
هێزه ڕۆمانیه‌كان به فه‌رمی كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیان دێنن له عێراق
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
بۆ سایتی مه‌وتنی
له ئاهه‌نگێكی فه‌رمیدا، كه سه‌رۆكی ڕۆمانیا و باڵوێزی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی عێراقی ئاماده‌ی بوون، هێزه‌كانی ڕۆمانیا كه پێكهاتوون له نزیكه‌ی 300 ئه‌ندام، ئه‌ركه‌كانیان له چوارچێوه‌ی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له پاریزگای زیقاردا كۆتایی پێهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوودا به‌شدارییان كرد.
ڕێوشوێنه‌كانی ئاهه‌نگی كۆتاییهێنانی ئه‌ركی هێزه‌كانی ڕۆمانیا له عێراق له بنكه‌ی ته‌لیلی سه‌ربازی نزیك شاری ناسریه به‌ڕێوه‌چوو، كه سه‌رۆكی ڕۆمانیا تریان باسیسكۆ، باڵوێزی ئه‌مریكا كریستۆفه‌ر هیل، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق سوپاسالاری یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری، سه‌رۆكی هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان ژه‌نه‌رال ڕای ئودیرنۆ، سه‌ركرده‌ی هێزه‌کانی وشكانی فه‌ریق روكن عه‌لی غێدان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ڕۆمانی و ئه‌مریكا و به‌رپرسانی تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پارێزگای زیقار، وێڕای ژماره‌یه‌ك شه‌یخ و پیاوماقولانی پارێزگا و به‌رپرسه حكومیه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌ی بوون.
له ماوه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا سرودی نیشتمانی عێراقی و ئه‌مریكی و ڕۆمانی لێدران و ژماره‌یه‌ك وتار خوێندرانه‌وه، و خوله‌كێك به‌پێوه وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و چه‌ند تاجه‌گوڵێنه‌یه‌کیان له به‌رده‌وم په‌یكه‌ری یاده‌وه‌ری دانا له بنكه‌ی ته‌لیله‌ی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها زۆر دیاری و مه‌دالیای سه‌ربازی پێشكه‌ش كران، پاشان ئاڵای ڕۆمانیا هێنرایه خواره‌وه و نمایشێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه ڕۆمانیه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا به‌ناوی (ئه‌لعه‌قارب ئه‌لحه‌مرا- دووپشكه سووره‌كان).
سه‌رۆكی رۆمانیا له وته‌یه‌كی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گوتی "كاتی ئه‌وه هاتووه كه ڕۆمانیا به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا بكات و كۆمپانیای ڕۆمانی جێگای هێزه سه‌ربازیه‌كان بگرنه‌وه".
باسیسكۆ سوپاسی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ركێكی گرنگیان له عێراقدا به‌جێ گه‌یاند و ڕۆڵێکی گرنگیان بینی.
سوپاسالاری سوپای عێراقیش سوپاسالاری یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری ده‌ستخۆشی له هه‌وڵی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان و هێزه ڕۆمانیه‌كان كرد، پێداگریشی له‌سه‌ر ئاماده‌باشی هێزه عێرایه‌كان كرده‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ئاسایش له عێراقدا.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق له وته‌كه‌یدا له ئاهه‌نگه‌كه گوتی "ماڵئاوایی له دۆسته ڕۆمانیه‌كانمان ده‌كه‌ین دوای كۆتاییهێنان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یان بۆ كۆتاییهێنانی دیكاتۆریه‌ت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و بیناكردنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق كه له‌ڕێگای چه‌ندین قوربانی و كاری هه‌وبه‌شه‌وه له‌نێوان عێراق و دۆسته‌كانیه‌وه به‌دی هاتووه.
ئه‌وه چواره‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ڕۆمانیایه بۆ عێراق بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی، یه‌كه‌م سه‌ردان له ئازاری 2005 دا بوو پاشان كانونی یه‌كه‌می 2005 و دواتر له ئابی 2006.
ڕۆمانیا و عێراق له 26ی كانونی دووه‌مدا ڕێككه‌وتنێكیان بۆ كێشانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه ڕۆمانیه‌كان له عێراق به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه، كه له 31 ی ته‌مموزی داهاتوودا كۆتایی دێت، واژۆ كرد.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران