
کوڕانی عێراقی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ده‌که‌ن
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
بۆ سایتی مه‌وتنی
بریکاری زانستیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دکتۆر نیهاد ئه‌لجبوری ڕه‌وتی پرۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌سه‌رکرده‌وه که هه‌تا ماوه‌یه‌کی که‌م له‌مه‌وبه‌ر به یه‌کێك له ناوچه بشێوه‌کان داده‌نرا.
له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، که 'مه‌وتنی' کۆپییه‌کی به‌ده‌ست که‌وتووه، ڕایگه‌یاندوه که له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سه‌لاحه‌دین بریکاری زانستی جه‌ختی کردووه له‌سه‌ر پێویستی ڕه‌خساندنی که‌شێکی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان له ڕێگه‌ی دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هه‌موو قوتابیه‌ك و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زیری په‌روه‌رده دکتۆر خزه‌یه‌ر مو‌سا خه‌زاعی فه‌رمانی ته‌رخانکردنی دارایی پێویستی بۆ مه‌سه‌له‌ی دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه داوه.
بریکاری وه‌زیر ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که وه‌زاره‌ت خه‌ریکی هاوکاریی و کار ڕێکخستنه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگریی و ناوخۆ بۆ دانانی بازنه‌یه‌کی ئاسایش به ده‌وری بنکه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کاندا و ڕه‌خساندنی که‌شێکی ئارام و ئاسایش بۆ قوتابیان.
بریکاری وه‌زیر له گه‌شته‌که‌یدا هه‌روه‌ها سه‌ردانی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی قه‌زای بێجی کرد و ڕه‌وتی پرۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی قه‌زاکه‌ی به‌سه‌رکرده‌وه، که پێشتر قه‌زاکه له ژێر کۆنترۆڵی تاقمه تێرۆریستییه‌کاندا بوو و، هه‌روه‌ها لیستی ئاماری ئه‌و قوتابیانه‌ی به‌سه‌رکرده‌وه که مافی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌یان هه‌یه و جه‌ختی کرد له‌سه‌ر گرنگیی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان له وڵات‌دا چونکه وڵات هه‌ر ته‌نها به زانست و زانیاریی ده‌توانێت گه‌شه بکات و پێش بکه‌وێت.
ئه‌مجا ڕوونی کرده‌وه که په‌روه‌رده و خوێندن شتێکی بنه‌ڕه‌تییه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تێرۆردا و هه‌روه‌ها شتێکی بنچینه‌ییه بۆ نه‌هێشتنی مه‌سه‌له‌ی بێکاریی له وڵات‌دا. بریکاری زانستی ئه‌مجا سه‌ردانی که‌رته‌کانی سوپای عێراقی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین کرد و پێکه‌وه باس و تاووتوێی گرنگترین ئه‌و ڕێگانه‌یان کرد که پێویستن بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ بنکه‌کانی تاقیکردنه‌وه و هاوکاریکردنێکی چالاکانه له ڕێگه‌ی دابه‌شکردنی ئاوی خواردنه‌وه به ئۆتۆمبێله‌کانی سوپا به‌سه‌ر بنکه‌کانی تاقیکردنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی سوپا لیوا سه‌لاحه‌دین جه‌مال ئاماده‌یی سوپای عێراقی دووپات کرده‌وه سه‌باره‌ت به دابینکردنی ئاسایش بۆ بنکه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان و پێشکه‌شکردنی هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی که‌رتی په‌روه‌رده، له ئه‌و ڕوانگه‌یه‌وه که که‌رتێکی زۆر گرنگه بۆ پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات.
له لایه‌کی تره‌وه بریکاری زانستی گووته‌یه‌کی له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین پێشکه‌ش کرد و تێیدا جه‌ختی کرد له‌سه‌ر گرنگیی دابینکردن و پێشکه‌شکردنی یارمه‌تیی پێویست له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه بۆ که‌رتی په‌روه‌رده، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی بنیاتنانی قوتابخانه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه ژماره‌یه‌کی زۆر قوتابخانه‌ی قوڕی تێدایه که ئه‌ڵبه‌ته نزیکه‌ی 130 قوتابخانه له بینای قوڕدان و، هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کرد که مامۆستایان بخرێنه کۆرس و خولی ڕاهێنان به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستاکان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران