
سه‌رکۆماری عێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق ستیفان دیمستۆرا
یوسف ئیبراهیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو رێکه‌وتی 11 حوزه‌یران، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق ستیفان دیمستۆرا کۆتایی ئه‌رکه‌کانی خۆی له عێراقدا ڕاگه‌یاند، له هه‌مانکاتیشدا گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر به ئاینده‌ی عێراق ده‌ربڕی.
راگه‌یاندنه‌که‌ی دیمیستۆرا له واده‌ی ئه‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا هات که له شاری نه‌جه‌فی باشووری عێراق ئه‌نجامدر پاش چاوپێکه‌وتنی به مه‌رجه‌عی ئاینی سه‌ید عه‌لی سیستانی که به سه‌ردانێکی ماڵئاوایی له‌قه‌ڵه‌میدا.
دیمیستۆرا جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی‌کردن سه‌ردانی سه‌ید سیستانی کردووه پاش دوو ساڵ کارکردنی له عێراقدا، داخی خۆشی ده‌ربڕی بۆ جێهیشتنی وڵات، به‌ڵام دانی به‌وه‌شدا نا که "ئه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌میشه ڕوو ده‌دات کاتێك له بواری دیبلۆماسیدا کار ده‌که‌یت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له کاره‌کانیدا له عێراق و هاوکاریکردنی گه‌لی عێراقدا، ئاوڕی له‌وه‌شدایه‌وه که که‌سێکی دیبلۆماسی تر جێگه‌ی ئه‌م ده‌گرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی که‌سی جێگره‌وه ئاشکرا بکات، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌میشه ئه‌رکه گه‌وره‌که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی عێراقیه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌وانن که ئاینده‌ی خۆیان دیاریده‌که‌ن به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌کان.
ديمستۆرا باسی له‌مه‌سه‌له‌ی بارودۆخی شاری که‌رکوکیش کرد که تیایدا نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رده‌وامه له کارکردن بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌کی هاوئاهه‌نگیانه‌دا سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی شاره‌که، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئێستا بارودۆخه‌که ئێجگار باشتره و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گفتوگۆی نێوان پێکهاته‌کانی گه‌ل له‌و پارێزگایه‌دا.
هه‌روه‌ها ديمستۆرا باسی ئه‌وه‌شی کرد که له ماوه‌ی کارکردنیدا له وڵات، پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زۆر له عێراقدا ڕویداوه، و جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و گه‌شبینانه به ئاینده‌ی وڵاته‌که عێراق جێده‌هێڵێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق له ڕووی هه‌رێمیه‌وه، دیمستۆرا گوتی که عێراقی نوێ چیدی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق پێکناهێنێت، له‌هه‌مانکاتدا داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆشی کرد له‌نێوان عێراق و کوێتدا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوانیان.
دیمستۆرا سه‌ردانی مه‌زاری ئیمامی عه‌لیشی کرد (سڵاوی لێبێت) له شاری نه‌جه‌ف و ڕێوڕه‌سمه‌کانی سه‌ردانکردنی به‌جێگه‌یاندن، له دیمه‌نێکدا که نمیانده‌ی رێزی دیبلۆماسی سویدی خسته ڕوو بۆ هه‌ستی موسوڵمانان و دابونه‌ریتی ئاینیان، که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنیش بۆ زیاتر له رۆژێك وێنه‌یه‌کی ئه‌ویان پیشاندا له‌کاتێکدا که ده‌ستیگرتووه به ده‌روازه‌ی ده‌وروبه‌ری مه‌زارگه‌ی پیرۆزه‌وه.
شایه‌نی باسه که دیمستۆرا، رۆژێك پێش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌ڕێز سیستانی وه‌ك ماڵئاوییکردن لێی به‌بۆنه‌ی کۆتایی ئه‌رکه‌کانیه‌وه، سه‌ردانی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانیشی کرد له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له به‌غدا، ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی عێراق که مه‌وتنیش کۆپیه‌کی ده‌سته‌که‌وتووه.
به‌یاننامه‌که ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه که تاڵه‌بانی هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌لامه‌تی بۆ دیمستۆرا خواستوه له کاره‌کانی داهاتوویدا، سوپاسی هه‌وڵه بێ‌وچان و به‌سوده‌کانیشی کردوه که له ماوه‌ی کاره‌که‌یدا له عێراق داوێتی، ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانیشی کردووه له پته‌وکردنی هاوکاری نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و بایه‌خی به چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له وڵات‌دا که ده‌بنه هۆی گه‌ره‌نتی کردنی بره‌ودان به رێبازی سیاسه‌ت و دیموکراسیه‌ت.
شایه‌نی باسه، دیمستۆرای ته‌مه‌ن 62 ساڵ له 11ی شوباتی 2007ه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراقدا ده‌ستی به کار کردووه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی دیپلۆمات ئه‌شره‌ف قازی که نوسینگه‌ی (یۆنامی) به‌ڕێوه ده‌برد له ماوه‌یه‌کی ناله‌باری مێژووی عێراقدا، که له‌میانیدا چه‌ندین گۆڕانکاری ریشه‌یی له وڵات‌دا ڕویاندا.
هه‌روه‌ها دیمستۆرا کاریکردووه له‌سه‌ر به‌شداریکردن له چاره‌سه‌رکردنی ژماره‌یه‌ك قه‌یرانی سیاسی له وڵات‌دا سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شکردنی راپۆرتێکی تایبه‌ت به بارودۆخی که‌رکوك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان له وڵات‌دا، و پێشکه‌شکردنی بۆ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق و پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی وتووێژ بۆ به‌دواداچوونی راپۆرته‌که.
راپۆرته‌که‌ش به خۆشحاڵیه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه ململانێکه‌ره‌کانی ناو که‌رکوکه‌وه له کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان په‌سه‌ند کرا، ئه‌مه‌ش کارێکه له‌وانه‌یه ببێته ناوکێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌کی بنبڕ بۆ قه‌یرانه‌که.
په‌یوه‌ندی باشی نێوان دیمستۆرا و پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق ئاماژه‌یه‌کی گرنگه له‌سه‌ر متمانه‌ی گه‌ل و حکومه‌تی عێراق به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌وه که له کاتی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی دیکتاتۆری پێشوودا له‌ئارادا بوو.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران