
سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار نوری ڕاوی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار نوری ڕاوی كرده‌وه، په‌یامێكی سوپاس و ڕێزلێنانی پێشكه‌ش كرد به‌بۆنه‌ی پێشكه‌شكردنی كاره هونه‌ریه‌كانی به مۆزه‌خانه‌ی عێراق.
ئه‌مه‌ش له‌كاتی پێشوازیكردنی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری عێراق هونه‌رمه‌ند نوری ڕاویدا هات، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری گه‌شتیاری و شوێنه‌واره‌كان دكتۆر قه‌حتان جبوری و وه‌كیل وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌ڕێز تاهیر ناسر مه‌حمود.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یانێكیدا كه (مه‌وتنی)ش كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، ڕوونی كرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ئه‌و هه‌وڵه بێوچانانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند نوری ڕاوی به‌درێژای كاروانی هونه‌ری خۆی پێشكه‌شی كردوون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش كه پێشكه‌ش به هونه‌ر و كه‌له‌پوری عێراقی كردوون، به‌رزی نرخاند.
گوتیشی "پێشكه‌وتنمان ده‌وێ بۆ وڵاته‌كه‌مان به هه‌موو ئه‌و وێژه و زانست و ڕۆشنبیری و هونه‌رانه‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌مانه‌وی توانا مێژووییه‌كانمان له‌و بوارانه‌دا به‌ره‌و پێش ببه‌ین و بیانكه‌ین به هانده‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ پاشه‌ڕۆژ، پارێزگاریش له بۆماوه‌ی(میراتی) هونه‌ری و وێژه‌یی و زانستیمان ده‌كه‌ین و پشتیوانی له هه‌موو داهێنه‌ران و بیریاره عێراقیه‌كان ده‌كه‌ین و گرنگیان پێ ده‌ده‌ین"
سه‌رۆك وه‌زیران داوای دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی بۆ داهێنه‌ران و بیریار و زانا عێراقیه‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له‌و ڕێیه‌وه ڕووی مێژوو و داهێنانی عێراقی ببینن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه هونه‌رمه‌ند نوری ڕاوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له پێناو عێراق و عێراقیه‌كان به گشتی و هونه‌رمه‌ندان و بیریاران به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ده‌یدات، به‌رزی نرخاند.
هونه‌رمه‌ند ڕاوی گوتی ئه‌مڕۆ له‌و شوێنه ده‌وه‌ستم و هه‌ست به به‌خته‌وه‌ریه‌كی زۆر ده‌كه‌م بۆئه‌و گرنگیه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران به من و به هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ده‌دات و كاره‌كانمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، پێشكه‌شكردنی سوپاسگوزاری به ئێمه و گرنگیدانی به توێژی هونه‌رمه‌ندان و هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق به‌ڵگه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وه. پێشكه‌شكردنی كاره هونه‌ریه‌كانیشم به مۆزه‌خانه‌ی عێراقی ته‌نها هه‌ستێكه كه پێم وایه ئه‌وه‌ی هه‌مه مافی عێراقیه‌كان هه‌موویانه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌كانی پاشه‌ڕۆژ پشتاوپشت بۆ یه‌كتری به‌جێ بێڵن و سوودی لێ ببینن.
ڕاوی له ڕاگه‌یاندنێكیدا بۆ (مه‌وتنی) له دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا گوتی "به‌ته‌نگ كاره‌كانی خۆمه‌وه بووم به‌ته‌نگ ئه‌و میراته هونه‌ریه‌مه‌وه بووم له دزین، ئومێده‌وارم شوێنێك له مۆزه‌خانه‌ی عێراق بۆ ئه‌رشیفه‌كه‌م دابین بكرێت".
ڕاوی هیوای خواست كه لایه‌نه فه‌رمیه‌كان له حكومه‌تی عێراق مۆزه‌خانه‌یه‌كی بچكۆڵه دابمه‌زرێنن كه كاره‌كانی ئه‌و و كاره‌كانی پێشه‌نگه‌كانی تریش له‌خۆ بگرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو وڵاتاندا باوه كه گرنگی به بزاڤی شێوه‌كاری ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان و میراتێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی كه گرنگی به هونه‌ری شێوه‌كار ده‌ده‌ن.
گوتیشی "پێشتر قسه‌م له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی یۆنیسكۆ كردووه له به‌یروت و عه‌مان و دیمه‌شق و به‌غدا، هه‌روه‌ها لایه‌نه حكومیه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی كه زیاتر له شه‌ست ساڵه پارێزگاری لێ ده‌كه‌م و ژوره‌كانی خانوه‌كه‌م به‌و ئه‌رشیفه قه‌ره‌باڵغ كردووه.
قسه‌ی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و ئه‌رشیفه كرد كه هه‌یه‌تی وه‌كو ئه‌رشیفێكی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و گوتی "بزاڤی شێوه‌كاری و هونه‌ری كه هه‌زاران لێكۆڵینه‌وه و ڕێنوێنی له‌سه‌ر پیشانگا و هه‌ڵواسراو و بابه‌تی تایبه‌تمه‌ند، وێڕای ئه‌و كاره هونه‌ریانه‌ی خۆی كه ماونه‌ته‌وه.
شایه‌نی گوتنه ڕاوی كه له ساڵی 1925 له شارۆچكه‌ی ڕاوه له‌دایك بووه و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی شێوه‌كاره عێراقیه‌كانه له ساڵی 1956، وه‌كو ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شێوه‌كاری له ته‌له‌فزیۆنی عێراق له ماوه‌ی 1957 تا 1987 كاری كردووه، دیپلۆمای په‌یمانگای هونه‌ره جاونه‌كانی وه‌رگرتووه له به‌شی نیگاركێشیدا، نێرده‌ی خوێندیش بووه بۆ دیزاینی چاپ و مۆنتاژی چاپكراوه‌كان و دیكۆری به‌رنامه ته‌له‌ڤیزیۆنیه‌كان له به‌له‌گراد له ساڵی 1962، به دامه‌زرێنه‌رانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ ده‌ژمێردرێت و یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ریشی بووه له ساڵی 1962 وه تا ساڵی 1974، ئه‌ندام بووه له (گروپی پێشه‌نگه‌كان) ی هونه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی فائیق حه‌سه‌ن هه‌ر له‌ساڵی 1964 وه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نیشتمانی عێراقی هونه‌ره‌كان (ئیاب) ی سه‌ر به ڕێكخراوی یۆنسكۆ بووه له ساڵی 1969وه.
ڕاوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شێوه‌كارانی عێراق بووه له 1982، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌رۆكایه‌تی بكاته‌وه كه متمانه‌ی هونه‌رمه‌نده عێراقیه‌كانی به‌ده‌ست هێنا به‌وه‌ی كه دواهه‌مین پێشه‌ندگه.
مه‌دالیای مافی جیهانی به ڕێوشوێنێكی كۆماری وه‌رگرتووه له ساڵی 1993وه، پاشان شۆره‌تی (پێشه‌نگێكی شێوه‌كار).
به ده‌یان پیشانگای شێوه‌كاری تایبه‌تمه‌ندی له به‌غدا و پایته‌ختی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بیه‌كان كردوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش له‌نده‌ن و بۆدابست و پاریس و عه‌مان.
ڕاوی ژماره‌یه‌ك چاپكراو و نوسینی هه‌ن له ڕه‌خنه و هونه‌ری شێوه‌كاره‌وه، به نیگاركێشانی بۆ بوراق و ئه‌سپی باڵنده‌وه ناسراوه، هه‌روه‌ها (بیره‌كانی) شاری ڕاوه، كاره‌كانی ڕێچكه‌ی خۆیان بۆ به‌ناوبانگبوون و جێگیربوون له یاده‌وه‌ری ڕۆشنبیریدا گرتووه به‌وه‌ی كه سه‌روه‌ری و پێشه‌نگێكی شێوه‌كار بووه و به هۆشیاریێكی زۆره‌وه به‌شدار بووه له دروستكردنی ناوی خۆی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه

















سه‌رنجی خوێنه‌ران