
نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق موئه‌ییه‌د لامی له‌ماوه‌ی کۆنگره‌که‌دا ده‌دوێت
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یاندنكارانی عێراق له سێی ئه‌ومانگه‌ی ئایاردا ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریان زیندوو ڕاگرت، ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرده بۆنه‌یه‌ك بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی وشه له هاوڕێ و هاوه‌ڵانیان. دا‌واشیان كرد ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامه‌نوس و په‌یوه‌ندی و په‌خش و نارندنه‌وه له عێراق هه‌یه كارا بكرێت، وێڕای یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نوس و مافی وه‌گیركه‌وتنی زانیاری.
كازم ڕیكابی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاپه‌ڕاندنی به‌رنامه‌ی پشتیوانی ڕاگه‌یاندنكاری عێراقی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئاماده كردووه، که (مه‌وتنی)یش ئاماده‌ی بوو گوتی، "ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌رفه‌تێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی گرنگی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، به‌وه‌ی كه مافێكه له مافه‌كانی مرۆڤ و ماده‌ی (19)ی جاڕی جیهانی مافی مرۆڤ باسی لێوه كردووه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه "ئاهه‌نگه‌كه هات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بۆنه‌یه‌ك بۆ خستنه‌ڕووی فیكر و هزری ڕۆژنامه‌نوسانی په‌یوه‌ستدار به ئازادییه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان و گرنگترین ئه‌و شتانه‌ش كه ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌و وڵاته له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا ده‌ستی كه‌وتبێت، هه‌روه‌ها تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌نیازن دایبنێن یا هه‌مواری بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئازادی ڕاگه‌یاندن یه‌ك ناگرنه‌وه".
ڕیكابی له‌وته‌یه‌كدا که له‌بڕی كۆشیرا ماتسۆرا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی یۆنسكۆ خوێندیه‌وه، سه‌رنجی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه "یۆنسكۆ تیشك ده‌خاته سه‌ر تواناكانی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌مه‌به‌ستی هاندانی گفتوگۆ و له‌یه‌كترحاڵیبوون و ئاشته‌وایی".
گوتیشی ئه‌و ئامرازانه‌ی ڕاگه‌یاندن كه خاوه‌ن زیندوویی و سه‌ربه‌خۆیی و فره‌یی و دادوه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕینن و مل بۆ سانسۆر و بۆ ده‌سته‌ڵاتی موڵكداران و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان كه‌چ ناكه‌ن، به‌ته‌نیا ئه‌وانن که ده‌توانن به‌شدار بن له دروستكردنی دایه‌لۆگ و ئاشته‌وایی به دووركه‌وتنه‌وه له جیاوازی و ناكۆكیه‌كانه‌وه.
موفید جه‌زائیری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له په‌رله‌ماندا گوتی، "ناكرێت ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆڵی خۆی ببینێت له ئازادی‌دا به‌بێ یاسا و پاڵپشتی ده‌ستوریی كه ئازادی ڕۆژنامه و ئازادی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌کان فه‌راهه‌م بکات به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 38ی ده‌ستوردا هاتووه".
ئه‌و گوتیشی "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگی به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌دات، چونكه هه‌ر ئه‌وه كه یاسا تایبه‌ته‌كان به ڕاگه‌یاندن داده‌نێت، ئێستا خواستی سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنیشی هه‌یه به‌ر له كۆتاییهاتنی وه‌رزی یاسادانانی ئێستا به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له واقیعی ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنكاران و قسه‌كردن له گرێنتیكردن و ده‌ستبه‌رکردنی پێویستیه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنه‌وه"، ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گوتی خواستێك هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو یاساكانی په‌یوه‌ست به كاری ڕاگه‌یاندن له‌یه‌ك سه‌به‌ته‌دا بۆ په‌سه‌ندکردن و ده‌رکردنیان، له‌وانه‌ش یاسای ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و یاسای په‌خش و ناردن و یاسای وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان و یاسای تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق.
نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق موئه‌ییه‌د لامی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گوتی "دوای ساڵێ 2003، پانتاییه‌كی فراوان بۆ ئازادی و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له عێراق دروست بوو، له به‌رامبه‌ریشدا پانتاییه‌كی مه‌ترسی هاته‌كایه‌وه له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نوسی تینوو بۆ ئازادی، خه‌ڵكێك هه‌ن ڕێگا به‌و ئازادیه ناده‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 265 ڕۆژنامه‌نوس له ساڵی 2003وه تا ئێستا، وێڕای دووقاتی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له برینداران".
لامی ڕوونی كرده‌وه و گوتی "له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوكه دیموكراسیانه‌ش كه به‌ده‌ست هاتوون، تا ئێستا پێویستمان به چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه ڕۆژنامه‌نوسی عێراقی و مافه‌كانی بپارێزێت، ڕه‌شنوسی یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نوسی ساڵ و نیوێك زیاتره نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه".
داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد په‌له بكات له په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ مسۆگه‌ركردنی مافی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراقی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕایگه‌یاند كه ڕێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی جیهانی بۆ سه‌ندیكا و یه‌كێتییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕێوه‌یه له به‌غدا له 23ی ئه‌و مانگه‌دا ساز ده‌كرێت، سه‌رنجی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه 70 ده‌وڵه‌ت ڕه‌زامه‌ندییان پیشان داوه بۆ ئاماده‌بوون له ئه‌و كۆنگره‌یه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سوعاد جه‌زائیری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی خانمه ڕۆژنامه‌نوسه عێراقیه‌كان گوتی "ئه‌مڕۆ ده‌بێ ئاماژه به ڕۆڵی ژنان بده‌ین له بواری ڕاگه‌یاندندا، كه له‌دایكبووی ئه‌مڕۆ نیه، به‌ڵكو ئه‌و ڕۆڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌كو یه‌كه‌م وه‌زیر له جیهانی عه‌ره‌بیدا كۆچكردووی هه‌رده‌م ئاماده‌بوو له‌گه‌ڵمان نه‌زیهه دلێمی جێپه‌نجه‌ی خۆی دانایه سه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراقی، به‌هه‌مان شێوه خانمه پێشه‌نگه‌كان له بواری ڕاگه‌یاندندا جێپه‌نجه‌ی خۆیان له‌و مێژووه‌دا داناوه، له‌وانه‌ش پۆلینا حه‌سون كاتێك یه‌كه‌م گۆڤاری ژنانه‌ی ده‌ركرد به‌ناوی (له‌یلا) له ساڵێ 1923، ده‌رگاشی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی ئافره‌ته‌کانی دی واڵا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو گۆڕه‌پانی ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه، كه ئه‌و كاته پاوان بوو بۆ پیاوان".
گومان له‌ودا نیه كه ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مساڵ شێوه و سیمایه‌كی تری هه‌بوو، له فره‌یی و جیاوازی له تێڕوانین و ئازادیه‌كی بێ وێنه، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی دیموكراسی له عێراق به‌هێزتر ده‌كات كه یه‌كێك له سیمایه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵاتی چواره‌مه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له پێش 2003وه هه‌بوو، كه ڕاگه‌یاندن ده‌ستكه‌ڵایه‌ك بوو به‌ده‌ست ده‌سته‌ڵاتێكی ڕه‌ها، بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی پێشوو به‌كاری ده‌هێنرا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران