
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو له‌گه‌ڵ ئه‌یاد سامه‌ڕایی
عه‌بدوڵا قاسم
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌موو حکومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی عێراق که پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشوو ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، ڕێبازی کردنه‌وه و واڵاکردنی ده‌رگایان به ڕووی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌که‌دا گرتۆته‌به‌ر و، ئه‌و دروشمه‌ی که په‌یڕه‌ویان کردووه بریتیبووه له گرتنه‌به‌ری وتووێژی ئاشتیانه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که چاکترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و، ئێستا پێده‌چێت که ئه‌و ئامانجانه خه‌ریکه بێنه‌دی له ڕێگه‌ی نزیکبوونه‌یه‌کی دیپلۆماسیانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌ڵ عێراقدا، له‌وانه تورکیا. هه‌ربۆیه 11ی ئه‌م مانگه‌ی ئاب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د ئۆغڵۆ به هاوه‌ڵیی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ بازرگانی زه‌فه‌ر جاغلیان سه‌ردانی عێراقیان کرد و چاویان به لێپرسراوانی عێراقی که‌وت بۆ باس و تاووتوێکردنی چه‌ندین له دۆسیه‌ی پرسه هاوبه‌شه‌کان.
له میانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌یاد سامه‌ڕایی، هه‌ردوولا دوا گۆڕانکارییه سیاسیه‌کان و ڕێگه‌کانی پته‌وکردنی هاوکاریی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان باس کرد و، هه‌روه‌ها تاووتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان کرد، له‌وانه دۆسیه‌ی که‌می ئاو و بڕی به‌شه ئاوی عێراق و بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و ژماره‌یه‌ك بابه‌تی تر. له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، که 'مه‌وتنی' کۆپیه‌کی به‌ده‌ستکه‌وتووه، ئاماژه‌ی کردووه به شێوازه‌کانی هاوکاریی په‌رله‌مانی له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی په‌رله‌مانه‌کانی هه‌ردوو وڵات.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ریی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری، ئه‌حمه‌د ئۆغڵۆ سووربوونی وڵاته‌که‌ی خۆی دووپات کرده‌وه سه‌باره‌ت به زیادکردنی بڕی به‌شه ئاوی به‌ردراوه بۆ عێراق، پاش ئه‌وه‌ی که پیش‌تر به تێکڕای 500 مه‌تر سێجا له چرکه‌یه‌دا زیاد کرابوو و، ئاماژه‌ی کرد به جموجووڵه‌کان بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی لیژنه‌ی سێقۆڵیی عێراقی تورکی سوری بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی زیادکردنی بڕی به‌شه ئاوی به‌ردراوه بۆ عێراق و، هاوکات جه‌ختی کرد له‌سه‌ر ئاماده‌یی تورکیا بۆ دابینکردنی ته‌کنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ بۆ عێراق که ده‌شێت ببێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئاو.
به‌ڵام له ته‌وه‌ره‌ی سیاسه‌تدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پشتگیریی ته‌واوی وڵاته‌که‌ی دووپات کرده‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عێراق به شه‌ریکێکی بنه‌ڕه‌تیی تورکیا داده‌نرێت و هه‌ر گرفت و سه‌ختییه‌ك دوچاری عێراق ببێت به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر تورکیا ده‌بێت.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری سووربوونی حکومه‌ت و گه‌لی عێراقی دووپات کرده‌وه سه‌باره‌ت به دروستکردنی چاکترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تورکیا و، ڕایگه‌یاند که له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو کۆبوونه‌وه له نێوان وه‌زیرانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تدا ده‌به‌سترێت به مه‌به‌ستی خستنه‌کار و کاراکردنی ڕێکه‌وتنامه‌ی هاوکاریی ستراتیژیی که ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاندراوه و ده‌رباره‌ی بواره جیاوازه‌کانی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان و خوێندن و ڕۆشنبیرییه و، ئاشکرای کرد که پێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکیا له مانگی تشرینی یه‌که‌می داهاتوو سه‌ردانی عێراق بکات بۆ واژۆکردنی ڕێکه‌وتنامه‌کان که له لایه‌ن وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه ئاماده ده‌کرێن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) که بنکه‌کانی له باکووری عێراقه، هۆشیار زێباری ڕایگه‌یاند که لیژنه‌ی سێقۆڵیی عێراقی ئه‌مه‌ریکی تورکی له کاره‌کانی بۆته‌وه و باس و تاووتوێی ئه‌م پرسه‌یان کردووه و حکومه‌تی عێراق سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیار و ڕێنماییه‌کانی لیژنه‌که.
شایه‌نی باسه، ئێستاکه بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا ده‌گاته حه‌وت ملیار دۆلار، واته به تێکڕای 57% گه‌شه‌کردن له ساڵی ڕابردوودا و هه‌ردوولا خوازیارن که له ساڵی 2010 بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بگاته 20 ملیار دۆلار.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران