
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری کامل مالیکی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری کامل مالیکی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه له رێگه‌ی پاره و پرۆژه‌کانه‌وه نایاته دی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه به ته‌نها کۆمپانیاکان ڕاناکێشێت ئه‌گه‌ر که‌ش و بارودۆخی گونجاو فه‌راهه‌م نه‌کرێت بۆ وه‌به‌رهێنان، له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ئاسایش و سه‌قامگیری، جه‌ختیشی کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌ئاڕاسته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، و گوتی "رێگه به‌گه‌نده‌ڵی ناده‌ین که پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان په‌کبخات".
له ماوه‌ی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی وه‌به‌رهێنان له عێراقدا له رۆژی یه‌کشه‌ممه 17ی ئایاردا، مالیکی هه‌روه‌ها گووتی "به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه له وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنی داواکارییه‌کانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندندا دێت له وڵات‌دا، که پێویستی به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ره‌نتی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان بکات، هیچ لایه‌نێك نیه که سه‌رکه‌شی به گیانی زاناکانی خۆی یاخود سه‌رمایه‌کانیه‌وه بکات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که "سه‌قامگیری سیاسی پێویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تیه بۆ ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان، و به‌دیهێنانی ته‌نها ئه‌رکی حکومه‌ت نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێویسته که به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی بگرنه ئه‌ستۆ، تاوه‌کو په‌یامێك به‌هه‌موو ئه‌وانه بگه‌یه‌نین که ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌که‌ماندا ئه‌نجام بده‌ن که وڵاتێکی له ڕووی سیاسیه‌وه سه‌قامگیره و په‌شێو نیه".
هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و بارودۆخه ناوازه‌یه‌ی که عێراقی پێدارۆیشت له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا ژیانی وه‌ستاندبوو و پاشماوه‌ی جه‌نگ و سه‌رکه‌شیه‌کان و کرده‌ی بانده تیرۆریستان و ده‌رچوان له‌یاسا رێگه‌یان نه‌ده‌دا به کۆمپانیاکان بۆ ئه‌وه‌ی بێن و له عێراقدا کار بکه‌ن".
به‌رده‌وام بوو "کاتێك که وتمان ساڵی 2009 ده‌بێته ساڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه له‌راستیدا ره‌وڕه‌وه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه له‌و ساڵه‌دا جوڵا پاش ئه‌وه‌ی که بارودۆخی ئاسایش و سیاسی گونجاو فه‌راهه‌مکران بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، و ژینگه‌ی پارێزراو و شیاو بۆ پاراستنی کرێکار و سه‌رمایه‌داران ره‌خسێندران".
هه‌روه‌ها مالیکی سه‌باره‌ت به دروستکردنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی قسه‌ی کرد و گوتی "ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان دروستکرد پاش ئه‌وه‌ی یاساکه‌یمان له ساڵی 2005 دا ده‌رکرد به‌ڵام به‌م دواییانه ده‌ست به جێبه‌جێکردنی کرا پاش به‌ستنی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه له چه‌ندین وڵات‌دا که دوا دانه‌یان کۆنگره‌ی له‌نده‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان بوو"، ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه که ئه‌م یاسایه ده‌کرێت ببێته هۆی ئاسانکردنی کاری وه‌به‌رهێنه‌ران و ئاڕاسته‌کردنیان بۆ یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که پێشوازیان لێده‌کات و کاره‌کانیان ئاسان ده‌کات له بری رۆیشتن به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تدا.
مالیکی ئاماژی به‌و به‌ره‌نگاریانه کرده‌وه که ڕووبه‌ڕووی حکومه‌ت بۆته‌وه له بواری ده‌رکردنی یاساکاندا که نه‌ده‌کرا بگه‌نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پاش وتووێژێکی توند نه‌بێت، جگه له کێشه‌ی به موڵكکردنی زه‌وی کۆمپانیاکان، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستپێشخه‌ری کردووه بۆ ده‌رکردنی چاکسازی له یاسای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا و پێشکه‌شکردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دابینکردنی ملیاره‌ها دۆلاری ئاشکرا کرد بۆ په‌ره‌دان به چه‌ندین که‌رتی جیاوازه‌وه، له‌وانه که‌رتی کشتوکاڵ و نیشته‌جێبوون و فێرکردن، ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه که "بڕێکی پاره‌ی ئێجگار زۆرمان دابینکردووه که سروشتێکی ستراتیجی هه‌یه، له‌وانه 18 ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی که‌رتی کشتوکاڵ و 25 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون، و دابینکردنی چه‌ندین بڕه پاره‌ی دیکه بۆ هاوکاریکردنی بواری رۆشنبیری و قوتابخانه‌کان و خوێندنی باڵا".
له‌به‌رده‌وامیدا گوتی "هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیمان به‌ده‌ستهێناوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژانه و ده‌وڵه‌ت گه‌ره‌نتی ئه‌مه ده‌کات"، داوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگاشی کرد له‌به‌رده‌م که‌رتی تایبه‌تدا بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی بیناکردن و ئاوه‌دانکردنه‌وه و وه‌به‌رهێناندا.
بێگومان هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق بۆ کاراکردنی ئه‌دائی چاودێریدا نیشانه‌ی هه‌وڵه جدیه‌کانیه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌ڕێوه‌بردندا که جه‌سته‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی په‌کخستوه و رێگه‌ی گرتووه له پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانیش، وا دیاره حکومه‌ت سوره له‌سه‌ر رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵه‌کان له‌رێگه‌ی دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه بۆ قه‌ڵاچۆکردنی گه‌نده‌ڵی که ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاکانی چاودێریکردن ده‌گرێته‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دیوانی چاودێری دارایی و سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عه‌لی عه‌لاق، و به هاوبه‌شی رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بۆ کاراکردنی رۆژنامه‌گه‌ری لێپێچینه‌وه‌دا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران