
دادوه‌ر ڕه‌حیم عگێڵی
عه‌بدوڵا قاسم
بۆ سایتی مه‌وتنی
كارێكی بێ وچانه كه ده‌سته‌ی ڕۆشنسازی گشتی گرتوویه‌ته ئه‌ستۆی خۆی بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردن و داراییه به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ئه‌مه‌ش له ڕاپۆرتی ساڵانه‌دا هاتبوو كه سه‌رۆكی ده‌سته ڕه‌حیم عه‌گیلی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سازی كرد، ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی)ش ئاماده‌ی بوو، ڕاپۆرته‌كه بڵاوی كرده‌وه كه ده‌سته 5031 نوچه‌ی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی بڵاو كردۆ‌ته‌وه، 3027 داواكاری گه‌یشتوونه‌ته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، 630 یادداشتی ده‌ستگیركردن به كێشه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌رچوون، له هه‌مان ساڵیش‌دا له كۆی 417 كه‌س 97 كه‌س سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌و هۆكارانه‌ش كه بوونه هۆی ته‌واونه‌كردنی كێشه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له دژی هه‌ندێك گه‌نده‌ڵ، به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕۆشنسازی گشتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌وتوونه‌ته به‌ر یاسای ئه‌و لێبووردنه‌ی كه حكومه‌ت له ساڵی ڕابردوودا ده‌ریكرد وێڕای مادده‌ی (136ب) كه ده‌سته‌ڵاتی داوه به وه‌زیر فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت ڕاده‌ستی دادگا نه‌كات، دووپاتیشی كرده‌وه كه پڕۆژه یاسای له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی له دۆخی ئاماده‌كردن دایه بۆ په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌م یاسایه سنوورێك بۆ زۆرێك له‌و حاڵه‌تانه داده‌نێت، له زۆر شوێن هه‌موار كراوه و ڕێگا له وه‌زیر و به‌رپرسه‌كان ده‌گرێت كه خزمه‌كانیان له هه‌مان وه‌زاره‌ت یا ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه كاریان تێدا ده‌كه‌ن دابمه‌زرێنن.
دادوه‌ر ڕه‌حیم عه‌گیلی دیسان جه‌ختی كرده‌وه كه ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ده‌سته له ساڵی 2008 دا، 86 له سه‌دان بوو، كه له هه‌موو ساڵانی رابردوو زیاتر بوو ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ده‌سته ته‌نها 139 فه‌رمانبه‌ری له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندن و پێشبڕكێدا دامه‌زراندوون له‌وانه‌ش 117 كه‌س له هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌وه له نێوانیشیاندا 86 لێكۆڵه‌ر كه ده‌سته پێوستیان ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕۆشنسازی جه‌ختی كرده‌وه كه عێراقی نوێ له‌به‌رده‌م هیچ پۆستێك یا پله‌یه‌كی دیاریكراوی فه‌رمانبه‌ریدا ناوه‌ستێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی گه‌نده‌ڵیدا به‌ڵكو ئاماژه‌ی به فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌هه‌ماهه‌نگی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا كه ژماره‌یان گه‌یشتۆته زیاتر له 500 فه‌رمان تا یه‌كی ئه‌و مانگه‌ی ئایار، ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌روه‌ها بیست و شه‌شی مانگی ئایار ده‌ستگیركردنی 33 فه‌رمانبه‌ری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ستگیر كردوون، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له هه‌نگاوێكیشدا كه پێشتر عێراق به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه داراییه‌كان بوو له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، عه‌گیلی جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه خۆی له سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یه‌وه ده‌بینێته‌وه لیستی ئاشكراكراوه‌كانیان ڕاده‌ست كردوون به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێجگه له وه‌زیری بازگانی و ده‌ره‌وه، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌كۆی 275 نوێنه‌ر 34 نوێنه‌ر له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراكراوه‌كانی خۆیان به به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانیانه‌وه راده‌ستكردووه و ئه‌وانی دیكه‌ش له ماوه‌ی داهاتوودا ئاشكرای ده‌كه‌ن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ڕۆشنسازی گشتی له كاتێكدا هاتووه كه میری و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌و دیارده‌یه و له ڕه‌گوڕیشه ده‌رهێنانی، ئه‌مه‌ش له‌و لیسته‌دا به‌رجه‌سته بوو كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كردوون كه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به سروشتی ئه‌دای ته‌مه‌نی حكومه‌ت له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوودا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران