
ئه‌کته‌ری میسری یوسرا
ئاماده‌کردنی: فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن
بۆ سایتی مه‌وتنی
له چاوخشانێك به هه‌ڵکه‌وتی سینه‌مای میسری له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا جه‌ماوه‌ر و ڕه‌خنه‌گران کۆکن له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی فلیمه سینه‌ماییه نوێیه‌که‌ی که هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی میسری یوسرا و عادل ئیمام هاوبه‌شی تێداده‌که‌ن له‌پاش سه‌رکه‌وتنی 14 فلیمی سینه‌مایی پێشکه‌شکراو له کاروانی هونه‌رییاندا.
به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئه‌ستێره‌ی میسری یوسرا فلیمی (بوبوس)ی به سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن له‌قه‌ڵه‌م دا که جارێکی دی له سینه‌مای میسریدا ژیانی به‌به‌ردا کرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌پاش ئه‌و دابڕانه‌ی چه‌ند ساڵێکی خایاند ، بووه به‌رده‌وامییه‌ك بۆ سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانی له‌پاڵ عادل ئیمام به‌و پێیه‌ی دیارترین دوانه‌ی سینه‌مای میسرین، له پله‌ی یه‌که‌مدا هه‌موو به‌خشینه‌که بۆ ئه‌ستێره عادل ئیمام ده‌گه‌ڕێته‌وه و له پاشدا بۆ نوسه‌ر یوسف مه‌عاتی که‌به یه‌که‌مین سیناریۆکاری پێناسه‌کرد که به‌شێوه‌یه‌کی کۆمیدی پێشکه‌شی کردبێت، ئینجا ده‌رهێنه‌ری دیار وائیل ئیحسان که به‌شێكی له که‌سایه‌تیی ئه‌و ئاشکراکرد که زه‌به‌لاحه‌کانی ده‌رهێنان له‌وانه‌ی به‌درێژایی کاروانی هونه‌ری هاوکاری له‌گه‌ڵ کردوون، پێی نه‌گه‌یشتوون.
ڕووداوه‌کانی فلیمه‌که له چێوه‌یه‌کی کۆمیدیدا ده‌رباره‌ی کێشه داراییه جیهانییه‌کان ده‌دوێت که له‌م دواییه‌دا سه‌رجه‌م وڵاتانی سه‌ر گۆی زه‌وی گرته‌وه، له‌کاتێکدا یوسرا ڕۆڵی ئافره‌تێكی خاوه‌ن کار ده‌بینێت که به‌هۆی کێشه‌ی داراییه‌وه نوشستی هێناوه و په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ عادل ئیمام ده‌یانبه‌ستێته‌وه که ڕۆڵی خاوه‌ن کارێکی خنکاو له قه‌رزی بانکه‌کاندا ده‌بینێت، که بارودۆخه‌که زۆری بۆ ده‌هێنن و له‌هه‌مان ڤێلادا له‌گه‌ڵ یوسرا نیشته‌جێ ده‌بێت له پاشئه‌وه‌ی یوسرا ڕه‌زامه‌ندی نادات له‌سه‌ر فرۆشتنی ڤێلاکه، له‌پاڵ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌دا هه‌ریه‌ك له عیزه‌ت ئه‌بو عۆف و مه‌ی که‌ساب و ئه‌شه‌ره‌ف عه‌بدوباقی و ڕه‌جا جه‌داوی هاوبه‌شیده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه، یوسرا ئێستا سه‌رگه‌رمی وێنه‌گرتنی زنجیره‌یه‌کی نوێیه به ناوی (خاس جدا-زۆر تایبه‌ت) که ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت و تیایدا ڕۆڵی (شه‌ریفه) پزیشکی ده‌روونی ده‌بینێت که‌له‌سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی ناسراوه و تایبه‌تمه‌نده له چاره‌سه‌ری ده‌روونیدا و دوو کلینیکی ده‌روونی هه‌یه یه‌کێکیان له قاهیره و ئه‌وی دیش له دوبه‌ی، هه‌ربۆیه نیوه‌ی ژیانی له میسر و نیوه‌که‌ی تر له دوبه‌ی به‌سه‌رده‌بات، ڕووداوه‌کان به دانپێدانانی خیانه‌تکاری هاوسه‌ره‌که‌ی شه‌ریفه باوکی تاکه کچه‌که‌یان ده‌ستپێده‌که‌ن له‌پاش هاوسه‌رگیرییه‌ك که زیاتر له بیست و پێنج ساڵی خایاند که چیرۆکێکی خۆشه‌ویستی مه‌زن و کۆششێکی گه‌وره‌ی له ئامێزگرتبوو، ڕووداوه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن و شه‌ریفه سوورده‌بێت له‌سه‌ر داواکردنی ته‌ڵاق و ده‌ستده‌کات به گرنگیدان به کاره‌که‌ی و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کانی.
زنجیره‌که له دانانی سیناریۆکار تامر حه‌بیب و ده‌رهێنانی غاده سه‌لیم و به‌رهه‌مهێنانی جه‌مال عه‌دل و به‌هاوبه‌شی ئاپۆڕێك له ئه‌ستێره‌کان به پێشڕه‌وی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود قابیل و ڕه‌جا جه‌داوی و هه‌نا شیحه و یوسرا لۆزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران