
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه یه‌که‌مین گرێبه‌ستی هاوشێوه له مێژووی هێڵی ئاسمانی عێراقیدا واژۆده‌کات
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گرێبه‌ستێکی کارکردنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (ڕوس ئیفیشن) واژۆکرد که به هه‌نگاوێکی پێشکه‌وتوو و یه‌که‌مین هه‌نگاوی هاوشێوه له مێژووی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقیدا ئه‌ژمارده‌کرێت.
گرێبه‌سته‌که له به‌غدا و به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری گواستنه‌وه ئه‌ندازیار عامر عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل و جێگری وه‌زیر به‌نگین ڕێکانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه‌کانی کۆمپانیاکه و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی واژۆکرا.
به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، که کۆپیه‌کی ده‌ست (مه‌وتنی) که‌وت، ئاشکرای کرد که به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، کۆمپانیای ڕوس ئیفیشن هه‌ڵده‌ستێت به دابینکردنی ئامێره‌کانی بارکردنی ئاسمانی و له پاشدا گواستنه‌وه‌ی موڵکدارێتیان بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق.
له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڵده‌ستێت به هێنانی پۆلێك فڕۆکه که ژماره‌یان له 20 فڕۆکه که‌مترنه‌بێت بۆ کاری هاوبه‌ش، له‌پاشدا ڕوس ئیفیشن موڵکدارێتی دوو فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگر ده‌گوێزێته‌وه بۆ هێڵی ئاسمانی عێراق له‌پاش کۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌که.
هه‌روه‌ها ڕوس ئیفیشن هه‌ڵده‌ستێت به دابینکردن و دانانی ئامێری هه‌واپه‌یمانی بۆ هاوکاریکردنی فڕۆکه‌کان له کاتی نیشتنه‌وه‌دا سه‌رباری خراپی که‌ش و هه‌وا و دابه‌زینی مه‌ودای بینین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی کرانه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕووی جوڵه‌ی فڕۆکه‌کاندا له ساته‌کانی خراپی که‌ش و هه‌وا که ده‌شێت ببێته هۆی دابڕانی مه‌ودای بینین.
کۆمپانیای ڕوس ئیفیشن به‌پێی گرێبه‌سته‌که هه‌ڵده‌ستێت به ڕاهێنان و مه‌شقپێکردنی فڕۆکه‌وانه‌کانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
له ده‌قی به‌نده‌که‌دا هاتووه که پێویسته فڕۆکه‌وانه‌کانی هێڵی ئاسمانی عێراق هه‌ستن به لێخوڕینی ئه‌م فڕۆکانه و بارهه‌ڵگره ئاسمانیه‌کان، و پێویسته کۆمپانیای ڕوس ئیفیشن موچه‌کانیان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دابینبکات، له‌هه‌مانکاتدا موچه‌کانیان له‌لایه‌ن کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییه‌وه ڕاده‌گیرێت، به‌م شێوه‌یه گرێبه‌سته‌که هاوبه‌شیده‌کات له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ کادیره‌کانی هێڵی ئاسمانی عێراقی به موچه‌یه‌کی به‌رز، که ده‌بێته یاریده‌ده‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕێژه‌ی %12 سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی دوو ساڵی یه‌که‌می گرێبه‌سته‌که و %15ی سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی ساڵی سێیه‌م و چواره‌م وه‌رده‌گرێت.
واژۆکردنی ئه‌م گرێبه‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تدا دێت بۆ هاوبه‌شی پێکردنی که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی خێرا و پێشه‌وه‌چوونی مه‌زن له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، و به‌بێ دروستکردنی بارگرانی دارایی له‌سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، و هاوبه‌شیبکات له به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی کاری نوێ.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ده‌ستبه‌کاربووه له بواری کاری هاوبه‌شدا له سه‌رجه‌م ئاسته‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و وشکایی و ده‌ریاییدا، به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که به‌م نزیکانه گرێبه‌ستێکی هاوبه‌ش بۆ فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا واژۆده‌کرێت، و به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه هه‌ڵده‌ستێت به دابینکردنی 20 فڕۆکه بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی فه‌راهه‌مکردنی کۆمه‌ڵێك ده‌ستکه‌وتی مه‌زن به‌بێ که‌ڵه‌که بوونی وابه‌سته داراییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، و له ئه‌نجامی ئه‌م دوو گرێبه‌سته‌دا ئاسۆی گه‌ش و فراوان له‌به‌رده‌م فڕۆکه‌وانیی عێراقییدا ده‌کرێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ جیهاندا و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری نایاب بۆ هاوڵاتیان.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی گه‌وره‌ترین کۆمپانیای هه‌واپه‌یمانیه له‌عێراق و ئه‌ندامی یه‌کێتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی عه‌ره‌بیه، که له ساڵی 1945دا دامه‌زراوه و له‌ده‌ستپێکی دامه‌زرانیدا فڕۆکه‌ی به‌ریتانی و ڕوسی به‌کارده‌هێنان، و له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕێگای به فڕۆکه‌کانی هێڵی ئاسمانی عێراق دا که فڕۆکه‌خانه‌ی جۆن که‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تی له نیویۆرك به‌کاربهێنن.
جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌شته‌کانی هێڵی ئاسمانی عێراقی نه‌بوو، به‌ڵام له‌پاش داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوه‌وه گه‌شته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕاگیران ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی سه‌پاندنی سزا و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆسه‌ر عێراق هات.
به‌ر له ڕوخانی ڕژێمی له‌ناوچوو له ساڵی 2003 عێراق خاوه‌نی 17 فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگربوو به‌ڵام زوربه‌یان گواسترانه‌وه بۆ شوێنی نهێنی یاخود وڵاتانی دراوسێ وه‌کو ئه‌رده‌ن و تونس و ئێران.
له‌پاش ساڵی 2003 هێڵی ئاسمانی عێراقی بڕیاری دووباره ده‌ستپێکی گه‌شته جیهانییه‌کانی دا، و یه‌که‌مین گه‌شتی له 3ی تشرینی دووه‌می 2004 دا له به‌غداوه به‌ره‌و عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌ڕێکه‌وت.
هه‌ر له مانگی ئابی 2005ه‌وه هێڵی ئاسمانی عێراقی هه‌ستا به دابینکردنی گه‌شته‌کان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌کانی جیهان و ئێستاش هێڵی ئاسمانی عێراقی خاوه‌نی چه‌ند فڕۆکه‌یه‌كه و گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بۆینگ واژۆکردووه بۆ کڕینی 55 فڕۆکه‌ی نوێ که به‌دوای یه‌کدا و له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا ڕاده‌ست ده‌کرێن و ئێستاش چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی به‌کرێ گرتووه بۆ ئاسانکاری و به‌ڕێکردنی گه‌شته هه‌نوکه‌ییه‌کانی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران