (دیمه‌نی وه‌رزشی)دا که که‌ناڵێ شه‌رقییه په‌خشی ده‌کات، گوتی "یه‌کێتی عێراق کارئاسانیی بۆ ئه‌رکی ڕێزدار بۆرا ده‌کات له پێشڕه‌ویکردنی هه‌ڵبژارده‌ی نێشتمانیماندا".
له وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا که ڕووبه‌ڕووی حمود کرایه‌وه سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنی گه‌یشتنی ڕاهێنه‌ری لێهاتوویی جه‌سته‌یی به‌ڕه‌گه‌ز به‌رازیلی بۆ به‌غدا، حمود گوتی "فه‌رناندۆ ده‌یه‌وێت بچێته دوبه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند پاره‌یه‌کی خۆی له‌وێ، به‌ڵام دواکه‌وتنی گه‌یشتنی ڤیزاکه‌ی وایلێکرد سه‌ره‌تا بچێته عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ن، پاشانیش ڤیزای دوبه‌ی وه‌رده‌گرێت و ده‌چێته ئه‌وێ، ئینجا دێته به‌غدا".
حمود قسه‌ی له‌سه‌ر پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی کرد و گوتی "کادیری ڕاهێنان به‌رپرسی یه‌که‌مه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژاده، ئه‌مه‌ش ڕێگر نیه له‌به‌رده‌م ڕاوێژ به‌خشین له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه بۆ کادیری ڕاهێنان، به‌ڵام بڕیاری یه‌که‌م و کۆتایی به‌ده‌ست کادیری ڕاهێنانه".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران