
کارمه‌ندێکی قوتانخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌کانی له قوتابخانه‌یه‌کی عێراقدا
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایه‌گه‌یاند كه به‌نیازه پڕۆسه‌ی هاوكاری خۆراكی له عێراق فراوان بكات، و ژه‌می به‌خۆڕاییش بۆ خوێندكارانی قوتابخانه‌كان له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكاندا به هاوكاری حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش ده‌كات.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، له ئێدوارد كالۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی به‌رنامه‌ی عێراقی گواسته‌وه و گوتی "ئه‌و بیرۆکه‌یه به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان داده‌نرێت له هه‌وڵه‌كانی به‌رنامه‌كه‌دا، بۆ گه‌یشتن به بێ ده‌رامه‌تترین توێژ له عێراقدا، تا ئێستا گرنگیدانمان به‌و خه‌ڵكانه بووه كه له‌ناو عێراقدا شوێن ده‌گۆڕن له‌ترسی نائارامیی ئاسایش و ناتوانن به‌شی كۆپۆنی خۆراكی خۆیان وه‌رگرن كه حكومه‌تی عێراق ده‌سته‌به‌ری ده‌كات له ڕێگای سیستمی دابه‌شكردنی گشتی.
كالۆن گوتیشی "ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه هاوكاری هه‌موو ئه‌و توێژانه‌ی كه زۆر كه‌مده‌رامه‌تن له وڵات‌دا بكه‌ین، له‌وانه‌ی كه ناتوانن خۆراكی پێویست بۆ خێزانه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
ئه‌و ڕاڕه‌وه نوێیه له‌گه‌ڵ ستراتیژیه‌تی به‌رنامه‌كه‌دا له سه‌ر ئاستی جیهاندا دێته‌وه، بۆ پیاده‌كردنی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ پرسه‌كانی برسیه‌تی. له‌سه‌ر ئاستی دووریشدا مه‌به‌ستمانه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ین وه‌كو كڕینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خواردنی ناوخۆیی و به‌رنامه‌ی ڕاده‌ستی دراو و كۆپۆنی خواردن، كه ده‌رفه‌ت به سوودمه‌نده‌كان ده‌دات ئه‌و كۆپۆنانه بكڕن، یاخود له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی خواردنی دیكه له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا بیگۆڕنه‌وه.
به‌یاننامه‌كه گوتیشی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خۆراكی نوێی قوتابخانه‌كاندا، ده‌ست به پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌زموونی ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژه‌می به‌خۆڕایی له ڕۆژانی خوێندندا بۆ 170.000 خوێندكاری قۆناغی سه‌ره‌تایی له هه‌شت ناوچه‌ی كه زۆر به‌ست نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن له پاریزگاكانی دیاله، نه‌ینه‌وا، سلێمانی و واسیت.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه به هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌پێی ڕاسپارده‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیری ئاسایشی خۆراك و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له عێراقدا، كه به‌رنامه‌ی خۆراك و ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له عێراق ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامیان داوه.
كالۆن گوتیشی فراوانكردنی مه‌ودای پڕۆسه‌ی ئێستا له عێراق، ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ پڕۆسه‌یه‌كی نوێ بۆ بوژانه‌وه و فریاگوزاری، كه دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و ساڵی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
به‌یانه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق، ئێستا كار بۆ دانانی ورده‌كاریه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران