
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆ بایدن له دیداری جێگرانی سه‌رۆكی عێراق عادل عه‌بدول مه‌هدی و تاریق هاشمی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن به‌رده‌وامه له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقیه‌كان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت، كه زۆربه‌ی ئه‌و دیدارانه‌ش چڕبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاشته‌وایی نیشتمانیه‌وه.
دوای دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی، بایدن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی دۆسێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكایان له‌ڕوانگه‌ی ڕێككه‌تونه واژۆكراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات باسكرد، له‌وانه‌ش ڕێككه‌وتنی ئاسایش و ڕێككه‌وتنی هاوكاری ستراتیژ.
نوسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه (مه‌وتنی)ش كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، گوتی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی له‌كاتی دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ بایدن تیشكیان خسته سه‌ر ڕێككه‌وتنه ئاڵوگۆڕه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو ڕێككه‌وتنه، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌رچوونی هێزه ئه‌مریكییه جه‌نگیه‌كان له شاره‌كانی عێراق و كێشه سیاسیه‌كانی دیكه، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ئاشته‌وایی نیشتمانی و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
به‌یاننامه‌كه گوتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دیداره‌كه‌یدا پابه‌ندبوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكای به به‌ڵێنه‌كانیه‌وه دووپات كرده‌وه له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و یارمه‌تی بۆ عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تیش بواره‌كانی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و ڕۆشنبیری، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌و په‌ره‌سه‌ندنه پۆزه‌تیفه‌كانه كرد كه له‌عێراقدا كراون.
به‌یاننامه‌كه له جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی گواسته‌یه‌وه و له ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له دوای دیداره‌كه‌دا گوتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بایدن هاتۆته عێراق په‌یامێكی پێیه پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هاتووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌ك له سه‌رجه‌م دۆسێكانی وه‌كو دۆسێی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان و دۆسێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ده‌رهێنانی عێراق له بڕگه‌ی حه‌وته‌مدا.
گوتیشی "جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كردۆته‌وه كه واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و ڕاوێژكردنی هێزه سیاسیه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه تائێستا له بارودۆخی عێراقدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه ، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش سووره له‌سه‌ر ده‌ستوه‌رنه‌دانی له بارودۆخی عێراق و نایه‌وێت هیچ كارێك به‌سه‌ر عێراقیه‌كاندا بسه‌پێنێت، به‌ڵام هانی عێراقیه‌كان ده‌دات كه‌به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراو و گرنگه‌كان سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌روه‌ها گرنگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسینگه‌كه‌ی ئه‌و بڵاوی كرده‌وه و (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، گوتی ئه‌و په‌یامه‌ی كه بایدن له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی پوخته‌كه‌ی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا له قه‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌گات كه ڕوبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا ده‌بنه‌وه و پێی وایه ئه‌و ڕكابه‌ریانه كێشه‌ی عێراقن و ده‌بێت سه‌رانی عێراق بۆ گه‌یشن به چاره‌سه‌ری گونجاو چالاك بن".
گوتیشی به‌شێكی ئه‌و په‌یامه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی پێیبكرێت له هاوكاری پێشكه‌شی عێراقیه‌كانی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵام نایه‌وێت ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات".
دیسان گوتی "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقدا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاكبه‌ریه‌كاندا چالاك بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكاش له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ده‌بێت كه ئه‌ركی له‌هه‌موان زیاتره له‌و ڕووه‌وه له ئاستی عێراقدا، بۆیه نابێت عێراقیه‌كان بۆ چاره‌نوسی خۆیان له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌جێ بێڵێت، كه ئه‌مه‌ش خوێنێکی زۆر له‌سه‌رمان که‌وتوه".
سه‌باره‌ت به چۆنایه‌تی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا گوتی "چه‌ندین پرس و دۆسێی دیاریكراو هه‌ن له دیداره‌كه‌دا باسیان لێ كرا، له پێشه‌وه‌ی هه‌موشیانه‌وه بڕوانامه‌ی چاكسازی سیاسی، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و بڕوانامه‌یه كلیلی باشبوونی بارودۆخی پڕۆسه‌ی سیاسی و باشبوونی ژیانی عێراقیه‌كانه".
گوتیشی هه‌روه‌ها بابه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا عێراق پێویستی به ئاشته‌وایی سیاسیه به‌ر له نیشتمانی، له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان له‌ناوخۆی پڕۆسه‌ی سیاسی كه پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه بۆ ئاشته‌وایی به‌ر له شتی دیه‌ك.
گومان له‌وه‌دا نیه كه گفتوگۆكانی بایدن له عێراق له‌گه‌ڵ سیاسییه عێراقیه‌كان هاندانێكی گه‌وره‌یه بۆ پێداچوونه‌وه به دۆسێكانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و كاراكردنی بڕوانامه‌ی چاكسازی سیاسیه‌وه كه په‌سه‌ندكردنی به‌سترابووه‌وه به ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئاسایش له‌گه‌ڵ واشنتۆندا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران