
فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسمانی عێراق
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی كه هێڵی ئاسمانی عێراقی دایڕشتوون بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌یاندنی كاری ئاسمانی عێراقی به ئاستی پێشبڕكێ كردنی هێله ئاسمانیه‌كانی دیكه، وێڕای گه‌یاندنه‌وه‌ی به سه‌رده‌می پێشووی خۆی له گه‌ڕان به پایته‌خته‌کانی جیهاندا، له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا ڕێككه‌وتن كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی ئاسمانی نوێ كه ده‌كرێت له‌و نێوانه‌دا گه‌شتی ئاسمانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێبكه‌ن و بواری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه له ڕۆژانی داهاتوودا فروان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی شاره‌كانی شانشینی یه‌كگرتوو بگرێته‌وه.
به‌ڕیوه‌به‌ری فڕۆكه‌وانی سڤیل سه‌بیح شه‌یبانی ئه‌مه‌ی به (مه‌وتنی) ڕاگه‌یاند و سه‌رنجی بۆ یادداشتی له‌یه‌كحاڵیبوونی هه‌ردوو لا ڕ‌اكێشا به‌وه‌ی كه لایه‌نی عێراقی یه‌ك فڕۆكه ته‌رخان ده‌كات به‌رامبه‌ر سێ فڕۆكه‌ی لایه‌نی به‌ریتانی، بۆ كاركردن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و كه‌لوپه‌ل له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، له چه‌ند گه‌شتێكی هه‌فتانه‌دا كه له پایته‌ختی هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌نگاو ده‌نێن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ستپێبكات بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێكی تایبه‌ت ده‌سنیشان بكه‌ن.
به پێی قسه‌ی شه‌یبانی، هێڵی ئاسمانی عێراق پێشتر له ساڵی ڕابردووه‌وه چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تاران و قاهیره و ئه‌سته‌نبۆل و دوبه‌ی و به‌یروت و سوریا کردوونه‌ته‌وه، وێڕای هه‌وڵدانی بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاسۆی تازه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی هیند و پاكستان و ئه‌لمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، كه له‌وانه‌یه فه‌ره‌نسایان له نێواندا بێت.
هێڵی ئاسمانی عێراق له قۆناغی ڕابردوودا زۆر كۆسپی هاتنه پێش، كه ڕێگر بوون له‌پێش ده‌ستكردنه‌وه به چالاكیه‌كانی پێشووتری، له‌وانه‌ش به‌كه‌ڵك نه‌هاتنی ئه‌و فرۆكانه‌ی كه له كۆمپانیادا كار ده‌كه‌ن و وڵاتانی دراوسێش ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و فڕۆكانه‌دا گرتووه، كه ڕژێمی پێشوو لای ئه‌وان داینابوون، وێڕای لاوازی بارووبوو، چونكه كۆمپانیاكه به سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌بردن كار ده‌كات، بۆیه كارگێڕانی كۆمپانیاكه كارێكی سه‌ریایان كردووه بۆ ده‌رچوون له كۆتی بڕگه‌ی حه‌وته‌م و كرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م عێراقدا بۆ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كان له نێوان پایته‌خته‌کانی دونیای شارستانیه‌تدا.
دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه هێڵی ئاسمانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هێڵی ئاسمانی وڵاتانی جیهاندا ئه‌نجامیدان، ده‌توانرێت بگوترێت كه كۆمپانیاكه توانیویه‌تی خۆی پێش بخات بۆ گه‌یشتن به جیهانیبوون، ئه‌و یادداشته له‌یه‌كحاڵیبوونه‌ش كه له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی به‌ریتانی خۆی ئه‌نجامیداوه، بۆی هه‌یه ڕۆڵی خۆی هه‌بێت بۆ زیادكردنی كرانه‌وه‌ی ئاسۆ‌كان و ڕێككه‌وتنی دیكه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا.
له‌نێوان ئه‌و ده‌روازانه‌ش كه هێڵی عێراقی به‌ده‌ستی هێناون وێڕای ده‌روازه‌ی به‌ریتانیا ڕێككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بۆ چوار گه‌شتی هه‌فتانه و چه‌واری تریش بۆ باری ئاسمانی و فراوانكردنیشی له پێداچوونه‌وه‌كان كه بڕیاروایه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌نجام بدرێت، وێرای هه‌وڵدان بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی‌دا.
هێڵی ئاسمانی عێراق ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی كڕینی نزیكه‌ی 20 فڕۆكه‌ی جۆری ئێرباسی دا بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیارانیدا بنێت له نێوان به‌غدا و پایته‌خته‌کانی جیهاندا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران