
پڕۆژه‌ی هێڵێکی ئاوی خواردنه‌وه له عێراق
ئه‌كسه‌م سه‌عید
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی له عێراق دكتۆر سامی ئه‌عره‌جی، دووپاتی كرده‌وه كه كه‌رتی ژێرخان له عێراق گرنگترینیانه بۆ هاوڵاتیان، چالاككردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخان له بواره بژێویه جیاوازیه‌كانی وه‌كو كاره‌با و نیشته‌جێبوون و گواستنه‌وه و ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاو و زیراب و چه‌ندین كه‌رتی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری، بۆی هه‌یه به‌شاداربێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی بێكاری له‌ڕێگای به‌كاربردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاران و ڕۆلیشی له جوڵاندنی بزاڤی ئابووری له تێكڕای عێراقدا ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له ڕاگه‌یاندنێكی ئه‌عره‌جیدا هات، كه نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن له ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ وه‌به‌رهێنان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 11 ئه‌و مانگه‌ی حوزه‌یران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه و (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، به‌یاننامه‌كه له ئه‌عره‌جی گواسته‌وه كه هیواده‌خوازێت، نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2009 جموجۆڵێكی زۆر له بواری پڕۆژه‌كانی ژێرخان به‌خۆوه ببینێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێچکه‌ی ئه‌و پڕۆژه گۆڕانکاریه بگونجێت كه له یاسای وه‌به‌رهێناندا هاتۆته دی، که ئێستا به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌مواركردن به‌ده‌ستهێنا.
له‌هه‌مان كاتدا پێشبینی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كرد به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیاواز، كه خۆی له وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ یا وه‌به‌رهێنانی هه‌وبه‌شی نێوان كه‌رته گشتی و تایبه‌ته‌كان، یاخود به‌به‌خشینی پاره له‌لایه‌ن حكومه‌ت و به گه‌ره‌نتیکردنی حکومه‌ته‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كۆنگره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئاستی سه‌ریا (جیددی) بوونیان له كاراكردنی بزاڤی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له عێراقدا، ئه‌عره‌جی ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ردوو كۆنگره‌ی له‌نده‌ن و ئیمارات كه له‌و دواییانه به‌ستران، نمونه‌ی قۆناغی چالاكی وه‌به‌رهێنانن له عێراقدا، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ریای خواستی خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان و عێرقیه‌كان بوو به‌یه‌ك ئاست بۆ هاتنه ناو عێراقه‌وه، سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش بۆ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی گفتوگۆی گرنگی به‌خۆوه بینین و له‌و گفتوگۆیانه‌شدا ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان خرانه‌ڕوو كه پێشوازیه‌كی زۆریان لێكرا له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌وێوه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاركردن و په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه هه‌بوون كرده‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یادداشتانه‌ی له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌عره‌جی ڕوونیكرده‌وه كه پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراق جموجۆڵێكی کارای له‌ساڵی 2008دا به‌خۆوه بینیوه، کاتێك نیوه‌ی یه‌كه‌می بزاڤێكی وه‌به‌رهێنانی باشی به‌خۆوه بینی، پاشان له نیوه‌ی دووه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی پاشه‌كشێی كرد به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری جیهانی و ئه‌و متبوونه‌ی كه‌به‌دوایدا هات.
له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی یه‌كه‌می ساڵی 2009 چالاكی وه‌به‌رهێنان له عێراق سه‌رله‌نوێ گه‌شه‌ی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گرنگی عێراق له قه‌یرانی دارایی جیهاندا ڕه‌نگی دایه‌وه وه‌كو نیشتمانێك بۆ وه‌به‌رهێنان له سایه‌ی بارودۆخی ئێستای جیهان و ئه‌وه‌ی كه عێراق هه‌یه‌تی له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی هه‌مه‌جۆر و كرێی شیاوی كرێكاران و بازاڕیكی گه‌رم، وێڕای ئه‌و سامانه گرنگه ناسراوانه‌ی وه‌كو نه‌وت و غاز، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه قۆناغی داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ئابووریدا.
ئه‌عره‌جی پێی وابوو ئه‌وه‌ش بۆی هه‌یه هانده‌رێك بێت بۆ زۆر وڵات بۆ پێشکه‌شکردنی گرێنتی فراوان بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی خۆی که دێنه عێراقه‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاراستنی وه‌به‌رهێنه‌ره عێراقی و بیانیه‌كان دابین ده‌كات.
هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته، به‌ستنی دوو كۆنگره‌ی فراوانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ئاشكرا كردن، یه‌كه‌میان له‌سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا ده‌بێت و واشنتۆنی پێته‌ختی ئه‌مریكا میوانداری ده‌كات به سه‌رپه‌رشتیكردنێكی باشی لایه‌نی ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ی تریش له به‌غدا ده‌بێت له ناوه‌ڕاستی نۆڤێمبه‌ردا بۆ خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌ردوو وڵات‌دا.
هه‌روه‌ها به‌غدا له سێبتێمبه‌ری داهاتوودا ئاماده‌بوونی 100 تا 150 كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری ژاپۆنی به‌خۆوه ده‌بینێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوشێوه عێراقیه‌كانی خۆیان.
به‌یاننامه‌كه له‌هه‌مان کاتدا سه‌رنجی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نكاری گه‌وره و وه‌به‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن له هه‌فته‌كانی داهاتوودا.
به‌یاننامه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئاره‌زوێكی جیددی ئه‌لمانیا كرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی هاوشێوه له نێوان ئه‌لمانیا و عێراق به‌ر له كۆتایی ئه‌م ساڵدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران