
یاریه‌کی تۆپی پێی عێراقی
سه‌لیم عه‌بدوڵا
بۆ سایتی مه‌وتنی
یانه‌ی هه‌ولێر توانیی که بۆ خولی 16ی پاڵه‌وانێتیی جامی یه‌کێتیی ئاسیا سه‌ربکه‌وێت سه‌رباری دۆڕاندنی به یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی له کوه‌یت به دوو گۆڵ که له لایه‌ن یاریزانی پیشه‌گه‌ری سوری فیراس ئه‌لخه‌تیب له خوله‌کی 39 و 82 کران و، له خوله‌کی 82ی یارییه‌که‌دا یاریزانی هێڵی به‌رگریی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیی عێراقمان سه‌عد عه‌تیه کرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته هه‌ولێر به دڵنیاییه‌وه ده‌ستی به ئه‌و یارییه کرد چونکه ئاگادار بوو که یانه‌ی ئه‌لمه‌بره‌ی لوبنانی ڕکبه‌ری به یه‌ك گۆڵ به یانه‌ی ئه‌لعروبه‌ی عومانی میوانی دۆڕاندوه، له ئه‌و یارییه‌دا که له یاریگای 'به‌یروت ئه‌لبه‌له‌دی' کردیان و یاریزان ئه‌حمه‌د میشعه‌ل له خوله‌کی 85دا گۆڵه‌که‌ی ئه‌لعروبه‌ی عومانی کردبوو.
به‌وپێیه ئێستا ئه‌وه دڵنیابوو که یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی عێراق و یانه‌ی زه‌ورای دووه‌می خولی وه‌رزی ڕابردووی عێراق له یارییه‌کی گرنگ و یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ر یه‌كتر ده‌که‌ون بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی جامی ئاسیا، واته به دڵنیاییه‌وه و 100% یانه‌یه‌کی عێراقی ده‌گاته خولی 8ی پاڵه‌وانێتییه‌که.
به‌وپێیه ڕیزبه‌ندیی کۆتایی گروپی C به ئه‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
1- یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی کوه‌یتی 11 خاڵ له کۆی 6 یاری. سه‌رکه‌وتووه بۆ خولی 16.
2- یانه‌ی زه‌ورای عێراقی 8 خاڵ له کۆی 6 یاری. سه‌رکه‌وتووه بۆ خولی 16.
3- یانه‌ی ئه‌لعروبه ئه‌لعومانی 8 خاڵ له کۆی 6 یاری. له پاڵه‌وانێتییه‌که ده‌رچووه ده‌ره‌وه.
4- یانه‌ی ئه‌لمه‌بره‌ی لوبنانی 6 خاڵ له کۆی 6 یاری. له پاڵه‌وانێتییه‌که ده‌رچووه ده‌ره‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی ئه‌لعروبه ئه‌لعومانی هه‌مان کۆی خاڵیان هه‌بوو به‌ڵام به جیاوازی کۆی گۆڵه‌کانی هه‌ردوو یاریی نێوانیان هه‌ولێر سه‌رکه‌وت، چونکه له یارییه‌که‌ی که له سوڵتاننشینی عومان کردیان ئه‌نجامی یارییه‌که 1-1 بوو و له یارییه‌که‌ی که له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن کردیان هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3-0 یارییه‌که‌ی برده‌وه.
شایه‌نی باسه، هێشتا شوێنی یارییه‌که‌ی نێوان زه‌ورا و هه‌ولێر ده‌ستنیشان نه‌کراوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره که له ئیماره‌تی دوبه‌ی بێت که یانه‌ی زه‌ورا وه‌کو باره‌گای نیشته‌جێبوونی هه‌ڵیبژاردوه، ئه‌گه‌رچی پێشتر سه‌رۆکی یانه‌ی زه‌ورا سه‌لام هاشم ڕایگه‌یاندبوو که یارییه‌که له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی 'شه‌عب' له به‌غدا ده‌کرێت و پێشبینی ده‌کرێت که ده‌سته‌ی کارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌وه ڕه‌زامه‌ند بێت چونکه یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراقیدا به‌شداره و به‌رده‌وام بۆ یارییه‌کانی ئه‌و خوله هاتوچۆی سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق ده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران