
مامۆستایه‌کی عێراقی له قوتابخانه‌یه‌کی که‌ڕوڵالاندا وانه‌ی فێرکردنی زمانی ئاماژه‌كاری ده‌ڵێته‌وه
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌و په‌یمانگا و ده‌زگایانه‌ی كه گرنگی به كه‌ڕ و لاڵه‌كان ده‌ده‌ن، یا به‌و که‌سانه‌ی خاوه‌ن پێویستی تایبه‌تن له عێراقدا زۆر كه‌من، ئه‌وه‌ی هه‌شه پێویستی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به چاودێری و خوێندنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا له په‌یوه‌ندیدا بن، پڕناكاته‌وه. ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كۆسپی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توێژه‌ی عێراقیه‌كاندا داناون، ئه‌وانه‌ی له وته‌كانیان، كه وه‌رگێڕێكی زمانی ئاماژه‌كاری بۆ (مه‌وتنی) وه‌ریگێڕا، دووپاتیان كرده‌وه.
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن كه‌موكوڕیه هه‌میشه‌ییه‌كان، باسیان له‌و سه‌ختیانه كرد كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له حاڵی‌بوون له‌که‌سانی به‌رامبه‌ر‌دا، به‌تایبه‌تیش له ناوه‌ند و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان، داوایان له حكومه‌ت و به‌رپرسه‌كان كرد خولی تایبه‌تمه‌ند بۆ خۆیان و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش كه كێشه‌یان نیه، بكه‌نه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوه په‌یوه‌ندیه‌ك كه بتوانن له‌رێگه‌یه‌وه په‌یونه‌دی له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا دروست بکه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای سڤیلی خێرخواز به‌ئامانجی ڕۆشنبیركردنیان به‌وه‌ی كه پێویسته پێگه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگادا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كو خه‌ڵكی دیكه‌ی ته‌ندروست مرۆڤی چالاكن، له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، له‌و ڕێكخراوانه‌ش (كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیی كه‌ڕولاڵه‌کان) له ناوچه‌ی داریه‌دا له به‌غدا، باسم عه‌توانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی كه‌ڕولاڵه‌كان و ڕاهێنه‌ری زمانی ئاماژه‌كاری له كه‌ناڵی ئاسمانی عێراقیه، داوای له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد، زمانی ئاماژه‌كاری گشتگیر بكات له ته‌واوی په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان به‌مه‌به‌ستی فێربوونی له‌پێناو هاوكاریكردن له دروستكردنی ئامرازی سه‌ركه‌توو، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه بدات له په‌یوه‌ندی دابن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریاندا، وێڕای زه‌مینه‌سازكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی فه‌رمانبه‌ری له ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانیدا.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌كه به‌ناوی عه‌لی غالیب، كه هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌هۆی حاڵه‌تێكی ده‌روونی له‌كاتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق و ئێران‌دا، كه نه‌یویست بیڵێت، هه‌ستی بیستنی له‌ده‌ستداوه، ڕوونیكرده‌وه كه كێشه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌یه كه پێویستی به‌وه‌یه كار بكات، چونكه بیستنی نیه، ئه‌سته‌مه كاری ده‌ست بكه‌وێت. به‌ڵام له‌یلا رازی هیچی له‌و دونیایه ناوێت بێجگه له‌وه‌ی كه‌سێك بدۆزێته‌وه خۆشی بوێت و بیخوازێت، چونكه ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته سی ساڵ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه توانای كاركردنی هه‌یه له‌پیشه‌یه‌ك كه له‌باوكیه‌وه بۆی به‌جێماوه، ئه‌ویش پیشه‌ی دوستكردنی پانكه‌ی ده‌ستییه.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی شوونه‌كردنی به كه‌سێك كه هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌یه‌كتر حاڵی بن، به‌پێكه‌نینه‌وه گوتی ئه‌و حه‌ز ده‌كات شوو به پیاوێك بكات بتوانێت قسه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی قسه‌كردن و جوڵاندنی لێوه‌كانی لێ فێربێت، بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك بدركێنێت كه تێگه‌یشتنی ئاسان نیه ئه‌ویش وشه‌ی "خۆشه‌ویست"ه.
فاهیم ئه‌حمه‌د گوتی ئه‌و ژنێكی هێناوه خۆشی ده‌وێت و ده‌توانێت قسه بكات، هه‌وڵیشی له‌گه‌ڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ئاماژه‌كاری فێربێت، به‌لام ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه خێزانه‌كه‌ی كار ده‌كات و ئه‌ویش له‌ماڵ دانیشتووه به بێكاری، ئه‌مه‌ش وای لێكردووه له‌خۆی ڕازی نه‌بێت.
سه‌لما عه‌بدوڵا له‌ته‌مه‌نی پازده ساڵی دایه، زۆر پێده‌كه‌نێت و حه‌ز له گۆرانی ده‌كات و هه‌میشه له‌به‌رخۆیدا هه‌وڵده‌دات گۆرانی بڵێته‌وه كاتێك هیچی نیه بیكات، به وشه‌ی قوڕس و سست ده‌توانێت بدوێت و ده‌ڵێت له قوتابخانه‌یه‌کی قسه‌زانان ده‌خوێنێت، به‌ڵام له‌مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به سه‌ختی ده‌كات، چونكه نازانن گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌ناویاندا نامۆ بێت، گوتیشی ئه‌و دۆسته‌كانی له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا پێویستی به ژیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئاسایی‌دا دوور له‌دیواره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه.
ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه كار له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌سته‌كانی تریانه‌وه ده‌كه‌ن له پێناو توانینی پازدان به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له‌ده‌ستی ده‌ناڵێنن.
كۆمه‌ڵه‌كه كار له‌سه‌ر ڕاكێشانی خاوه‌ن تواناكان ده‌كات، هه‌روه‌ها تیپێكی تۆپی پێی بۆ پێك هێناون، به‌و دواییانه‌ش ئه‌و تیپه له تیپێكی پێشبڕكێكاری دیكه‌ی شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی برده‌وه.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نیازی خۆی دووپات كرده‌وه كه به‌ته‌مای كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌یمانگای كه‌ڕولاڵانه، وێڕای توانای په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگێكی ئاماژه‌كاری قوتابخانه‌یی بۆ هه‌موو په‌یمانگاكانی خوێندنی كه‌ڕولاڵان كه ژماره‌یان حه‌وت په‌یمانگایه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیمبۆڵه‌كانی ئاماژه‌كاری و جموجۆڵی په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌گۆڕێت بۆ سیمبۆڵی بینراو، كه توانادار بێت بۆ نوسین و خوێندنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران