
پێشانگایه‌کی هونه‌رمه‌ند وپه‌یكه‌رتاش کۆچکردو ئیسماعیل تورك
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
ژماره‌یه‌ك له شێوه‌كاره عێراقیه‌كان یاده‌وه‌ری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری عێراقی كۆچكردوو رائید ئیسماعیل فه‌تاح تورك ده‌كه‌نه‌وه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچكردنیدا.
چه‌ند په‌یكه‌رتاشێكی عێراقی و گرنگیده‌ر به هونه‌ری كۆچكردوو تورك سه‌مینارێكیان ڕێكخست كه ژماره‌یه‌كی زۆر هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و گرنگیده‌ران به كه‌له‌پوری خاوه‌نی په‌یكه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی به‌غدا ئاماده‌یبوون.
سه‌میناره‌كه له‌لایه‌ن په‌یكه‌رتاش سه‌لاح عه‌باس به‌ڕێوه‌چوو، كه قسه‌كانی به بیرئانینی تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچكردنی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل فه‌تاح تورك ده‌ستپێكرد، جه‌ختی كرده‌وه كه ژیانی هه‌مه‌ڕه‌نگبوو به داهێنانێكی به‌رده‌وام هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه تا مردنی.
گوتیشی "تورك گوڕوتینێكی دایه هونه‌ری عێراقی و چه‌ندین گه‌واهی له شێوه و په‌یكه‌ردا له به‌غدا هه‌ن، له‌وانه‌ش په‌یكه‌ری عه‌بدولموحسین كازمی و ره‌سافی و په‌یكه‌ری شه‌هید و په‌یكه‌ری ئه‌بو نه‌واس، ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه له ده‌سكه‌وته هونه‌ریه‌كانیدا یه‌كێكه له‌و كه‌مانه‌ی كه بزاڤێكی شێوه‌كاری بوێریان له داهێنان و ئه‌زموونگه‌راییدا پێشكه‌شكردووه". پێشیوابوو ئه‌وه‌ی كه به "شوێنه‌واره به‌رچاوه‌كانی تورك" وێنای كرد، به‌ڵگه‌یه‌كه كه گومان قبوولناكات له‌سه‌ر "ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پیاوه جێپه‌نجه‌یه‌كی له‌بیرنه‌كراوی به‌جێهێشتووه" نه‌ك هه‌ر له یاده‌وه‌ری بینراوی ئێمه‌دا به‌ڵكوو له ڕوخساری نه‌وه‌كانی دوای خۆشی‌دا".
له‌هه‌مان كاتدا ڕه‌خنه‌گری شێوه‌كار عادل كامل له‌سه‌ر ئه‌زموونی هونه‌رمه‌ند تورك قسه‌یكرد و گوتی "له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌و كاته به‌خشینێكی به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌و منداڵێكی گه‌وره بوو له كاره‌كانیدا، ئه‌و ته‌نها وانه‌بێژ نه‌بوو، به‌ڵكو مرۆڤ و براده‌ریش بوو، هونه‌رمه‌ندێكی گرنگ بوو و زۆری به‌خشیه بزاڤی شێوه‌كاری و به‌شداربوونێكی كارای كرده سه‌ر بزاڤی شێوه‌كاریه‌وه".
شێوه‌كار فاخیر محه‌مه‌د گوتی "ئه‌و شێوازی په‌یکه‌رتاشیه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی جیاكردۆته‌وه، گرنگیدانی به دیارخستنی هه‌ستێكی مرۆیی قوڵه‌وه بووه"، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه "ترسی تورك وێنه‌گرتنی كاردانه‌وه تایبه‌ته‌كانی بوو سه‌باره‌ت به بابه‌تی كار و گۆڕینیان به شێوازێكی هونه‌ری كه خۆی تیایدا تاك بووه".
هۆشداریشی دا بۆ ئه‌وه‌ی كه "ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌ر په‌یوه‌ندی به شێوه و په‌یكه‌ره مۆدێرنه‌كانی وه‌كو په‌یكه‌ری شه‌هیده‌وه نیه، به‌ڵكو كاره ئه‌كادیمییه ترادیسیۆنێله‌كانیشی وه‌كو په‌یكه‌ری روسافی و عه‌بدولموحسین سه‌عدونیش ده‌گرێته‌وه"، گوتیشی ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی دڵسۆز بوو بۆ بزاڤی هونه‌ری شێوه‌كاری نوێ له عێراقدا، له‌ڕێگای هه‌مه‌ڕه‌نگی داهێنانه‌كانیه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی تاشین و وێنه وگرافیكه‌وه، كه میتۆدێكی هونه‌ری بۆ وه‌چه‌یه‌كی نوێی لاوان پێشكه‌شكرد".
قسه‌ی له‌سه‌ر گرنگیدانی ئه‌و كرد به كێشه‌یه‌كی دیار كه خۆی له په‌یوه‌ندی نێوان ژنان و پیاواندا به‌رجه‌سته ده‌كات له ڕووه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداریه‌وه، وێڕای گرنگیدانێكی زۆری به زمانی جه‌سته كه خه‌مێكی ناوخۆیی ئه‌و بووه، یا هی ئه‌وانه‌ی له ده‌ردۆری ئه‌ودا بوون".
به‌ڵای په‌یكه‌رتاش ته‌ها وه‌هیب، كه خوێندكارێكی ئیسماعیل تورك بووه، له‌قسه‌كانیدا گرنگی به شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و په‌یكه‌رتاشه داوه له ناو وه‌چه‌ی حه‌فتاكانه‌وه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆیه‌وه.
گوتیشی ئه‌و قه‌رزداری باشیه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو توركه و شوێنه‌واره‌كه‌ی ڕه‌شنابێته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستای بووه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه له هه‌شتاكاندا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌ویان تێدا ژیاوه پڕیكردوون له یاده‌وه‌ریه‌كانی له‌ڕێگای زۆرێك له په‌یكه‌ره‌كانیه‌وه كه ناودارترینیان، به قسه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ری شه‌هیده.
دوای سه‌میناره‌كه به (سلایدات) هه‌ندێك له كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو له لایه‌ن برایه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌یس فه‌تاح تورك نمایش كران كه پێشتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه نمایش نه‌كرابوون، ئه‌و كارانه تایبه‌تمه‌ندبوون به وێران و ئه‌زموونگه‌راییه‌وه.
شایه‌نی گوتنه كه په‌یكه‌رتاش ئیسماعیل فه‌تاح تورك له‌دایكبووی شاری به‌سره‌ی ساڵی 1936، دبلۆمی له وێنه‌گرتن هێناوه له ساڵی 1956 و دبلۆم له په‌یكه‌رتاشی له ساڵی 1958 له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه، له‌ساڵی 1963 بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی له په‌یكه‌رتاشیدا له ڕۆما به‌ده‌ست هێناوه. پاشان به‌كالۆریۆس له سیرامیك له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان له به‌غداده‌وه.
له به‌ناوبانگترین كاره ته‌واوكراوه‌كانی "په‌یكه‌ری شه‌هید"ه له به‌غداد و ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری برۆنزی شاعیرانی وه‌كو مه‌عروف ره‌سافی و عه‌بدولموحسین كازمی و ئه‌بوو نه‌واس و په‌یكه‌ری واسیتی و داستانی گلگامێشی هه‌ن. تورك وه‌كو مامۆستای هونه‌ر له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان له به‌غدا كاری كردووه و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی به‌غدا بووه له ساڵی 1957 دا.
خه‌ڵاتی یه‌كه‌می هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كان، پێشبڕكێی سان فیتا له ساڵی 1962، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یه‌كه‌می په‌یكه‌رتاشی له ئیتالیا له 1963ی وه‌رگرتووه، وێڕای وه‌رگرتنی خه‌لاتی یه‌كه‌می تاشینی هونه‌رمه‌ندانی بیانی له ئیتالیا.
گومان له‌وه‌دا نیه كه یاده‌وه‌ری داهێنه‌ری شێوه‌كار و په‌یكه‌رتاش ئیسماعیل فه‌تاح تورك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی عێراقیه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی بزاڤی شێوه‌كاری عێراقی و په‌یوه‌ندیه پته‌وه‌كانیه‌تی به هونه‌ری سۆمه‌ری و ئاشورییه‌وه پێكده‌هێنێت، دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕه‌هه‌ندی وه‌چه‌ی پێشه‌نگه‌كانه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه


















سه‌رنجی خوێنه‌ران