
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی نوری مالیکی سڵاو له سه‌رۆکی کۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی کریستۆفه‌ر دو مارجیری ده‌کات له‌مه‌یانی کۆبونه‌وه‌یاندا له به‌غدا
ئه‌کسه‌م سه‌عید
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌رۆشی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، به‌تایبه‌تیش بواری نه‌وتی، نوێکرده‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و ڕۆڵه‌ی به‌رز نرخاند که حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌یگێڕێت بۆ یارمه‌تیدانی عێراق، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلا سارکوزی.
ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی پێشوازیکردنی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی له سه‌رۆکی کۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی کریستۆفه‌ر دو مارگیری و شاندی یاوه‌ری هات که له ڕۆژی چوارشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی ئێستادا سه‌ردانی عێراقیان کرد، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رچوو له سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانه‌وه که ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی) کۆپیه‌کی ده‌ستکه‌وتووه، مالیکی دووپاتی کرده‌وه که حکومه‌ت و گه‌لی عێراق چاویان له به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌کانه له عێراقدا به‌تایبه‌تیش کۆمپانیای تۆتاڵ که مالیکی بانگهێشتی کردووه بۆ به‌شداربوون له کرنده‌وه‌ی پێشنایازه‌کانی کۆمپانیاکان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌کۆتایی مانگی حوزه‌یرانی ئێستادا.
مالیکی هه‌روه‌ها داوه‌تنامایه‌کی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا فرانسوا ڤیۆنی کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بکات به‌یاوه‌ری خاوه‌ن کۆمپانیا و بزنسمان و سه‌رمایه‌داره فه‌ره‌نسیه‌کان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی کۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی کریستۆفه‌ر دو مارجیری دووپاتی کرده‌وه که تۆتاڵ به‌شداریی له‌و خوله مۆڵه‌تبه‌خشینه ده‌کات که ده‌به‌خشرێته کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له عێراق، که بڕیاره له کۆتایی ئه‌و مانگه‌ی ئێستادا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها گووتی سه‌ردانه‌که‌ی، که له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی حکومه‌تی عێراقیدا هاتووه له‌ماوه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پاریس بۆ به‌شداریکردن له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق، مه‌به‌ست لێوه‌ی دووپاتکردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا و کۆمپانیای تۆتاڵه به‌هاوکاری کردنی عێراق.
هه‌ره‌ها به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، مارجیری ڕایگه‌یاند که کۆمپانیای تۆتاڵ کارده‌کات له‌سه‌ر زیادکردنی هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتدا.
ئه‌مه‌و وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی ڕۆژی چوارشه‌مه له‌ماوه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له‌به‌غدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ سازیکرد، ڕایگه‌یاند که وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندنی ناوی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیه بیانیانه‌ی مۆڵه‌تیان پێدراوه بۆ کارکردن له که‌رتی ده‌رهێنانی نه‌وت و په‌ره‌پێدانی کێڵگه نه‌وتیه‌کاندا له عێراق.
شه‌هرستانی خولی کێبڕکێی یه‌که‌می به 'ڕووداوی نه‌وتیی مه‌زن' شیوه‌ناس کرد، و گووتی که وه‌زاره‌ت شه‌ش کێڵگه‌ی نه‌وتیی زه‌به‌لاح و دوو کێڵگه‌ی گازیی هه‌ڵبژاردوون، و داوای له گه‌وره کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی جیهان کرد که بێنه مه‌یدانی کێبڕکێوه، و له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داواکاریه‌شی، 120 کۆمپانیا داواکاریان پێشکه‌ش کرد، له‌وانه 35 کۆمپانیا ڕه‌زامه‌ندیان پێ به‌خشرا.
بێگومان عێراق خاوه‌نی سێهه‌م یه‌ده‌گی نه‌وته له جیهاندا له‌دوای ڕووسیا و ئێران، و قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له خاکیدا ده‌گاته 115 ملیار به‌رمیل. ئه‌مه‌و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ساڵی ڕابردوودا له‌نێوان 6.1 و 7.1دا بوو، له‌کاتێکدا له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا ڕۆژانه 4.3 ملیۆن به‌رمیلی له ڕۆژێکدا ئه‌نارده ده‌کرد.
شایه‌نی باسه که جێگری سه‌رۆكی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ماوه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پاریس له نیسانی ڕابردوو، ڕایگه‌یاندبوو که تۆتاڵ ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی له‌پێشه بۆ سه‌رکه‌وتن له به‌ده‌ستهێنانی گرێبه‌ستێکی گرنگ، به‌تایبه‌تی کۆمپانیاکه پێشتر مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بووه.
به‌ڵام باڵوێزی عێراق له پاریس موه‌فه‌ق عه‌بود، دووپاتی کرده‌وه که ئه‌و دوو کێڵگه نه‌وتیه‌ی تۆتاڵ به‌نیازه کاریان تێدا بکات، بڕی یه‌ده‌گی به‌رهه‌مهێنانیان له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا زیاتره، بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران