
سه‌ربازێکی عێراقی
ئه‌یمه‌ن ئه‌مین
بۆ سایتی مه‌وتنی
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا دوپاتی کرده‌وه که هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه که له‌ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌ربڵاوی پایته‌خت ڕویاندا، جێ په‌نجه‌ی ڕێکخراوی قاعیده و چه‌ته‌کانی حیزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراویان پێوه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه لیوا قاسم عه‌تا له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا گووتی که ئه‌و چه‌تانه به‌نیازی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه بوون له به‌غدا له ڕۆژی 28ی مانگی نیساندا، که به‌رواری ڕۆژی له‌دایکبوونی سه‌رده‌سته‌ی ڕژێمی له‌ناوچووه، به‌ڵام کارڕاییه‌کانی ئاسایش و ئاماده‌کاری چڕی هێزه‌کانی عێراق بووه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هێرشه‌کان، ئه‌وه‌ش وای لێکردن واده‌ی جێبه‌جێکردنی هێرشه‌کانیان بگوازنه‌وه بۆ ڕۆژی دوایی له‌ڕێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی مینڕژکراو له شاری سه‌در، و ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی تر له ناوچه‌ی حوڕیه که له‌ئاکامیاندا ده‌یان هاوڵاتی بێ‌تاوان بوون به‌قوربانی له‌نێوان شه‌هید و برینداردا.
عه‌تا به‌ڵینی دا ڕاوه‌دووی گروپه به‌رپرسیاره‌کان له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بنرێت تا کاتی ده‌ستگیرکردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانی یاخود کوشتنیان، به‌وپێیه‌ی هیچ حه‌شارگه‌یه‌کی ئارامیان له‌هیچ بستێکی خاکی عێراقدا نه‌ماوه، هه‌روه‌ها گووتی که هه‌ماهه‌نگیه‌کی ئاست باڵا ئێستا له‌نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی عێراق له‌ئارادایه بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچونی شانه چه‌کداره‌کان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، لیوا ئایدن خالد بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس له‌ماوه‌ی کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شدا که له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیشمانی فه‌ریق حه‌سه‌ن عه‌وادی سازیدا، و (مه‌وتنی)ش ئاماده‌ی بوو، گووتی که هه‌ندێك له‌و هێرشانه‌ی به‌م دواییانه ڕویاندا مه‌زه‌نده کراوبوون، و کارێکی له‌ناکاو نه‌بوون بۆ هێزه عێراقیه‌کان، ، دوپاتیشی کرده‌وه که به‌نیازی ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریین له ستراتیژیه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قاعیده و سه‌رجه‌م گروپه چه‌کداره‌کان، و له‌ڕاستیدا ئێستا له‌ناوچه‌ی کازمه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان خۆستۆته قۆناغی جێبه‌جێکردن له‌رێگه‌ی سه‌پاندنی پشتێنه‌ی ئاسایش به‌ده‌وری شاره‌که‌دا، له‌نێوانیدا بیناکردنی دیوارێکی کۆنکریتی به‌چوارلای نێوه‌ندی شاره‌که، و دانانی بازگه‌ی پشکنین له ده‌روازه‌کانی، له‌گه‌ڵ دانانی ئامێری ئاشکراکردنی ته‌قه‌مه‌نی له بازگه سه‌ربازیه‌کاندا که به‌درێژایی هه‌ریه‌ك له‌و پشتێنه ئاسایشیانه بڵاوبونه‌ته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته ناوچه‌ی کازمه‌یه دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌کی له‌نزیك مه‌رقه‌دی ئیمام کازم به‌خۆوه دی، که بوونه هۆی کوشتنی ده‌یان هاوڵاتی سڤیڵی.
لیوا ئایدن ئاماژه‌ی بۆ بوونی ژماره‌یه‌ك ڕێکخراوی چه‌کداری چالاك له وڵات کر‌د، که ئه‌رکی شڵه‌ژاندنی ئاسایش و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیانیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه، ڕونیشی کرده‌وه که هه‌ندێك ڕێکخراو هه‌ن که له‌بیروباوه‌ڕدا جیاوازن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ده‌ستیان به هاوکاریکردنی یه‌کدی کردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی.
له‌هه‌مان پێودانگه‌وه، فه‌ریق حه‌سه‌ن عه‌وادی جه‌ختی کرده‌وه ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆکه ڕووده‌ده‌ن، ته‌نها هه‌وڵی شکست‌خواردووی گروپه تیرۆریسته‌کانه بۆ گێرانه‌ی عێراق بۆ گۆشه‌ی یه‌که‌م، ئه‌وه‌ش کارێکی مه‌حاڵه و هه‌رگیز مه‌یسه‌رنابێت، ڕوونیشی کرده‌وه که قه‌باره و توانستی هێزه عێراقییه‌کان، له‌نێونایاندا پۆلیسی نیشتمانی، بێگومان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ پێنج ساڵی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌زموونه باڵایانه‌ی له‌ماوه‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کان به‌درێژایی ماوه‌ی ڕابردوو به‌ده‌ستیان هێناوه، یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بگاته سه‌رجه‌م گروپه چه‌کداره‌کان و تواناکانیان ده‌ستنیشان بکه‌ن، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کر‌د که ئه‌و ئامانجانه به‌م زووانه ده‌ستگیر ده‌کرێن و له‌ناوده‌برێن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران