
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م بینایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کۆبونه‌ته‌وه له به‌غدا
یوسف ئیبراهیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌غدا، ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی یه‌كڕیزی میللی و سیاسی به‌خۆوه بینی كه پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 19 ئۆگۆست دووچاری هێرشێكی تیرۆریستی گه‌وره بووه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه عێراق پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێنا و بووه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی میللی زیاتر له قاعیده و حیزبی به‌عس.
به‌پێی پێوه‌ره ماددیه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی، هێرشه‌كانی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر، كه له 90 شه‌هید تێپه‌ڕی كرد و برینداره‌كانیش له 600 كه‌س. به‌ڵام پێوه‌ره ده‌رونیه‌کان بوونه هۆی یه‌كڕیزیه‌كی جه‌ماوه‌ری نیوان پێكهاته‌كانی گه‌ل و پشتیوانی زیاتری نێوان هێزه سیاسیه‌كان له یه‌كتری له به‌غدا، وێڕای ڕقبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتری میللی له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی "كوفرزه‌ده و به‌عسیه‌كان" كه له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن، به‌و پێیه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی لێوه‌كرد.
له‌وانه‌یه باشترین شتێك كه هاوكات بوو و چاوی كامیراكان له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ده‌یانگواسته‌وه، وێنه‌ی كۆنگره‌ی خێڵه‌كان بوو كه له‌و كاته‌دا له هۆتێلی ڕه‌شید، كه چه‌ند مه‌ترێك دووره له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه ده‌برد، به‌ڵام وته‌بێژ و ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه وه‌لید حیللی به‌رده‌وام بوو له وتاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ڕووی دا، له كاتێكدا كه دروشمه‌كانی ئاماده‌بوان له شێخ و پیاوانی ئاینی و ده‌وڵه‌ت به‌رز ده‌بووه‌وه، وه‌كو پشتیوانیه‌ك بۆ یه‌كێتی عێراقیه‌كان بێ هیچ ترس و بیمێك، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵی هۆڵه‌كه له ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له ده‌سنیشانكردنی هۆكاره‌كانی هێرشه‌كه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه (مه‌وتنی)ش كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، گوتی "هێرشه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی قڕێژن بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگا و پرد و هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته كۆنكرێتیه‌كان، هه‌روه‌ها تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كیشه له عێراقیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه سوورن له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانیان و ره‌دكردنه‌وه‌ی تیرۆر و تائیفیه‌ت و لادانی به‌ربه‌سته‌كان و به‌شداربوون له پشیوانی پڕۆسه‌ی سیاسی و سه‌پاندنی ئاسایش و شكۆمه‌ندی یاسا".
داواشی له عێراقیه‌كان و هێزه سیاسیه‌كان كرد، "ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان وه‌پێش به‌رژه‌وه‌ندیه تاقمچێتیه به‌رته‌سكه‌كانه‌وه بخه‌ن و ڕووبه‌ڕووی خاوه‌ن نه‌خشه گڵاوه‌كان ببنه‌وه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی كه جێبه‌جێكارانی ده‌یانه‌وێت كاره توندوتیژیه‌كان په‌ره پێبده‌ن، هه‌روه‌ها توانیمان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بێنین و نزیك بووینه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژارده په‌رله‌مانیه‌كانیشه‌وه".
هێرشه‌كان به پڕۆته‌ستۆكردنێكی نێوده‌وڵه‌تی زۆره‌وه پێشوازیان لێ كرا. نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندیه‌كای ته‌له‌فۆنی له سه‌رۆكی توركی عه‌بدوڵا گوله‌وه بۆ هات و پشتیوانی توركیای وه‌كو گه‌ل و حكومه‌ت بۆ عێراق ده‌ربڕی، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستیانه‌ی كه وڵات به‌خۆیه‌وه بینی.
گول ئاماده‌باشی ته‌واوی توركیای بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا، یا ناردنی نێرده‌یه‌كی توركی پزیشكی بۆ یارمه‌تیدانی كادیره پزیشكییه عێراقیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قوربانیه‌كانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه، دووپات كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی سوێدی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا هێرشه‌كانی پرۆتێست كردن و به كاره دژواره‌كانی وێنا كردن، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه له‌و دواییانه‌دا عێراق به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كیمۆن، "خه‌فه‌تباری قوڵی" خۆی به هۆی ته‌قینه‌وه‌كان كه به "تۆقێنه‌ر"ی وێنا كردن، ڕاگه‌یاند، به‌تایبه‌تیش به شه‌ش ڕۆژ به‌ر له زیندووڕاگرتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ شه‌شه‌مین یاده‌وه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له به‌غدا ئه‌نجام درا.
له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه بوونه ئاكامی هێرشه‌كان، پێویستی دووباره هه‌لسه‌نگاندنه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان بوو، ئه‌وه‌ش كه مالیكی له وته‌كه‌یدا له‌دوای هێرشه‌كان به‌تایبه‌تی داوای كرد، كاتێك داوای "دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی نه‌خشه و میكانیزمه ئاسایشیه‌كانی كرده‌وه بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه تیرۆریستیه‌كان و پاراستنی ده‌ستپێشخه‌ری و نه‌هێشتنی دۆخی ئارامی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و زیادكردنی هاوكاری نێوان ده‌زگا ئاسایشیه‌كان و ڕۆڵه‌كانی گه‌ل به هه‌موو پێكهاته‌كانی و وه‌ستان به‌ره‌و ڕووی هه‌وڵه‌كانی گومان دروستكردن به توانای هێزه چه‌كداره‌كانمان، كه توانایه‌كی زۆریان سه‌لماند بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كانه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕێنوێنی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی كردووه بۆ ئه‌وپه‌ڕی وریابوون و لێدانی هێزه ئه‌هریمه‌نیه‌كان و پاشماوه‌كانی حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه به ده‌ستێكی پۆڵایین، ئه‌وانه‌ی كه ڕێككه‌وتوون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌ت و بۆ میرنشینه‌كانی كوشتنه‌وه و كوشتی تائیفه‌گه‌ری كه له ساڵانی ڕابردوودا له عێراقدا بالاده‌ست بوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه عێراقیه‌كان ئۆقره ناگرن له‌سه‌ر ڕاوه‌دوونانی جێبه‌جێكه‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه و دادگایی كردنیان، هه‌روه‌ها پاشگه‌زیش نابێته‌وه له جیبه‌جێكردنی ئه‌ركی نیشتمانی بۆ پاراستنی عێراق و ئاسایش و شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ركابه‌ریه‌كان بگه‌نه هه‌ر چ ئاستێك.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران